ناوەندی تەواسول کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم

هیند بەشاری، بەڕێوەبەری سەنتەری تەواسول بۆ ئۆتیزم دەڵێت سەنتەرەکەیان کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و یارمەتیدانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگە.

ئیبتیسام ئەغفیر

بەنغازی- ئۆتیزم کەمئەندامیەکی گەشەسەندنە کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەردەکەوێت لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵدا، وە دەرەنجامی ناڕێکی دەمارییە کە کاردەکاتە سەر کارکردنی ئاسایی مێشک، کاریگەری لەسەر گەشەسەندن هەیە لە بوارەکانی کارلێککردنی کۆمەڵایەتی و شارەزایی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوروبەردا.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ئۆتیزم (ASD) لە سەرەتایترین تەمەنی گونجاودا گرنگە بۆ باشترکردنی دەرەنجامەکان بۆ منداڵەکان، هۆکاری تەواوی نەخۆشییەکە تا ئێستا نەزانراوە و توێژەران دەڵێن کە بە زۆری بەهۆی بۆماوەییەوە دروست دەبێت.

هیند بەشاری بەڕێوەبەری ناوەندی تەواسول بۆ ئۆتیزم سێ ساڵ پێش ئێستا ناوەندەکەی دامەزراندووە بۆ ئەوەی منداڵان بە نەخۆشیی شڵەژاوی ئۆتیزم چارەسەر بکات و یارمەتییان بدات تێکەڵی کۆمەڵگا ببنەوە.

 

" لە ناوەندەکەدا ٢٠٠ کەس چارەسەری بۆ کراوە "

هیند بەشاری، ئاماژەی بەوەشدا لەو کاتەوەی ناوەندەکەیان دامەزراندووە یارمەتی زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان داوە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا و وتی: " هۆکاری زیادبوونی ئەم جۆرە سەنتەرانە لەم ساڵانەی دواییدا زیادبوونی چالاکی هۆشیارییە بۆ  ASD کە بۆ یەکەم جار ٢٠ ساڵ پێش ئێستا بە دروستی دەستنیشان کرا،  ئێمە وەک سەنتەرەکە ڕاهێنانی تاکەکەسی بۆ منداڵان ئەنجامدەدەین پسپۆڕان یان فێرخوازان ئەم دانیشتنە ڕاهێنانانە ئەنجام دەدەن بۆ چاککردنەوەی منداڵەکان لەگەڵ نەخۆشییەکەیاندا. "

هیند بەشاری ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی تایبەتمەندی و ناڕێکی خۆیان پەروەردە بۆ منداڵان دابین دەکەن و وتی: "هەوڵدەدەم فێری زمانە جیاوازەکان بم بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی زیاتر بخوێنمەوە کە لەسەر ASD بڵاوکراونەتەوە، لە جیهاندا لە هەر چوار منداڵێك یەکێکیان بە نەخۆشی ئۆتیزم دەستنیشان دەکرێت و چارەسەریان بۆ دەکرێت و لە سەرەتادا منداڵەکان دەنێریینە سەنتەرەکان تا لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەرییان بۆ بکرێت.