"پێویستە ژنان بەشداری لە سیاسەتی گۆڕانی کەشوهەوادا بکەن"
نور هودا ئەبو مەعلیق، پسپۆڕی پەیمانگای ژینگە و گەشەپێدان، ئاماژە بەوەدەکات ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، چونکە گرنگترین ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا هەیە.
ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- ژنان لە کەرتی غەززەی فەلەستین، دەناڵێنن بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە ئێستا کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەیە، بۆیە پێویستە سیاسەتی پەیوەندیدار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە بەشداریکردنی ژنان پەرەپێبدرێت، بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێک کە کاریگەری کەم بکاتەوە.
نور هودا ئەبو مەعلیق، پسپۆڕی پەیمانگای ژینگە و گەشەپێدان ئاماژەی بەوەکرد، کاریگەرییەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی جیهان کردووە، بەڵام چڕییان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە لە ڕووی با و بارانەوە، ئەمە بەهۆی گۆڕانکارییە بەرچاوەکانی سیستمە سروشتییەکانەوە هەست پێدەکرێت کە لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر پلەی گەرمای نێوان وەرزەکانی ئێستا کردووە.
چالاکییەکانی مرۆڤ بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیاوە هۆکارە
نور هودا بسی لە هۆکارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کردو ئەوەیخستەڕوو یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان گەرمبوونی زەوییە، کە لە ئەنجامی هێشتنەوەی ئەو گازانە ڕوودەدات کە دەردەکەن بۆ ناو بەرگەهەوا و نەتوانینیان بۆ دەرچوون لە دەرەوەی کەشوهەوا، ئەمەش بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوەیە کە بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیاوە سەپێندراوە و ئاڵۆزترین شێوازەکانی ژیان کە بوونەتە هۆی فشارخستنە سەر سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی وزە، بەتایبەتی سووتەمەنی بەردینەکان، بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە.
ئاماژەی بەوەشدا یەکێک لە دیارترین دیاردەکان کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەواوە تێبینی کراوە، بارانبارینی وەرزییە لە ناوچە جیاوازەکان، سووتانی دارستانەکان لە بەشە جیاوازەکانی جیهان، وێرانکردنی وەرزی کشتوکاڵ و لەدەستدانی ئاوی خواردنەوە، هەروەها یەکێک لە دیارترین دیاردەکان کە لەدوای گۆڕانی کەشوهەواوە تێبینی کراوە، بارانبارینی مۆنسۆنە لە کاتی خۆیدا و سوتاندنی دارستانەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و وێرانکردنی توانەوەی سەهۆڵەکان، بۆیە ئاستی دەریا و زەریاکان بەرز دەبێتەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر ناوەندەکانی دانیشتوان، زۆرێک لە خێزانەکان ماڵەکانیان بە درێژایی کەناراوەکان لەدەستداوە و ئاوارە بوون، تەنانەت کەنارەکانیش هەن کە لە ساڵانی داهاتوودا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە وەک مالدیڤ.
ڕوونیشیکردەوە، بابەتەکە لێرەدا نەوەستاوە، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر خاکەکە کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی پیتاندن، بۆیە جوتیاران پشتیان بە دژە مێرووە کیمیاییەکان بەستووە، کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی گشتی و زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشییەکان، هەروەها ئەو گروپانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لە ژنانی کەرتی غەززە کردووە
نور هودا ئەبو مەعلیق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئەو خاڵانەی ئاماژەی پێکرا لەوانەیە بە جیهانی دیار بێت، بەڵام ژنانی فەڵەستینی بەتایبەتی لە کەرتی غەززەدا کاریگەرییان لەسەر بووە و زیاتر زیانیان بەرکەوتووە لەبەر ئەوەی زیاتر لە ١٧ ساڵە بەدەست داگیرکردن و گەمارۆیەکی خنکێنەر و بارودۆخی ئابووری سەختەوە دەناڵێنن، جیاکاری لەسەر بنەمای جێندەری وای کردووە کە ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە چونکە گرنگترین ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا هەیە.
ئەوەی خستەڕوو کاتێک منداڵ نەخۆش دەکەوێت، دایکەکە چاودێری دەکات و لە ماوەی پێش دووگیانیدا، کۆرپەکە تەندروستی خۆی لە دەست دەدات لە کاتێکدا کە سوودەکانی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی پێشکەش دەکرێت بە نزیکەیی بوونی نییە، بەتایبەتی لە ناوچە پەراوێزخراوەکان، لەگەڵ سەرچاوە سروشتییەکانی وەک ئاودا مامەڵە دەکات و دابینیان دەکات، ئەمەش بە پێچەوانەی سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە و دابینکردنی خۆراک و ئەوانی تر پێوانە دەکرێت.
"پێویستی بە هۆشیاری زیاترە"
نور هودا، ڕوونیکردەوە کە هەندێک ژن هەیە لە ناوچە پەراوێزخراوەکان ئەو کرادارانەی ئەنجامی دەدەن کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیاد دەکات، یان لە حاڵەتی ئەو جوتیارانەی کە مامەڵە لەگەڵ ماددە مەترسیدارەکان دەکەن، هەژاری و کاریگەرییەکانی ڕۆڵیان هەیە لە پتەوکردنی بنەمای نەبوونی دادپەروەری کەشوهەوا، بۆیە پێویستە بازنەکانی هۆشیاری زیاتر کاریان لەسەر بکرێت بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەو سیاسەتانەی کە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا سنووردار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاستی ڕۆشنبیری ژنان ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییانە، بۆ نموونە، ئەگەر منداڵێک نەخۆش بکەوێت بەهۆی پیسبوونی ئاو یان خۆراکەوە، ئەوا دایکە منداڵەکەی جیادەکاتەوە و لە سەرچاوەی نەخۆشییەکە دووری دەخاتەوە.
"ژنانی فەڵەستینی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت"
نور هودا ئەوەیخستەڕوو ژنانی فەڵەستینی لەوانەیە ڕووبەڕووی توندوتیژی زارەکی یان جەستەیی بکرێنەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، وەک ئەو ژنانەی کە هاوژینەکانیان لە دەریادا کار دەکەن ئەگەر ڕۆژێک نەتوانن ماسی بگرن، سەرچاوەی داهاتیان دەبڕدرێت، بەم شێوەیە ئاستی هەژاری بۆ خێزانەکە زیاد دەکات و پیاوەکە توڕەیی خۆی بە ژنان بەتاڵ دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو ژنانەی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی کەرتی غەززە کار دەکەن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەوانەیە هەموویان بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، بۆیە دواکەوتنی بارانبارینی وەرز لەوانەیە زیان بەو خێزانانە بگەیەنێت و بیانخاتە مەترسی هەژارییەوە کە لە بژێوی ڕۆژانەیان بێبەشیان دەکات.
نور هودا ئەبومەعلیق لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە ژمارەیەک پڕۆژە کرد کە لەلایەن پەیمانگای ژینگە و گەشەپێدان جێبەجێکراون بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژنان، وەک کۆبوونەوەی هۆشیاری لە ناوچە پەراوێزخراوەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوی چارەسەرکراو بۆ ژنانی جوتیار بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر ئاو، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دژە مێرووەکان، بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی بازرگانی بۆ ئەوەی لە ڕووی ژینگەییەوە دۆستانە بن، تیشکی خستەسەر چەمکی ئابووری سەوز و دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک لە پڕۆژەیەکدا کە لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە باشووری شاری غەززە.