شەڕ لە غەززە هاوسەرگیری منداڵان زیاد دەکات

بەهۆی ململانێی توند و ئاوارەیی، ئازاری زۆرێک لە منداڵانی کچ لە چیرۆکەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا ڕەنگ دەداتەوە. منداڵی و مافی خوێندنیان لێ دەدزێت.

ڕەفیف ئیسلیم 

 

غەززە-لەو کاتەی شەڕی کەرتی غەززە دەستیپێکردووە و دواتر دیاردەی هاوسەرگیری منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە کۆمەڵگەدا بڵاوبووەتەوە. هۆکاری ئەم تەشەنەکردنە، لە لایەک ئەو بارگرانییە ئابوورییانەی کە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە بەسەر خێزانەکاندا سەپێندراوە، لە لایەکی دیکەشەوە، نەبوونی چاودێری و ناوەند بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژنان. ئەو ناوەندانەی پێشتر سپۆنسەری ئەو گروپانەیان دەکرد، پشتیوانیان لێکردن و پاراستنی پێویستیان بۆ دابینکردن.

 

ئەو کاتەی هاوسەرگیری کردووە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە

ش.ئا یەکێکە لەوانەی کە لە تەمەنێکی منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە، چیرۆکەکەی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە: کاتێک بۆ یەکەمجار پێشنیاری هاوسەرگیریم بۆ کرا، تەمەنم ١٦ ساڵ بوو و پێشنیارەکەم ڕەتکردەوە، باوکم هێشتا لە ژیاندا بوو، بەڵام کاتێک تەمەنم ١٧ ساڵ بوو، باوکم کۆچی دوایی کرد، براکەم منی لە خوێندنگە دەرهێنا و ناچاری کردم هاوسەرگیری بکەم، بەم شێوەیە براکەم خەونی منی لەناوبرد کە بەردەوام بم لە خوێندن، زۆرجار بیرم لە ڕێگەیەکی ئاسان دەکردەوە بۆ مردن. هەوڵمدا لە دۆخەکەم دەربچم، بەڵام براکەم بە سووکایەتی و سەختی هاتە سەرم و بێدەنگ بووم.

 

ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ لای خێزانەکەم، دەمدەن بە پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ’

ش.ئا ڕوونیکردەوە کە ئەمڕۆش لەبەرامبەر لێدان و سوکایەتییەکانی هاوژینەکەی بێدەنگ دەبێت و وتی: بەهۆی لێدانەکە پەڵە لەسەر جەستەم هەیە، هەرچەندە بەڵێن دەدات دەستم لێ نەدات یان لێم نەدات، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و ئازارەکانم بەردەوامن، ئێستا لە نێوان دوو ڕێگای  سەختدا گیرم خواردووە، یان دەبێت دڕندەیی هاوژینەکەم قبوڵ بکەم، یان دەگەڕێمەوە بۆ ناو خێزانەکەم، ئەویش دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ یەکەم پیاودا بکەم کە منی دەوێت تەنانەت ئەگەر ئەم پیاوە تەمەنی ٦٠ ساڵ بێت.

 

ش.ئا توانی لە هاوژینەکەی و ژینگەکەی یاخی بێت و خوێندنی ئامادەیی تەواو بکات، بەڵام زانکۆ وەک خەونێکی دوور لە چاویدا مابووەوە. چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک کاتێک وردەکارییەکانی دەگێڕایەوە، هەندێکیان لە کاتی تۆمارکردنیدا لە ترسی خێزانەکەی و هاوژینەکەیدا بە نهێنی دەیهێشتەوە، داوای کردووە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرێت و وتی: کاتێک سەردانی خێزانەکەم دەکەم، لەگەڵم دەمێنێتەوە و لە تەنیشتم دادەنیشێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە لەبەردەم دایکمدا باسی هیچ وردەکارییەک ناکەم.

 

دیاردەیەکی میراسیە کە لەگەڵ شەڕدا دەگەڕێتەوە

هەدیل عابد، پسپۆرێکی دەروونناس لە کلینیکی یاسایی سەنتەری کاروباری ژنان ئاماژەی بەوەکرد کە هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا دیاردەیەکی کۆن و میراسییەو ڕەنگە نەمابێت، کاتێک شەڕ توندتر بوو، ئەم دیاردەیە گەڕایەوە. هۆکاری گەڕانەوەی ئەم دیاردەیە بۆ نزمیی ئاستی خوێندن و ڕۆشنبیری و رەوشتی کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە. هەروەها ترسی خاوەن ماڵەکەیە لە ڕووداوەکانی وەک دەستدرێژیکردنە سەر کچان بەتایبەتی گەنجان.

 

یان دەبێتە ژنی ماڵەوە یان دایک 

هەدیل ئاماژەی بەوەشکرد، ناسەقامگیری شوێنەکە فشاری خستۆتە سەر بەرپرسیارێتی بەشێک لە خێزانەکانیش و وتی: بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و داڕمانی کەرتی پەروەردە، بەشێک لە خێزانەکان هاوسەرگیری بە کچەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە بارگرانی چاودێریکردنیان ڕزگار بکەن، چ لەڕووی ژمارە و چ لەڕووی فشاری داراییەوە کچان لەپێناو تەواوکردنی خوێندن و بەجێگەیاندنی ڕۆڵی خۆیان وەک خوێندکار، هاوسەرگیریان دوادەخست بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی ئەم ڕۆڵەدا، خێزانەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ڕۆڵی سەرەکی کچان یان ژنی ماڵەوە یان بوون بە دایکە لە کۆمەڵگەدا.

 

ئایا گەیشتوونەتە تەمەنێک کە بتوانن بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن؟

هەدیل عابد جەختی لەوە کردەوە کە ٤٠٠ بڕوانامەی هاوسەرگیری بە ئاسایی و تێپەڕینی زانیاری بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ساڵ نازانرێت و وتی: ئەم ژمارەیە ڕێگەمان پێدەدات ئەو کچانەی کە سەردەمی منداڵییان بەڕێوەدەبەن لەگەڵ کەسانی تر کە لێی بێبەش بوون، بەراوردی بکەین، هەروەها پرسیارێک دەوروژێنێت کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت: ئایا ئەوان گەیشتوونەتە تەمەنێک کە بتوانن بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن؟.