"ساڵی داهاتوو کار لەسەر هاوسەرگیری منداڵان و کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دەکەین"

سەبیحە سەبری وتەبێژی "TAJÊ" کاری ساڵێکی بزوتنەوەکەی هەڵسەنگاند و زانیاری لەسەر کاری ساڵی داهاتوو خستەڕوو وتی:" ئێمە بەنیازین ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەستین، هەروەها هەوڵدەدەین هەموو کارەکان بەهێز بکەین لەژێر چاودێری بزووتنەوەکەدا، پەروەردەی ڕۆشنبیریمان زیاتر دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەمداو کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنانیش کاری لەسەر دەکەین".

سەبیحە سەبری وتەبێژی "TAJÊ" کاری ساڵێکی بزوتنەوەکەی هەڵسەنگاند و زانیاری لەسەر کاری ساڵی داهاتوو خستەڕوو وتی:" ئێمە بەنیازین ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەستین، هەروەها هەوڵدەدەین هەموو کارەکان بەهێز بکەین لەژێر چاودێری بزووتنەوەکەدا، پەروەردەی ڕۆشنبیریمان زیاتر دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەمداو کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنانیش کاری لەسەر دەکەین".

 

ئەڤین زیندا

شنگال- ژنانی ئێزدی کە تا ئێستا چەندین فەرمانیان تێپەڕاندووە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە هێرشی کراوەتە سەریان و پینج هەزار ژن و منداڵ ڕفێنراون و هەزاران کەسیش کوژراون تا ئێستاش سنگال برینەکەی ماوە، کاتێک شەنگال لەلایەن داعشەوە داگیرکرا، حکومەتی باشوری کوردستان و حکومەتی عێراق خەڵکی شنگالیان بەتەنها جێهێشت و خەڵکەکە بێپارێزراو مانەوە و خۆیان هێزی بەرگری و پاراستنیان دروستکرد، دامودەزگا و دامەزراوە مەدەنییەکانی خۆیان دامەزراندووە ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵایەتی و سەربازی خۆیان دامەزراند و ئێستا لە شنگال خۆیان بەڕێوەدەبەن، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا حکومەتی عێراق و حکومەتی فیدراڵی باشووری کوردستان جارێکی تر لەگەڵ تورکەکان ڕێککەوتوون و چەند مەرجێکی نوێی ڕێککەوتننامەی دیکەیان لەسەر شنگال پەسەندکرد، لەگەڵ ئەمەشدا جارێکی تر هاوڵاتیانی شنگال لە مەترسیی فەرمانی تردا بوون بەرامبەر ئەوەی بەسەریاندا هات بە پێشەنگایەتیی ژنان چادرێکی چالاکیی بۆ پاراستنی ئاسایش و دامەزراوەکانیان دەستپێکرد ژنان بڕیاریان دا جارێکی تر بەرگری لەخۆیان نەدەنە دەست هیچ هێزێکی بیانی.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٦دا لە کۆنگرەیەکیدا لەسەر بنەمای "ژنانی ئازاد کۆمەڵگایەکی ئازادە" لە بواری کۆمەڵایەتی، پاراستن، سیاسی و ئابووری ڕاگەیەندرا و لە کۆمیتەکان، کۆڕەکان، ئەکادیمیا، وەقفەکان، گروپەکان، ڕێکخراوە، هەروەها بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچان و ژنانەی کە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون شەڕ دەکات سەبیحە سەبری وتەبێژی TAJÊ کارەکانی بزوتنەوەکەیانی لە ماوەی ساڵێکدا هەڵسەنگاند.

 

"بەرخۆدان رێککەوتنەکەی پووچەڵ کردەوە"

سەبیحە سەبری ڕایگەیاند، کە لە بەرامبەر رێککەوتنەکەی ٩ی تشینی یەکەمدا، ژنە ئێزدیەکان و خەڵکی ئێزدی بڕیاریان دا کە ڕێککەوتنەکە سەرنەکەوێت و وتی: "ساڵی ڕابردوو وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ساڵێکی بەرخۆدان و تێکۆشان بوو بۆ ئێمە، . ئەمساڵ لیستەکانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و هێرش و پلانەکانی جینۆساید زیادیان کرد بەڵام تێکۆشانی گەل و بەتایبەتی ژنان لە دژی هێرشەکان هەبوو قۆناغی گۆڕینی هاوپەیمانی ٩ی تشرینی یەکەمی سەر کۆمەڵگاکەمان پەیوەندی بەخەباتی خەڵکەوە هەبوو چونکە هێرشبەرەکە لە هێز و ئیرادەی خەڵک دەترسا، لەم تێکۆشانەدا زۆر لە هەڤاڵانمان لە دەست دا و بەرگریان لە هەموو هێرشێک کرد، لە ماوەی ساڵێکدا، ئێمە وەک خەڵکی شەنگال، بەرخۆدانی گەورەمان بە پێشەنگایەتیی ژنان ئەنجامدا کارەکانمان لە دژی ڕێککەوتنەکە چەند لایەنە بوو، ئێمە کۆبونەوەمان ڕێکخست  سەردانیمان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرش و پلانەکان لەگەڵ خەڵکدا ئێمە ئامانجی بزووتنەوەکەمان و مەترسییەکانی سەر شەنگالمان لەگەڵ گەل باسکرد، سەردانەکانمان بەهێز بوو چونکە ئێمە لە بەرزترین ئاستدا بە ئاگاهێنانی خەڵک و کاردانەوەی خەڵکمان لە بەرامبەر داگیرکاری و هێرشەکان بینی".

 

"١٠ خولی ڕاهێنانی خۆبەڕێوەبەری هەبوو"

سەبیحە سەبری لە لێدوانەکەیدا، لەبارەی ئەو ناوچە پەروەردەییەی کە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی زۆرترین گرنگی پێ دەدات، وتی: "بۆ ئێمە ئەرکی یەکەم ئەوەیە کە ژنان و کۆمەڵگا وەک بزووتنەوە پەروەردە بکەین، لە ماوەی ساڵدا زیاتر لە ١٠ خولی ڕاهێنان لە ژێر سەقفی بزووتنەوەکەماندا درا پەروەردەی گشتیش لە کۆبوونەوەکان دۆزرایەوە لەم پەروەردەیانەدا مێژووی ئێزدی و مێژووی خەباتی ژنان و پرسی کۆمەڵگا و پێکەوەژیانی ئازاد و چەندین پرسی دیکەمان بەخشی وەک بزووتنەوەیەک بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتی ئەم ڕاهێنانانە بەگرنگ دەزانین".

"ژنانی ئێزدی شوێنی خۆیان لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا گرتووە"

سەبیحە سەبری لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە بە تایبەتی پێویستە گرنگی بە بەهێزکردنی ڕێکخراوی ژنان بدەن و وتی: "ئامانجی سەرەکیمان لە بزووتنەوەکە لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆش ئەوەیە کە بگەینە هەموو ژنێکی کۆمەڵگا و بتوانین ئەو ژنانە پەروەردە بکەین و دڵنیابینەوە کە ژنان دەتوانن لە ناو کۆمەڵگەدا لەسەر پێی خۆیان بوەستن و لە دژی زۆرترین هێرشی هەموو جۆرەکان تێبکۆشن، ئەمساڵ هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستنی ژنان ئاستێکی فراوانتری بەدەستهێنا و ئەمەش سەرکەوتنێک بوو بۆ ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو گوندێک کۆڕی ژنان دامەزرا، ژنانی ئێزدی لە هەموو دەزگایەکدا شوێنی خۆیان گرتووە و لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا جێگەیان گرتووە، پێویستە ڕێژەی ژنان لە کاری کۆمەڵگا لە ساڵێکدا زیاد بکەین".

 

"کاری ژنان لە کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری ئاشکرا کرا"

سەبیحە سەبری بەشداری ژنانی ئێزدیش لە کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ئێزدیان هەڵسەنگاند و وتی: "لە ماوەی ساڵدا کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا ڕۆڵی بەهێزی ژنانی ئێزدی هەبوو بەتایبەتی یەکێک لە مەترسییەکانی سەر کۆمەڵگا لەسەر هەموو ئەو کێشانەی کە هەیە باسکرا و چارەسەرەکان دەستنیشان کران لەو کۆنگرەیەدا وەک ژنان سووربووین لەسەر دروستکردنی شەنگالێکی ئازاد، لە کۆنگرەکەدا هەموو ژنان ڕێزی خۆیان دەربڕی و بە بەڵێنی سەرکەوتن گەڕانەوە سەر کارەکانیان، هەڵسەنگاندنەکانی ژنان بە تەواوی کاری کردۆتە سەر کۆنگرەکە و بۆ ساڵی داهاتوو ئەو بەرنامەیەی بەهێز کردووە".

 

"ژنانی شەنگال بە یەک دەنگ وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە"

سەبیحە سەبری دەربارەی هەڵوێستی ژنانی ئێزدی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قسەی کرد و وتی: "لە ماوەی ساڵدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی، پەدەکە و کازمی بۆ سەر شەنگال بە سەختی بەردەوام بوون، بەئێشترین هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی سکەنیە کە نەخۆشخانەکە بۆمباران کرا تووڕەیی خەڵک زیادی کرد لەبەرامبەر هەر هێرشێکدا دایکان و ژنانی ئێزدی هەڵوێست و سووربوونێکی بەهێزیان گرتووەتە بەر بۆ سەرکەوتن ژنانی شەنگال دژی هەر هێرشێکی دوژمن یەکیانگرت و داوای خۆبەڕێوەبەری و ئازادی شەنگالیان کرد".

 

"ساڵی داهاتوو زیاتر جەخت لەسەر پرسی کوشتنی ژنان دەکەینەوە"

سەبیحە سەبری وتی: "ئەو کێشانەی کە بۆ ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەمانە نەتوانراوە کۆتایی بە کوشتنەکان بهینرێت وەک "TAJÊ" ئەمە ئازارێکی گەورە بوو بۆ ئێمە لە ماوەی ساڵدا ٢٢ ژن کوژران، هەوڵدەدەین لە ساڵی داهاتوودا زیاتر لە هەموو کاتێکی تر بگەینە ژنان و چارەسەر بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا پەرە پێبدەین کە ژنان دەبنە قوربانی، دەمانەوێت بگەینە ئەو ئاستەی کە هەموو ژنان تاژ وەک ماڵی خۆیان ببینن".

 

"ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی تێکۆشانی ژنان"

سەبیحە سەبری لە کۆتایدا سەبارەت بە پلانی بزوتنەوەکەیان لە ساڵی داهاتوو وتی: "ئێمە بەنیازین ساڵی داهاتوو کۆنگرەکەمان ببەستین هەروەها هەوڵدەدەین هەموو کارەکان بەهێز بکەین،  لە ساڵی نوێدا ڕێکخراوەکەمان بەهێز دەکەین و ڕاهێنانی ڕۆشنبیریمان بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەم و کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان زیاد دەکەین وا لە ژنانی شەنگال دەکەین کە بزووتنەوەکە وەک ماڵی خۆیان ببینن".