ژنان لە سوەیدا داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکەن

لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، دەنگی ژنان لە شاری سوەیدای سووریا و بەتایبەت شارۆچکەی مەزرەعە بەرز دەبێتەوە، هەوڵەکانی تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان بە پەردەی ئاوەدانکردنەوەدا شەرمەزار دەکەن و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکەن.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا - سەرەڕای هەوڵدان بۆ ئاوەدانکردنەوە و جوانکردنی ناوچەکە، بەڵام پرسیارە بە ئازارەکە هەر ماوە: ئایا دیوارە ڕەنگاوڕەنگەکان و باخچە چێنراوەکان دەتوانن شوێنەواری ئازاری دەروونی و زیانەکانی مرۆڤ بسڕنەوە؟ لە شارۆچکەی مەزرەعە لە شاری سوەیدای سووریا، دیوارەکانی بنکەی تەندروستی بووەتە یادەوەرییەکی زیندو، گێڕانەوەی بابەتەکانی یەکێک لە ترسناکترین کۆمەڵکوژییەکانی کردە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، وەک شایەتحاڵێک وەستاوە بۆ برینێک کە هێشتا ساڕێژ نەبووە، هەرچەندە شوێنەکە لە دەرەوە جوان دەربکەوێت.

 

هەرچەندە ناوەندی تەندروستی شارۆچکەی مەزرەعە تا ئێستاش پڕ بووە لە خوێنڕشتن، بەڵام دەسەڵاتدارانی خۆجێی پەلەیان کرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پێش ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری یان بەڵگەنامەیەکی مەیدانی لەسەر تاوانەکە ئەنجام بدرێت، کە ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ شاردنەوەی بەڵگەی ئەو پێشێلکاریانەی کە جیهادیەکانی هەتەشە ئەنجامی داوە و دەنگی قوربانییەکان بێدەنگ بکەن، نەک گوێیان لێبگرن.

 

لەکاتێکدا مستەفا بەکوور، پارێزگاری پێشووی عێراق خۆی وەک سەرپەرشتیاری ئاوەدانکردنەوە پیشان دەدات، بەڵام زۆرێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە پێیانوایە بوونی ئەو بۆ خزمەتکردنی هەرێم نییە، بەڵکو بۆ تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەیە کە ئەنجامدراون، لەوانە کوشتن، ئاوارەبوون، سووتاندن و تاڵانکردن.

 

"بیانووی ئاوەدانکردنەوە شانۆگەرییەکە بۆ تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان"

ئیناس نەعیم، چالاکوانی سیاسی، دووپاتی کردەوە، کە بوونی مستەفا بەکوور لە ناوچەکە بە مەبەستی خزمەتکردنی دانیشتوان یان ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی "هەوڵێکی سیستماتیک" دەکات بۆ تەمومژاویکردنی ڕاستییەکانی دەوروبەری شوێنی تاوانەکە، هەروەها ئەو گوندانەی هێرشیان کراوەتە سەر، پێشێلکاری ترسناکیان بەخۆوە بینیوە، لە کوشتنی بەساڵاچووان و منداڵانەوە تا دەگاتە پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ و سووتاندنی ماڵەکان و دزینی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان، بۆیە گواستنەوەی پێشبینیکراوی ئەو بۆ گوندی "ڕیمە حازم" تەنها درێژکراوەی هەمان ڕۆڵە، لە دیمەنێکدا بۆ هەر کەسێک دەردەکەوێت کە بە چاوێکی لۆژیکی و ئاگادارەوە سەیری بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چەمکی "ئاوەدانکردنەوە" تەنها هەوڵێک نییە بۆ چەوساندنەوەی سەرچاوە داراییەکان، بەڵکو ئەوانەی کە بوونەتە هۆی کوشتن و وێرانکاری و ئاوارەبوون، ناتوانن هەمان ئەوانە بن کە بەرپرسیارن لە ئاوەدانکردنەوە، جەختی لەسەر پێویستی ئەم کەسانە کردەوە کە گوندەکان بەجێبهێڵن، چونکە بەرپرسیارێتی ئاوەدانکردنەوە دەکەوێتە سەر شانی گەلەکەیان.

 

ئیناس نەعیم هەروەها ڕەخنەی لە هەوڵەکانی حکومەتی کاتی گرت کە بە عەقڵییەتی جیهادی توندڕەو بەڕێوە دەچێت، بۆ دامەزراندنی خاڵی پزیشکی لە ناوچە چۆڵەکاندا و پرسیاری لە سوودی هەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لەو زەوییەی کرد کە کەس تێیدا ناژیت.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئامانجی ڕاستەقینەی ئەم کارانە سووتەمەنی گرژییە لە نێوان هاولاتیانی سویدەدا و جێڵەکاندا، پێی وایە هەر هەوڵێکی تر بۆ هێرشکردنە سەر شاخەکە جارێکی دیکە بێ وەڵام نابێتەوە، هەرکەسێکیش بەشداربێت لێکەوتەکانی هەڵدەگرێت، هەروەها باسکردن لەسەر ئاوەدانکردنەوە تەنها دوکەڵێکە کە بۆ پەردەپۆشکردنی تاڵانی سیستماتیکی بەکاردێت، و ڕەنگدانەوەی نیازێکی دڵسۆزانە نییە بۆ ئاوەدانکردنەوە یان خزمەتکردنی دانیشتوان.

 

وتیشی: لە ڕێگەی هێرشە دڕندانەیەکەیان بۆ سەر سوەیدا، جیهادییەکانی هەتەشە، بێ ئاگای خۆیان لە واتاکانی شارستانیەت و زانست ئاشکرا کردووە، و جەخت لەسەر مەحاڵبوونی پێکەوەژیان لەگەڵ ئەوان دەکاتەوە لە هەر بارودۆخێکدا، چونکە ناتوانرێت چاوپۆشی لەو ئازارانە بکرێت و تەحەمول بکرێت، هەر بۆیە داواکاری سەربەخۆی وەک بژاردەیەکی پتەو و نەگەڕاوە دەمێنێتەوە.

"هاتووە بۆ ئەوەی شوێنەواری تاوانەکە بسڕێتەوە"

سەلوا قاسم، پێیوابوو دەرکەوتنی مستەفا بەکوور لە بەردەم ناوەندی ڕۆشنبیری لە شارۆچکەی مەزرا

ەعە بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوە نەبووە، وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، بەڵکو هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ئەو تاوانەی بەرامبەر هاولاتیانی ناوچەکە ئەنجامدراوە، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەو بەدوایدا دەگەڕێت، پەردەپۆشکردنی ئەو سووتاندن و تاڵانکردن و ئاوارەبوونەیە کە ئەنجامی داوە، ناتوانرێت تاوانێک بە بۆیاخکردنی دیوارەکان بسڕدرێتەوە، نە تەنها بە جوانکردنی ڕووبەرەکەی لەبیر بکرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ڕوویدا سنووری ئازارەکانی مرۆڤ تێپەڕاندووە، ژنان ڕفێنران و دانیشتوانی ٣٦ گوند ئاوارە بوون و تەرمەکانیان سووتێنران و بە تەواوی تاڵان کران، لەم نێوەندەدا هێشتا تەرمی پیاوان لە شەقامەکاندا کەوتون و لە خۆردا شی دەبنەوە، دیمەنێک کە ڕادەی ئەو ئازار و نادادپەروەرییەی هاوڵاتیانی توشی بووە، لەخۆدەگرێت.

 

سەلوا قاسم داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باوەڕپێکراو و ڕاستگۆی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد، بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجامدراون و پاڵپشتییان بکەن لە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان و ناشتنی مردووەکانیان، کە هێشتا تەرمەکانیان بە ئاشکرا کەوتوە.

"حکومەتی داعش ئێمەی دەرکرد"

نەسیبە عەقبانی، هاوڵاتی شارۆچکەی مەزرەعە، ئازاری قوڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت کە بڕیارە بەرپرسیار بێت لە پاراستنی هاوڵاتیانی، وەک حکومەتێکی داعش ڕەفتار دەکات، ئاوارەبوون و کوشتن و بڕینی تەرمی مرۆڤەکان و ماڵەکانی وێران و دارەکانی لە ڕەگەوە هەڵوەشاندەوە، لە دیمەنێکدا کە هیچ پەیوەندییەکی بە چەمکێکی دەوڵەتداری و مرۆڤایەتییەوە نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوەی دوو مانگە دەیکەن هیچی تر نییە لە هەوڵدانێک بۆ تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان بە پەردەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی ناوەندێکی ڕۆشنبیریدا، دەپرسێت چ کولتوورێک پێشکەش دەکەن؟ ئەوە هیچ نییە جگە لە کولتووری نەزانی و جینۆساید، کە پەیوەندی بە بەها مرۆییەکان یان زانیاریەوە نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە مستەفا بەکوور و ئەوانەی پشتیوانی دەکەن،  خۆیان بە حکومەت ناودەبەن، کە بە وێرانکردنی ماڵ و لە ڕەگەوە دەرهێنانی دارەکان ڕازی نین، بەڵکو گەنجینەکان و شوێنەوارەکانیش کە لە ژێر زەویدا نێژراون تاڵان دەکەن، ئەمەش هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر مێژوو و ناسنامەی هەرێم، هەروەها هەوڵێکە بۆ شێواندنی ئەوەی هاوڵاتیان بە ئارەقە و خوێنی خۆیان بونیاد ناوە.