"پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگەن"

بەشداربووانی بازنەکانی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەشەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە بەشداریی بەکۆمەڵ لە خوێندنەوەدا بەشدارە لە فرەچەشنی بۆچوونەکان و گفتوگۆکان.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بە دروشمی"ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٧٤ وڵاتی جیهان دەستیپێکرد، چەندین چالاکی وەک سیمینار، وۆرک شۆپەکان و بەرنامەیەک بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.

 

لە ڕێگەی بۆنە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە، ئەو هەڵمەتە جیهانییەی کە بە دروشمی"ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەموو جیهان دروستکرد لەناو چالاکییەکان خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ئەنجام دەدرێت.

 

سەوسەن خەلیل، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە پەرتوکی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونیکردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵە و ئەندامانی دامودەزگا مەدەنییەکان و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و دامودەزگاکان بەشدارییان لە دانیشتنی خوێندنەوە کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە سێ جار ئەم خوێندنەوانە ڕێکدەخەن، بە کۆکردنەوەی ٤ یان ٥ کەس و خوێندنەوەی پەرتوکی سۆسۆلۆژیای ئازادی پێکەوە و ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی هەموو ئەو پرس و کێشە و چارەسەرانەی کە پەرتوکەکە باسی دەکات ڕێکدەخرێن.

 

"لەم پەرتوکەدا چارەسەری بۆ پرسی ژن دۆزییەوە"

جەختی لەوە کردەوە، بە هۆشیاری و زانیارییەوە سوود لەم پەرتوکانە وەردەگرن، بەو پێیەی هەست دەکەن دەتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، هەروەها زۆرێک لەو وردەکاری و بابەتانەی کە ئەزموونیان دەکرد ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ئەوە پرسێکە کە پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە، بەڵام ڕێبەر لەم پەرتوکەدا چەندین چارەسەری سەبارەت بە دەسەڵات و دەوڵەت- نەتەوە و بەدیلەکەی خستەڕوو، سەبارەت بە مۆدێرنیتە دیموکراتیک و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و پرسی بنەڕەتی ژن کە خاڵی بوو لە بیرکردنەوە، چارەسەری بۆ دۆزییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خوێندنەوەی پەرتوکەکە و تێگەیشتن لەو پرس و چارەسەرانەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کردوون، گرنگە لەسەر زەوی جێبەجێ بکرێت، وتی :پێویستە هەموو مرۆڤێک لە خۆیەوە دەست پێبکات و پەرتوکەکان بخوێنێتەوە و لە ژیاندا بەرجەستەی بکات.

 

"پەروەردەو فەلسەفەی ڕێبەر بنچینەی ژیانن"

زەینەب قاسم، یەکێکە لە بەشداربووان ڕوونیکردەوە پەروەردەو فراوانکردنی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستی و بنچینەی ژیانن، هەروەها بنەمایەکە بۆڕێکخستن و گەشەسەندن، گرنگە زۆرترین ژمارەی ژنان بچنە ناو ئەو بازنانە و ئەزموون و بۆچوونەکانیان لەبارەی ئەو پرس و چارەسەرانەی بۆ دۆزی ژن خستویەتییە ڕوو وەریبگرن و بەرجەستەی بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە سەرمایەداری و پیاوسالاری و ئەقڵیەتی تاکڕەوی کە زیاتر لە ٥ هەزار ساڵە بەسەریاندا سەپێندراوە ڕزگاریان بێت.

 

حەنیفە کوجا وتی: خوێندنەوە و شیکردنەوەی پەرتوکەکان دەتواندرێت بە تاک ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمە جۆرێکە لە هەڵمەت و چالاکی خوێندنەوەی گروپی کە تیایدا چەندین بۆچوون و گفتوگۆ هەیە، ئەمەش دەوڵەمەندی زیاتر بە پەروەردەکە دەبەخشێت و کاریگەرییەکی زیاتر بە خوێنەر دەگەیەنێت، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم ئەڵقانە ئەنجامێکی گرنگ و ئایدیاڵ و دەوڵەمەندیان دەبێت، بە تایبەت کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و هەموو تەمەنەکان بەشداری تێدا دەکەن، ئەمەش لەگەڵ خۆیدا چەندین گۆڕانکاری ئەرێنی و بڵاوبوونەوەی زیاتری بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.