ژنانی سودان باجی ململانێکان دەدەن

لە سەرەتایی سەرهەڵدانی ململانێکانەوە، سودان بووەتە یەکێک لە گەورەترین کارەساتە مرۆییەکانی کیشوەری ئەفریقا، کە دانیشتووان و بەتایبەت ژنان و منداڵان، دوو باج دەدەن لە ئاوارەبوون، برسێتی، دەستدرێژی، لەدەستدان و داڕمانی تەواوەتی بناغەکانی ژیان.

زهور مەشرقی

 

تونس-لە قوڵایی سودان، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ژیان دۆزەخێکی زیندوو بووە، تاکە دەنگێک کە دەبیسترێت هاواری ئازار و گریانی منداڵانە، هاوڵاتیان تەنها بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ مانەوە، کێڵگەکان وێران بوون، ماڵەکان سووتاون و ئەو شارانەی کە سەردەمانێک بە پێکەنین و شادی قەرەباڵغ بوون، بوونەتە دیمەنی مردن و نادادپەروەری.

 

ژنان قورسترین باج دەدەن، ڕووبەڕووی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و برسێتی و دەستدرێژی دەبنەوە، هەر جارێک پەنجەرەیەکی بچووک بەڕووی دۆخی سوداندا دەکرێتەوە، بۆنی سووتانی شارەکان و دەنگی هەنگاوەکانی هەڵاتن لە مردن و دەموچاوی ئەو ژنانەی کە قورسایی شەڕێکی بێبەزەییانە هەڵدەگرن، بەناودا دەڕژێت.

 

لەناو ئەم وێرانکارییەدا، دەنگی ژنان خەبات دەکات بۆ گەیشتن بە جیهان، هەوڵی گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان دەدەن نەک لەبەر گلەیی، بەڵکو لە ترسی ئەوەی توندوتیژییەکان ببنە ڕاستەیەکی هەمیشەیی، دوای بیست و پێنج ساڵ لە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش، شایەتحاڵی ڕزگاربووان وەک بیرخستنەوەیەک کە پاراستن تەنها دروشم نییە، بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو پێویستییەکی بوونییە.

 

لەم چوارچێوەیە ناوچەییە ناجێگیرەدا، ئاژانسەکەمان لەگەڵ ڕزگاربووانی سودان کۆبووەوە کە چیرۆکی تاریکی و دیمەنەکانیان لەگەڵ خۆیان برد کە هێشتا لە یادەوەریدا چەسپاون، شایەتحاڵان کە ڕۆشنایی دەخەنە سەر ئازارە بەردەوامەکان و یەک پرسیار دەخەنە ڕوو: ژنان دەبێت چەندی زیاتر بدەن پێش ئەوەی ئاشتی بەدەستبهێنرێت؟.

 

ڕزگاربوو "م.م."، ژنێکی سودانییە، شایەتی ترسناکترین کارەساتەکانی ململانێی وڵاتەکەی بووە، ئەو و خێزانەکەی ئاوارە بوون و تووشی کوشتن و ئەشکەنجەدان و برسێتی بوون، ئەو دۆخەی سودان بە "جەنگ دژی مرۆڤایەتی" پێناسەی دەکات و وتی: مەرگ چیتر هەواڵی ترسناک نییە، مانەوە ئەوەیە، برسێتی، ترس، دەستدرێژی و مردن هەموو گۆشەیەکی ژیانمان دەورە داوە.

 

ئەو گەشتە کارەساتبارەکەی ئاوارەبوون دەگێڕێتەوە، لەو ماوەیەدا سێ ڕۆژ لەناو دڕک و پاشماوەی باڵەخانەکاندا بەپێ ڕۆیشتوون، بەبێ خواردن و ئاو، لەکاتێکدا زۆرێکیان بەهۆی خنکان لە دەریادا گیانیان لەدەستدا، هەوڵیشیان دەدا لە کوژران بە چەک ڕزگاریان بێت، وتی: لەگەڵ ئاژەڵەکاندا لە شەقامەکاندا دەخەوتین و لە هەمان ئاومان دەخواردەوە و هەمان خواردنمان خواردووە، هەروەها دڵخۆش بووین کە سێ ڕۆژ بەبێ خواردن لە ژیاندا ماوین.

 

هەروەها باس لە تایبەتمەندییە ترسناکەکانی شەڕەکە دەکات لە شارەکاندا، وتی: ئێمە گوێمان لە شێوەزارێک بوو کە پێشتر لە سودان نەمانبیستبوو، لە کۆڵۆمبیا، ئەسیوپیا، یەمەن، سووریا و چادەوە، لە فاشر سەربازانی کۆڵۆمبیا شارەکەیان داگیرکرد و تەرمی مردووەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دیار بوون.

 

ئاماژەی بە توندوتیژییەکانی ژنان بەتایبەتی کرد، وتی: کوشتن، دەستدرێژی، ڕفاندن، برسێتی و مردن هەموو گۆشەیەکی دەورە داوە، ژیان لە ژێردەسەڵاتی  تاوانباراندا دەتوانێت لە هەر ساتێکدا کۆتایی بێت، تەنانەت منداڵەکانمان دەبنە بارمتە.

 

ئەو هێرشەکانی سەر ماڵ و موڵک دەگێڕێتەوە: هاتنە ناو ماڵەکانمان و تێیدا دانیشتن، خواردنەکانمانیان خوارد و زێڕ و پارەکەکانینا دزیم،  ئامادەبوون بۆئەوەی بمکوژن.

 

هەروەها باسی لە کارەساتەکانی هاوسەرگیری بەزۆر بۆ منداڵانی یاسایی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە خێزانەکان ناچارن قبوڵی بکەن، چونکە ڕەتکردنەوە بۆ هەموو کەسێک بە واتای مردن دێت، ئەمەش ڕستیەکە لە هەموو پێناسەیەک ترسناکترە.

 

"م.م." دیمەنێکی کارەساتبار دەگێڕێتەوە کە شایەتحاڵی بووە و وتی: پیاوێک باوکی بەتەمەنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەڵگرتبوو کاتێک هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئۆتۆمبێلەکەیان گرت و باوکیان لەبەردەمیدا کوشت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببەن.

 

ئەو کۆتایی بە گەواهیەکەی دەهێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوەی هاوڵاتیانی سودان ئەزموونی دەکەن هیچی کەمتر نییە لە "جەنگی بوون" ، هەروەها ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە لە نەبوونی هیچ پارێزگارییەکی ڕاستەقینەدا.