ژنانی عەرەب پشتگیری لە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
بە ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامێکدا، داوای هاوپەیمانی و یەکگرتووی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە بۆ خێڵە عەرەبەکان کرد.

نور ئەحمەد
ڕەققە- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پابەندبوونی بە ئاشتی، پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی عەرەبی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، هۆشداری لە مەترسی ڕاکێشانیان بۆ ناو ململانێ و داوای یەکڕیزی نێوانیان و پابەندبوونیانی بە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتی کرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٣ی ئەیلوولدا، پەیامێکی ئاراستەی شێخ و کەسایەتییە ناودارەکانی خێڵە عەرەبەکانی سووریا کرد، لە ناوەڕۆکی پەیامەکەداهاتبوو: یەکگرتووی و پشتیوانی ئێوە بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک شتێکی گرنگی گەورەیە، وە جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کورد و عەرەب کردەوە.
لە پەیامەکەدا، هۆشداری دراوە لە ڕاکێشانی ململانێی خێڵەکی، هەروەها ژنانی عەرەبی پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ پەیامەکە دووپاتکردەوە وەک ڕێگایەک بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی، کە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا زاڵ بێت، داوای یەکسانی بۆ هەمووان و ئازادی و توانای پێکەوە ژیان لە ئاشتی و پێکەوە بەڕێوەبردن بۆ خۆیان کرا، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی لە ناوچەکە، پێویستە پشتیوانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن و ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و سەلامەت و یەکگرتوو و دادپەروەرانە و بەدیهێنانی یەکسانی و ئاسایش و دادپەروەری لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا.
"هەنگاوێکی ئەرێنی بەرەو گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتیک لەلایەن سووریاوە"
زوحا ئەحمەد، پەیامەکەی بە "گرنگ و مێژووی بۆ ناوچەکە" پێناسە کردو ئاماژەی بەوەشکرد، کە سووریا قۆناغێکی مێژووی و چارەنووسساز و هەستیار تێدەپەڕێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ پەیام و ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی ئەرێنی و ڕێچکەیە بۆ گەیشتنی سووریا بە ئازادی و دیموکراتی، هەروەها دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەرێمەکە لەڕێگەی بڵاوبوونەوەی ململانێی خێڵی و قسەی ڕق و کینە لە نێوان پێکهاتەکانیدا ڕووبەڕووی شەڕێکی تایبەت دەبێتەوە، بەڵام یەکێتی ئەو پێکهاتانەی کە هەرێم تێیدا دەژی، بەگوێرەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان، هێزێکی بەهێزە دژی هەموو ئەو پیلانانەی کە ناوچەکە دەکەنە ئامانج و هەوڵدان بۆ ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ناتەبای لەناو خۆیدا.
سەبارەت بە گرنگی ئەو ڕێنمایانەی لە پەیامەکەدا هاتووە، وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لە گرنگی و پێویستی یەکڕیزی نێوان هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بە عەرەب و کورد و چەرکەسی و ئەرمەنەوە کردەوە، هەروەها ئەم یەکڕیزییە وایکرد ئێمە بتوانین بەرەنگاری و نەهێشتنی دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا کە داعشە، هەرێم بەهۆی ئەم بەرخۆدانەوە هەزاران شەهیدی پێشکەش کرد، بە قوربانیدانیان هەرێم ئازاد کرا و پڕۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێکرا و ئاسایش و ئاشتی و یەکسانی بەدیهات.
هاوپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پەیامە دەربڕی و وتی: ئێمە گەلی ناوچەکە لە هەموو پێکهاتەکانەوە هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەگەیەنین، کە هەمیشە پەیامی ئاشتی بۆ گەلانی ناوچەکە و بە تایبەتی بۆ ژنانی ناردووە و داوای ئازادی و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا دەکات.
پێی وایە، کە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەرکێکە بۆ ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە، وتیشی: بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەو پێیەی ئەوان تاکە هێزن کە ناوچەکە و گەلەکەی لە هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی دەپارێزن کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەی دەکەن.
داوای لە گەلانی ناوچەکە کرد یەکگرتوو بن و بە یەکگرتووی لەگەڵ هێزەکانیان بوەستن بۆ پووچەڵکردنەوەی هەموو ئەو پیلانانەی کە لە دژی ناوچەکە و بە تایبەتی دژی ژنان داڕێژراون، وتی: پێویستە ڕیز و هێزەکانمان یەکبخەین بۆ ئەوەی هێزی سەرەکی بین کە پارێزگاری لە ناوچەکە و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بکەین.
"بە خۆشەویستی و ئارامی و سۆزەوە پەیامەکەمان وەرگرت"
بەسمە محەمەد پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتکردەوە، کە ئێمەی ژنانی عەرەبی ناوچەکە، هاودەنگی خۆمان لەگەڵ پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالان ڕادەگەیەنین، کە وەک خێڵی عەرەبی ناوچەکە ئاڕاستەی کردین، بەو پەڕی خۆشەویستی و ئاشتی و سۆزەوە پێشوازی لێدەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ژنان توانیان خۆیان ڕزگار بکەن و تۆزی کۆیلایەتی هەڵبشێوێنن، لەگەڵ کۆت و بەندەکانی ستەم و پەراوێزخستن کە بۆ دەیان ساڵ بەسەریاندا سەپێنراوە بشکێنن دوای ئاشنابوونیان بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی، هەروەها ئەمڕۆ توانیویانە خۆیان بسەلمێنن و ڕۆڵێکی پێشەنگ و دیار لە هەموو بوارەکاندا بگێڕن.
جەختی لە ڕۆڵی ژنان لە گەیشتن بە ئاشتی کردەوە، وتی: ژنان لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا ڕۆڵێکی گرنگ و پێویستیان هەیە، هەربۆیە دەبێت بەشێوەیەکی کاریگەر و ڕاستەقینە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ پشتیوانیکردن لە پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەیشتن بە ئامانجەکانی.
ڕوونیشیکردەوە، کە دۆخی سووریا مەترسیدارە، هەروەها پێویستە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شەڕ بپارێزرێن، چونکە سووریا لەم دواییانەدا شایەتی ململانێی خێڵی و نەتەوەی بووە، بۆیە ئەو ئاشتییەی لە پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هاتووە، کە کلیلی کۆتاییهێنان بە شەڕ و قەیرانەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی و گەیشتن بە ئازادی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و گەیاندنی سووریا بۆ سەلامەتی و چەسپاندنی بناغەکانی دیموکراتی دەبێت.