ژیان
-
"ئێمەی ژنانی لەغمان بە بڵێسەی زانینەوە دژی نەزانی تاڵیبان دەوەستینەوە"
پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە حکومەتی تاڵیبان بۆیان دروستی دەکات، شایەتی بەرخۆدانی ژنانێکی ئازایە کە خەبات بۆ مافی خوێندن و ئازادی دەکەن.
-
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە
چالاکوان لینا شەرەف دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل بەرپرسیارن لە داڕمانی سیستمی تەندروستی لە کەرتی غەززە، سەرەڕای لەناوبردنی مرۆڤ و دارو بەرد و هەراسانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، کۆمەڵگەی نێوەدەڵەوتی بێدەنگە.
-
"هونەر بۆ من شتێکی چێژبەخش نییە، بەڵکو بەرخۆدان و خۆڕاگرییە"
هونەرمەند سارا سەعدە دەڵێت: ڕەنگە ژیانمان پڕ بێت لە کارەسات، بەڵام من باوەڕم وایە کە هونەر توانای گۆڕینی هەیە، من بەردەوام دەبم لە وێنەکێشان، نەک تەنها بۆ غەززە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ناو ئازارەکاندا بەدوای هیوادا دەگەڕێن.
-
ژنانی غەززە بەهۆی شەڕەوە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین
ژنانی غەززە گلەیی لە زیانەکانی ژیان لە بارودۆخی سەختدا دەکەن لە شوێنەکانی کۆچ و ڕایدەگەیەنن کە لە چادرەکانی کۆچدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی ژیان دەبنەوە و هیچ تایبەتمەندییەکیان لە ژیانیاندا نییە.
-
"ژن تیڤی تاکە میدیا بووە کە ژنان بە ئازادی تیایدا دەرکەوتوون"
دڵسۆز زەنگەنە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا، ژن تیڤی تاکە میدیای چالاکە کە هەموو ژنان و چالاکوانان و سیاسییەکان توانیویانە دەنگی ڕاستەقینەی خۆیانی لەڕێگەیەوە بگەیەنن.
-
"هەوڵ بۆ ڕاگرتنی کارەکانی ژن تیڤی، ترسانە لە دەنگی ژنانی ئازاد"
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ داخستن و ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بەرهەمی میدیایی بۆ ژن تیڤی بەرهەم دەهێنێت، ژنان و چالاکوانان هەڵوێستیان دەربڕی و وتیان: ئەمە پێشێلکردنی مافی ژنان و ئازادی ڕادەربڕینە و ترسانە لە دەنگی ژنی ئازاد.
-
ژنانی ئەفغانستان، خوێندن لە زیندانی تاڵیباندا
نەسیمە وەلید، خوێندکارێکی خەڵکی باغلان دەڵێت: تاڵیبان لە ئێمەی ژن و خوێندەواریمان دەترسێت، لەبەرئەوەی دەسەڵات و چەکیان هەیە، هەوڵدەدەن لە خوێندن بێبەشمان بکەن.
-
ژنانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤: ساڵێکی پڕ لە ئاڵنگاری و دەستکەوت و هیوای داهاتوویەکی باشتر بوو
چالاکوانان و کەسایەتییە میدیاییەکان و هونەرمەندانی عێراق دووپاتیان کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ ژنان چەندین دەستکەوتیان هەبووە، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە لە بەردەمیاندا بوو، جەختیشیان لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و هەنگاوی باشتر کردەوە.
-
"توندوتیژیی و سەیرکردنی ژنان بە پلە دوو توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان زیاد دەکات"
نەسیبە حسێن، توێژەری کۆمەڵایەتی دەڵێت: زیادبوونی توندوتیژیەکان بەرامبەر ژنان بۆ نەبوونی یاسا و زاڵبوونی کولتووری پیاوسالاری دەگەڕێتەوە.
-
"داگیرکەران لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆژنامەنووسانی ئازاد شەهید دەکەن"
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد دەکاتە ئامانج و ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی سیخوڕانی ناوخۆ هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی ئازاد دەدات.
-
ململانێی سودان توندوتیژی دژ بە ژنان گەورەتر دەکات
توندوتیژی و پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە سودان بەردەوامە، ململانێی سودان توندوتیژی دژ بە ژنان گەورەتر دەکات و باجی زۆری بە ژنان داوە.
-
ژنانی غەززە لەژێر قورسایی بۆردوومان و ئاوارەبوون و توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە دەناڵێنن
ژنان لە کاتی شەڕدا تووشی توندوتیژی جەستەیی و زارەکی دەبن لە ئەنجامی قبوڵکردنی توندوتیژی ئابووری زۆرێک لە هاوژینەکانیان پارەیان پێنادات، ڕێگری لە کارکردنی ژنان دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرینەی ئەو حاڵەتانە لە ئاوارەییدا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
-
"دەبێت دەسەڵاتدارانی باشوور ئەو بەرپرسیارییە مێژووییەی پێیان سپێردراوە ئەنجامی بدەن"
کنێر عەبدوڵا، نووسەر و چالاکوان، باسی لەوەکرد، پیلانێکی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر سڕینەوەی قەوارەی کورد و وتیشی: دەبێت دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بەرپرسیارییەتی خۆیان بەجێ بهێنێن و بە تایبەت دەروازەی سنوری سێمێلکا بکەنەوە.
-
چیرۆکی ژنێکی فەڵەستینی کە منداڵەکانی و زێدی خۆی لەدەستدا
خیتام ڕەبیع کە بە ژیانێکی زۆر پڕ لە ئازاردا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی دوای لەدەستدانی منداڵەکانی و نیشتمانەکەی، بەهۆی کۆچ و بۆردوومانەوە، بێ ماڵ و حاڵە.
-
"ژنان دەتوانن هێزی جەنگبن، لە ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی خاکەکەیان دەجەنگن"
شنە نووری، نووسەر لە بارەی هێزی ژنان لە مێژوودا دەڵێت: ژنی کورد سەرکردە و بەڕێوبەری خێزان بووە لە مێژوودا، لە ئێستاشدا ژنانی شەڕڤان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕۆحییەتێکی ژنانەوە پارێزگاری لە خاکەکەیان دەکەن.
-
ڕۆژنامەنووسان: بە قەڵەم و کامێراکانمان درێژەپێدەری ڕێگای حەقیقەت دەبین
کاردانەوەکان لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان، جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە و ڕۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستاندا دەڵێن: "ڕێگای حەقیقەت بەرنادەین".
-
ڕۆژنامەنووسەکان ئەرکی ئەخلاقی و مێژوویی خۆیان بەجێدەگەیەنن
دوو ڕۆژنامەنووس لە پێناو خستنەڕووی ڕاستییەکان، ڕێگای هەقیقەت دەگرن و تا دوا هەناسە قەڵەم و کامێراکەیان بۆ خستنەڕووی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەکاردەهێنن، ئەوانیش جیهان بیلگین و نازم داشتانن، کە ١٩ی کانوونی دووەم بە ئامانجگیران.
-
ژنانی ئیتالیا پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپات دەکەنەوە
ژنانی ئیتالیا، لەوانە سیاسەتمەداران، فێمینیستەکان و چالاکوانانی ژینگەپارێز، پەیامیان بۆ ژنانی بەرخۆدێر لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نارد.
-
“دیکتاتۆرێک لە ناو دەبەن و دیکتاتۆرێکی دیکە دەهێننەوە"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاو بۆ سەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و کەژاڵ عەبدولقادر، دەڵێت: "ماوەی ١٣ ساڵە ژنان لە ڕۆژئاوا توندوتیژی جەنگیان بەرامبەر دەکرێت".
-
"بزووتنەوەی ژنانی فەڵەستینی پێیوایە گۆڕانکاری لە ئارادایە"
ژنانی چالاکوانانی فەڵەستینی سەرەڕای ئاستەنگەکان و بێدەنگی نێودەوڵەتی، بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و باوەڕبوون بە گەڕانەوەی پشتیوانی عەرەب بۆ دۆزی دادپەروەرانەی خۆیان، بە ئیرادەوە بەردەوامن لە تێکۆشان.