ژنانی شەهبا: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت جارێکی تر داعش زیندوو بکاتەوە

ژنانی شەهبا دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و هێرشەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

ژنانی شەهبا دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و هێرشەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

 

شیرین عەلی

شەهبا- ژنانی شەهبا کە شاهیدی هێرشەکانی داعش بوون لەسەر بنەمای چەمکی لەناوچوونی گەلی کورد بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر باسی هێرشەکانی ئەم دواییەیان کرد ژنان هەروەها شایەتحاڵی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکن بۆ سەر ناوچەکە، سەبارەت بەو هێرشانەی کە بە سیاسەتێکی هاوبەشەوە ئەنجام دراون و لەم دواییانە هێرشەکانی سەر حەسەکە جارێکی دیکە سیاسەتی لەناوبردنی گەلانی ئازاد و زیندووکردنەوەی داعشە، ژنانی شەهبا رایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە لە ڕێگەی سیاسەتی داگیرکاریەوە ئامانجەکانی نەپێکا، دەیەوێت جارێکی تر داعش زیندوو بکاتەوە و دەڵێن: "ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دژی داعش و هاوپەیمانەکانی".

 

"دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی داعشەوە داگیرکاری بکات"

جیهان کۆسە، ئەندامی لیژنەی پەروەردەیی ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لە کانتۆنی شەهبا، وتی: "کاتێک داعش و هاوپەیمانەکانی دەستیان بەسەر شەهبادا گرت، گەل و بەتایبەتی ژنان لە مەترسییەکی گەورەدا بوون لە شەهبا چەند گوندێکی کوردی لێیە کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن و لەو کاتەدا ناچاربوون زمانی عەرەبی بەکاربهێنن و کلتووری کوردی خۆیان لەبیر بکەن، هەموو جۆرە خراپەیەکیان لە دژی ژنان ئەنجام دا، لە ڕێگەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییانەی شاری حەسەکە، ئامانج لە دروستکردنی مەترسییە لە ناو خەڵکدا بە هاوکاری چەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین و گرێ سپی وسەرێکانی، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت لە ڕێگەی داعشەوە ناوچەکانی دیکە داگیر بکات".

 

"دەبێت چارەسەرێک بۆ چەتەکانی داعش بدۆزرێتەوە"

شیرین عەلیمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لە کانتۆنی شەهبا وتی: "ژنانی شەهبا خراپەیەکی زۆریان لە چەتەکان بینیوە چەتەکانی داعش ژنان وەک ماڵ دەبینن و هیچ مافێکیان پێ ڕەوا نابینن، ئێمە وەک ژنانی شەهبا داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە چارەسەرێک بۆ چەتەکان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر داعش نەپەڕێتەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئێمە نامانەوێت ڕووبەڕووی دڕندەییەکی دیکەی چەتەکان ببینەوە".

 

"بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە دژی داعش و هاوپەیمانەکانی"

غەزەل عەلۆ ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئازادی کانتۆنی شەهبا ئەوەی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت جارێکی دیکە داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیندوو بکاتەوە و وتی: "چەتەکانی داعش کاتێک شەهبایان گرت چەندین کردەوەی نامرۆڤانە لە دژی ژنان ئەنجام دراوە بەناوی عەدالەتی و دینەوە بانگەوازیان کرد بەڵام دوورن لەدادپەروەری و دین. دەستدرێژیان کردۆتە سەر ژنان و ژنانیان برد بۆ میرەکانی داعش هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر زیندانی غوێران ئاماژە بەوە دەکەن کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیندوو بکاتەوە، ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمە وەک ژنانی شەهبا بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە دژی دوژمنە دڕندە و تیرۆریستەکانی وەک داعش و هاوکارەکەی".