ئابڕووچوونێکی سێکسی لە پۆلیسی ئەفغانستاندا

نمایشکردنی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن پۆلیسی ئەفغانستانەوە گێچەڵە سێکسییەکان ئاشکرا دەکات، ناڕەزاییەکی بێشوماری بەدوای خۆدا هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای پەخشکردنی بەشێک لە بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی لە هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت کە تاوانبارانی گێچەڵکردنی سێکسی بە ژنان لەناو پۆلیسدا دادگایی دەکات، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابول و یەکێتی ئەوروپا و هەروەها چەند کەسایەتی و رێکخراوێک ئیدانەیان کرد.

 

گروپەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان دەڵێن زۆربەی حاڵەتەکانی گێچەڵکردنی سێکسی بە پۆلیسی ئەفغانستان ڕانەگەیەندراوە، ئێستا کاتی ئەوەیە بەرپرسانی ئەفغانستان هەنگاوێکی کرداری بنێن، هیدار بار لە هیومان ڕایتس وۆچ ئەو دۆزانەی بە "شۆک" و خەمناک ناوبرد و داوای لە حکومەتی ئەفغانستان کرد لێکۆڵینەوە لەو کەیسە بکات.

 

ئەمیرە حامیدی، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ باشووری ئاسیا، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە کراوە.

 

راس ویلسۆن، سەرۆکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، توندوتیژی سێکسی لە پۆلیسی ئەفغانستان بە شۆک ناودەبات و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە.

 

کۆمەڵگای مەدەنی ئەفغانستان باسی لەوەکرد سیستەمی پیاوسالاری و کلتوریی ئاستەنگی سەرەکین لەبەردەم قوربانییەکاندا کە دەیانەوێت دەنگ بەرز بکەنەوە، عەزیز ڕافیع، سەرۆکی ڕێکخراوەکەش دەڵێت: "کەیسەکانی گێچەڵی سێکسی لە پۆلیسی ئەفغانستان پێویستە دادگایی بکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا پارێزبەندی لەسەر قوربانیان مسۆگەر بکرێت".

 

ت.پ