"ئامانجی تورکیا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانە"
ئایشە سیدۆ، بەڕێوبەری یەکێتی ئێزدیانی هەرێمی عەفرین، ناڕەزایی خۆی لە هێرش و پەلامارەکانی سەر کامپی قادیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە دەربڕی و وتی: "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە ئێزدیەکان دەکەنە ئامانج، مەبەست و خواستی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە ئێزدیەکان قڕبکەن و خاکەکەیان داگیر بکەن".
شێرین عەلی
شەهبا- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هەمیشە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر کوردان و بەتایبەتی کۆمەڵگای ئێزدی و شوێنەکانیان داگیر بکەن و بیانخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ٧٤ فەرمان بەرزکرانەوە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و ئێستا کامپی قادییە لە مەخمور کە خەڵکی ئێزدی تێدا نیشتەجێ بوون، لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە کرایە ئامانج، هێرشەکان بۆ سەر کامپەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵان گیانیان لەدەستدا، ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی ڕەگی ئێزدییەکانە.
ئایشە سیدۆ، بەڕێوبەری یەکێتی ئێزدیەکان لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی هێرشەکانی سەر کامپی قادیە قسەی کرد.
"ویستی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانە"
ئایشە ڕایگەیاند، کاتێک کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن داگیرکارییەوە دەکرێتە ئامانج، هەموو جیهان دەکەوێتە بێدەنگییەوە و وتی: "شنگال هەمیشە دەکرێتە ئامانج و داواکاری داگیرکەران ئەوەیە کە کۆمەڵگای شنگال سەربکێشن، لە کاتێکدا ئامانجیان لەو هێرشانە لەناوبردنی گەلی کوردە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە هێرشی کردە سەر کامپی قادییە لە مەخمور و ئەو کەسانەی لە کامپەکاندا دەژین خەڵکی مەدەنی شنگالن کاتێک شنگال کرایە ئامانج، خەڵکی شنگال کامپەکەیان بە سەلامەتی دۆزیەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون ئێمە وەک ئێزدی ئەو هێرشانە بۆ سەر کامپی قادیە بە توندی شەرمەزار دەکەین، سنورەکانی ڕۆژئاوا ڕۆژانە بۆردومان دەکرێن هیچ دەوڵەتێک پشتگیری شەنگال ناکات و لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردا یەکن، چونکە ئەمە لە بێدەنگییانەوە دەردەکەوێت لە ٧٤هەمین فەرمانیدا هەموو دەوڵەتەکان پشتگیری شنگالیان کرد دوای دامەزراندنی شنگال، دەوڵەتی عێراق دەیەوێت جارێکی تر شنگال بگرێتەوە".
"مردن جارێکە، با شەرەفمەند بێت"
ئایشە دووپاتیکردەوە کە "ئامانجی دەوڵەتی عێراق ئەوەیە کە شنگال بهێنێتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، بەڵام ئیدی ئێزدیەکان بڕوایان پێ نییە ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەین، هەموو کەس دەزانێت کە کۆمەڵگەی ئێزدی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە و ڕەگی کوردە، بۆیە ئامانجیان لەناوبردنی ئەو ڕەگەیە خەڵکی ئێزدی ڕێگای ئازادی دەزانن و خۆیان ڕێکخستووە کاتێک شنگال دەکرێتە ئامانج، هەموو دەوڵەتەکان بێدەنگن، ئەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی وڵات بەردەوامن بە ئاشتی ژیان دەکەن، بەڵام منداڵانی کورد بە تایبەتی ئێزدیەکان دەکرێنە ئامانج و لەسەر خاکی خۆیان گیانیان لە دەست داوە".