شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەژێر ئاگری کۆچکردنی زۆرەملێ و بێدەنگی جیهانیدان
شەپۆلی نوێی کۆچکردنی زۆرەملێ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەوە بەرەو کانتۆنی جزیرە کە خێزانە کۆچبەرەکان لە پەناگە و ماڵەکاندا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ناخۆش بوونەتەوە، بەردەوامە.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ-گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا بەردەوامن لە شاهیدی هەڵکشانی مەترسیدار و یادەوەری کۆچکردنی زۆرەملێ و کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی دەهێنێتەوە یاد. ئەمەش وایکردووە هەزاران خێزان جارێکی دیکە هەڵبێن بۆ دەڤەری جزیرە، لە کاتێکدایە کە هەلومەرجی مرۆیی نالەبار و قەرەباڵغییەکی بێ وێنە لە پەناگە و بەردەوامی بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی ئەنجام دراون.
سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی کۆچبەرەکانی ئەو گەڕەکانە دەبنەوە، موشیرە مەلا ڕەشید، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی عەفرین کە پەیوەندی بە کاروباری کۆچبەرەکانەوە هەیە، ڕایگەیاند: کە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو لاپەڕەیەکی نوێیە لە زنجیرەیەکی دوور و درێژی کۆچکردنی سیستماتیکی کە کاریگەری لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی کۆچیانکردووە لە عەفرین و شەهبا، ئێستا ناوچەی جزیرە لە ئەنجامی لێشاوی دەیان هەزار کەسی کۆچکرد، لە نێوان هێرشە بەردەوامەکان و تێکچوونی بارودۆخی ئاسایشی و نەبوونی هیچ کارێکی نێودەوڵەتی کاریگەر بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە، تووشی فشارێکی بێئەندازەی دانیشتووان و مرۆیی بووە.
’’بەردەوامە لە ئامانجکردن’’
موشیرە مەلا ڕەشید دووپاتی کردەوە، کە گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنی زۆرەملێ بوون، ئەمەش تۆمارێکی دوور و درێژی کۆچی یەک لە دوای یەک زیاد دەکات، کە ساڵانێکە بەسەر دانیشتووانی حەلەبدا سەپێنراوە، کە ڕەنگدانەوەی قەبارەی پەرەسەندنی کارەساتی مرۆیی لە باکەور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە بەهۆی هێرشی دڕندانەی جیهادیەکانی هەتەشەوە دروست بووە.
ڕوونیشیکردەوە، ئێستا دەڤەری جزیرە قەرەباڵغی خەڵکی کۆچکردووی زۆرەملێی بووە، چەندین جار خێزانەکان ناچاربوون لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە بگوازرێنەوە، هەروەها خێزانەکان بەسەختی کاتیان هەبوو بۆ چاکبوونەوە لە کۆچکردنەکانی پێشوو، پێش ئەوەی خۆیان ببیننەوە کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ڕاستیەکی کۆچکردن ببنەوە لەژێر فشاری هێرشە سەربازییەکان و تاکتیکی تۆقاندن کە لەلایەن کوتلە چەکدارەکانی دڵسۆز بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەکارهێنراون، ئەمە جگە لە دەستێوەردانەکانی ناوچەیی و بێدەنگییە گوماناوی نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەو پێشێلکارییە قورسانەی کە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامدەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە هاوکات بوون لەگەڵ بارودۆخی سەختی مرۆیی لەناو زستانێکی سەخت و سارددا، هەروەها ئێستا کامپەکان لە توانایان زیاتر قەرەباڵغ بوون و ماڵە مەدەنییەکانی قامیشلۆ و شارۆچکەکانی دەوروبەری پڕن، بەشێک لە خانووەکان لانیکەم پێنج خێزانیان پەناگەداوە، لە حاڵەتەکانی دیکەشدا زیاتر لە دە خێزان لە یەک ماڵدا قەرەباڵغن، ئەمەش ئاستێکی بێ وێنەی فشاری مرۆیی دەردەخات.
”بەتاڵکردنەوەی پڕۆژەکە لە ماددەکەی”
ئەوەی کە ناوچە خۆبەڕێوەبەرییەکان بە وتەی موشیرە مەلا ڕەشید و بە تایبەتی ئەوانەی کە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیان پەسەند کردووە، ئەزموونی دەکەن، لە چوارچێوەی هەوڵە سیستماتیکییەکاندایە بۆ تێکدانی ئەم پڕۆژەیە و بەتاڵکردنەوەی لە ماددەکەی، ئەمەش بە ئامانجکردنی دانیشتو٢انی ڕەسەن و سەپاندنی ڕاستیەکی دیمۆگرافیای نوێ لەسەر بنەمای کۆچکردنی زۆرەملێ و قڕکردنی سیستماتیکی و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی بێ چەک بەدەست دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ئاوارەکانی عەفرین تووشی زنجیرەیەکی دوورودرێژ لە گواستنەوەی زۆرەملێ بوون، سەرەتا لە کۆچکردنیان لە عەفرینەوە بۆ شەهبا، پاشان گەڕانەوە بۆ حەلەب، دواجار بۆ ناوچەی جزیرە، کە بە "سووڕێکی بێکۆتایی کۆچکردن" پێناسەی کردووە، ئەم کۆچکردنە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکان و فشارە سەربازییەکانەوە دەسەپێندرێت، وەک وتی، هەروەها لەلایەن فراکسیۆنە چەکدارەکانەوە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، بە پۆشینی سیاسی و بێدەنگی نێودەوڵەتی، تەنانەت شەرعیەتدان بە ناڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی کاتی لە دیمەشق.
”سیناریۆی دابەشکردنی کۆن”
پێی وایە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ناتوانرێت لە چوارچێوەی سیاسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی جیابکرێتەوە، وتیشی: ژمارە یەک کۆبوونەوە و ڕێککەوتن کە لەدەرەوەی وڵات بەتایبەت لە فەرەنسا بەڕێوە دەچێت، سیناریۆی کۆنی دابه شبوونیان زیندوو کرددەوە، هاوشێوەی ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ و لۆزان، کە نەخشەکان بە پێی بەرژەوەندی زلهێزەکان دەکێشرێنەوە و پشتگوێ خستنی ئیرادەی گەل و مافەکانی خەڵکی مەدەنی و داهاتوو و یەکگرتوویی سووریا.
"سەدان پەناگە میوانداری هەزارەها کۆچبەر دەکەن"
لە چوارچێوەی مرۆیی، موشیرە مەلا ڕەشید ڕوونی کردەوە، کە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان هەر لە یەکەم ساتەکانی کۆچکردنەوە لیژنەی فریاگوزاری و شانەی قەیرانیان پێکهێنا، بە درێژایی کاتژمێر کاریان دەکرد بۆ دەستەبەرکردنی شوێنی مانەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ کۆچبەرەکان، هەروەرها ئاماژەی بە بوونی زیاتر لە سەد پەناگە کرد کە لە سەرانسەری قامیشلۆ، عامودا، دێریک و ناوچەکانی دەوروبەریدا دابەشکراون، کە میوانداری دەیان هەزار کۆچبەر دەکەن، لە نێوان سەرچاوە سنووردارەکاندا کە بە وتەی خۆی "هاوتا نییە لەگەڵ قەبارەی کارەساتەکەدا.
ژمارەی کۆچبەرەکان بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت، کە بەسەر زیاتر لە ١٠ هەزار خێزاندا دابەشکراون، هەروەها لێشاوەکە بەردەوامە و توانای هەرێمەکە تێدەپەڕێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی، کە ئەمە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی لیژنە ناوخۆییەکان و پاڵپشتی کەلی بەرچاو کە لەلایەن خەڵکی جزیرە پێشکەش دەکرێت، کە ماڵەکانیان کردۆتەوە و هاوکارییان پێشکەش کردووە، جگە لە پاڵپشتی هەندێک ڕێکخراوی مرۆیی و هەرێمی کوردستان.
موشیرە مەلا ڕەشید لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە خواستی سەرەتایی کۆچبەرەکان لە خواردن و شوێنی مانەوە تێدەپەڕێت، ناوەندی مافی گەڕانەوەیان بە پارێزراوی و بە شکۆمەندیەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان، لەگەڵ مسۆ٩گەری نێودەوڵەتی ڕاستەقینە، هەروەها گەلی سووریا کە قوربانی داوە و ڕووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و ناوچەیەکی بەرفراوانی لە دەستی داعش ڕزگارکردووە، ئەمڕۆ شایەنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیرییە، دوور لە پرۆژەکانی دەنگۆ و هەوڵدان بۆ تێکدانی برایەتی گەلان و چاندنی دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتەکاندا.