ژینگەپارێزانی ئێران کاردانەوەیان دژی پرۆژەی پترۆکیمیای میانکالە نیشاندا

چالاکوانانی ژینگەپارێزی ئێران لە دژی پرۆژەی پترۆکیمیایی کە بڕیارە لە مازەندەران جێبەجێبکرێت، چالاکی ناڕەزایەتییان کرد، ئەکتەری ئێرانی هەدیته تارانییش پشتیوانی لە کەمپینەکە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ژینگەپارێزانی ئێرانی دژی ئەو پڕۆژەی پترۆکیمیایی کە لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران جێبەجێدەکرێت، چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەکە دەبێتە هۆی کارەسات، ئەو چالاکوانانە هەوڵدەدەن دەنگی خۆیان بگەیەنن  و هونەرمەندانی ئێرانی و پارێزەرانی سروشتیش پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکەن.

 

ئەکتەری ئێرانی هەدییە تارانییش بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک پشتیوانی خۆی بۆ کەمپەینی "پرۆژەی پترۆکیمیایی بوەستێنە" دەربڕی و داوای لە هەموو هاوڵاتییەک کرد کە پشتیوانی لە کەمپەینەکە بکەن.
 

پرۆژەکە ساڵی ڕابردوو کەوتەبەر باس

پرۆژەی پترۆکیمیایی میانکالە ساڵی ڕابردوو کەوتەبەر باس، بەڵام لە ئەنجامی چالاکییە ژینگەییەکان کاری دروستکردنەکەی بە ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا، چالاکوانانی سروشت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن تا چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی خۆیانی تێدا بڵابکەنەوە و پشتیوانی بۆ کەمپەینی "پڕۆژەی پترۆکیمیای میانکالە بوەستێنە" کۆدەکەنەوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی پەترۆڵ و وزە سکاڵانامەیان پێشکەش کردووە بۆ لابردنی هاشتاگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

ت.پ