ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە: بەبێ وەستان کار بۆ پارەی نانێک دەکەین

بوومەلەرزەکەی ئەنتاکیا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کاری ژنان هەبوو، ژنان بەردەوام کاردەکەن بۆ پارەی نانێک و وتیان: بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، نەک تەنها ماڵەکانمان لەدەستدا، بەڵکو داهاتووشمان لەدەستدا، لێرەدا هەموو شتێک لەسەر شانی ژنانە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئەنتاکیا- ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا تێدەپەڕێت، کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، بوومەلەرزە بووە هۆی وێرانکردنی ژیانی کارو ڕێژەی بێکاری لە ناوچەکانی بوومەلەرزەدا  زیاترە لە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی دیکەی وڵاتەکە، کاری ژنانیش بە کەمکرایەوە.

 

ئازیزە ئۆناڵ و سەباهەت دەمیر، زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە هەوڵ دەدەن کاربکەن بۆ ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە لەسەر پێیەکانیان بمێننەوە.

 

"ماڵ و کارمان لەدەستدا"

ئازیزە ئوناڵ، کە دوو منداڵی لە بوومەلەرزەکەدا لەدەستدا و ماڵەکەی ڕووخا، بە فرۆشتنی سەوزە لە خاڵێکی پشکنیندا کە لە ئوزون چارشی لە شەقامی کورتولوش کراوەتەوە هەوڵدەدات بژێوی ژیانی دابین بکات و وتی: هەرچەندە ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هەموو شتێک قورستر بووە،خەڵکێکی زۆرمان لەدەستداوە، ژیانمان سەخت بوو، بەڵام هەرچی ڕووبدات، دەبێت کار بکەین، ماڵ و کار هیچ شتێکمان نەماوە، دوای بوومەلەرزەکە ڕۆیشتم، بەڵام دوای دوو مانگ گەڕامەوە، هەرچی ڕوودەدات، هیچ شتێک وەک خاکی مرۆڤ نییە.

 

"داهاتووشمان لەدەستداوە"

 

ئازیزە ئۆناڵ ئەوەشیخستەڕوو نائومێد بووە لە داهاتووی خۆی و هەستەکانی خۆی دەربڕی و وتی: هەموو شتێک دەکەین کە لە تواناماندا بێت، دەبێت بژین، لە بوومەلەرزەکەدا دوو منداڵم گیانیان لەدەستدا، هەموو شتەکانمان لە دەست دا دوای بوومەلەرزەکەم ئێمە نەک تەنها ڕابردوومان لەدەستداوە، بەڵکو داهاتووشمان لەدەستداوە، تەنانەت ئەگەر ئەنتاکیا چاک ببێتەوە، جەستە و ئازار لە ژێر هەموو ماڵێکدا هەیە، دڵمان بریندار و شکاوە، پێشتر خەونمان هەبوو، ئێستا خەونمان نییە،  ئێستا کار دەکەین، بەڵام ئێمە تەنها بۆ ڕێگریکردنە لە برسێتی.

 

"کار بۆ پارەی نانێک دەکەین"

سەباحەت دەمیر،بە فرۆشتنی خۆراک هەوڵدەدات بژێوی خۆی بەدەست بهێنێت وتی: پێویستە کار بکەم بۆ بەخێوکردنی ٥ منداڵەکەم، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەموو شتێک خراپتر بووە، هەوڵ دەدەین خۆمان کۆبکەینەوە، هێشتا هیچ هیوایەک نییە، ئەم هیوایە ڕۆژ بە ڕۆژ کەم دەبێتەوە، بەڵام هێشتا دەبێت تێبکۆشین، زۆر کار دەکەین، پێویستە ئەوە بکەین کە لە تواناماندا بێت، ئەمە بۆ پارەی نانێک دەکەین، بەردەوام کار دەکەین.

 

"هیچ دەرفەتێک بۆ هەلی کار نییەو هەموو شتێک لەسەر شانی ژنانە"

سەباحەت دەمیر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ هەلێکی کار لە ئەنتاکیا نەبووە دوای بوومەلەرزەکەو وتی: هیچ هەلێکی کار بۆ ژنان و گەنجان لێرە نییە، بە تایبەتی دوای بوومەلەرزەکە، خەڵک کار و نان نابینن، ئەم کێشەیە دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێت، هیچ کەس نازانێت چۆن بژین بۆ ماوەی ساڵێک و چی دەکەین، هەموومان لەسەر شەقامەکانین، شەو و ڕۆژ کار دەکەین بۆ ئەوەی پێویستمان بە هیچ کەسێک نەبێت، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان، هەموو شتێک لەسەر شانی ژنانە، لە هەموو شوێنێک کار دەکەین، هەمیشە ڕادەکەین بۆ گەیشتن بە شوێنێک، ماندوو بووین.