ناوەندەکانی پەناگە لە بەرامبەر توندوتیژی ژنان دەپارێزێت
چالاکوانانی مافی ژنان جەختیان لەوەکردەوە، کە ناوەندەکانی پەناگە پارێزراویی بۆ زیانبەرکەوتووانی توندوتیژی دابین دەکەن، لە هەموو بوارەکاندا بەهێزیان دەکەن و لە هەموو جۆرە دەستدرێژییەک دەیانپاریزن.
ئیخلاس حەمروونی
تونس – ئەو ژنانەی لە تونس تووشی توندوتیژی دەبنەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی ڕاستەقینە دەبنەوە کە مەترسی لەسەر ژیان و شکۆمەندییان دروست دەکات، ئەمەش بوونی پەناگە دەکاتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ دابینکردنی پاراستنی ڕاستەقینە و دەستەبەرکردنی شوێنی هەمەلایەنە کە جۆرەها پشتیوانییان پێشکەش دەکات، ئەمەش وا دەکات ژنان بتوانن ژیانی خۆیان بەنیاد بنێنەوە و لە هەموو بوارەکاندا بەهێزتر بن.
دامەزراندنی پەناگە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی تۆکمەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دێت، ئەزموونی سیدی بوزید نموونەیەکی بەرچاوی ئەو ڕۆڵە گرنگە نیشان دەدات کە ئەم ناوەندانە دەیگێڕن، ئەوان لەسەر بنەمای شایەتحاڵی چالاکوانانی مافی ژنان دامەزراون کە تیشکیان خستە سەر ڕاستی خۆیان و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی ژنان دەکەن، جگە لەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و ئاسۆکانی داهاتوو بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان لە پاراستن و پاڵپشتیکردنی ژنان.
"چاودێری و پشتیوانی هەمەلایەنە بۆ ژنان"
سەلما عومەری، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی کۆمەڵەی "صوت حواء" "دەنگی حەوا" لە سیدی بوزید، ڕوونیکردەوە، دامەزراندنی داڵدەگاکان بەشێک بووە لە ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، کە بە پاڵپشتی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧، کە مسۆگەری پاراستنی ژنان و منداڵان دەکات لە ڕێگەی خزمەتگوزاری گوێگرتن، ناوەندەکانی ڕێنمایی، و پەناگە، وتی: یاساکە مافی ژنان بۆ پارێزراوی و پشتیوانی یاسایی و دەروونی دووپاتدەکاتەوە، دوور لە هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی چالاکوانانەی لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا، کۆمەڵەی "صوت حواء" "دەنگی حەوا" لە ساڵی ٢٠١٩دا ناوەندی گوێگرتنی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ژنان دامەزراند، زیاتر پەرەی بەم هاوبەشییەدا بە دروستکردنی پەناگەی "پارێزراو" لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
سەلما عومەری، ناوەندەکە ٨ قەرەوێڵەی تێدایە و پێشوازییەکی زۆر لە ژنان دەکات، چاودێری و پاڵپشتییەکی هەمەلایەنەیان بۆ دابین دەکات ئاماژە بەوە دەکات، کە داڵدەدانی ژنان واتە پاراستنیان لەو ڕاستییە کە بووەتە هۆی ئازار و ناخۆشی، خزمەتگوزارییەکانی ناەەندەکە بریتین لە ڕێنمایی و پاڵپشتی، یاوەریکردنی ژنان لە ڕێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە، تەواوکردنی دۆسیە یاساییەکانیان، هەروەها بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووکەوە کە دڵنیایان دەدەنەوە کە بە شکۆمەندیەوە دەژین.
ئاڵ و چارەسەری داهاتوو
سەرەڕای هەوڵە بەرچاوەکان، ناوەندی "أمان" لە هەردوو ئاستی دارایی و کارگێڕیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، وەک سەلما عومەری ڕوونی دەکاتەوە، هەندێکجار ژن دەگەڕێتەوە ماڵەوە و واز لە بەدواداچوونی مافەکانی دەهێنێت، بەمەش دەرفەتی بەهێزکردنی ئابووری لەدەست دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ هەنگاوی یەکەم.
سەبارەت بە ستافی نسوەندەکە، وتی: کێشەی کارگێڕی هەیە کە پەیوەندی بە فەرمانبەرانەوە هەیە، ئەو یارمەتییە داراییانەی بۆ بەڕێوەبردنی ناوەندەکە تەرخانکراون بەس نین بۆ دابینکردنی ئاستێکی گونجاو بۆ ژیان، ئەمەش پاڵ بە هەندێک لە کارمەندانەوە دەنێت کە ناوەندەکە بەجێبهێڵن و بەدوای دەرفەتی باشتردا بگەڕێن، هەروەها سروشتی کارکردن لە داڵدەگاکاندا زۆر هەستیارە و پێویستی بە ئاستێکی بەرزی شارەزایی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەدەست کێشە دەروونی و تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن، زۆرجار لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتووری جیاوازەوەن، هیوای خۆی دەربڕی کە بارودۆخەکان باشتر بن و وەزارەتی ژنان بیر لە بەهێزکردنی فەرمانبەرانی ژن بکاتەوە بۆ باشترکردنی باری داراییان.
سەبارەت بە کۆردیناسیۆنی نێوان ناوەندەکان، سەلما عومەری ئاماژەی بەوەدا،کە هاتنە ناوەوەی ژن بۆ ناو ناوەندەکە هەمیشە دوای فەرمانی دادگایە یان لەڕێگەی ناوەندی گوێگرتنەوەیە، کە ئاراستەی شاندەکەی دەکات، پەیوەندی نێوان لایەنەکان یەکگرتوو و بەیەکەوە گرێدراوە، هەروەها دەبێت کارەکان ڕۆژانە و لە هەمان کاتدا بکرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێداویستییەکانی ژنان دابین دەکرێن.
"پاراستنی ئاسایش"
سەوسان ڕەحومی، چالاکوانی مافی مرۆڤ تیشکی خستە سەر ڕاستی ناوەندەکانی ناوچەکانی ناوخۆ بەتایبەتی پەناگەی سیدی بوزید کە بەدەست ژمارەیەکی سنووردار لە خێزانەکانەوە دەناڵێنێت، وتی: ئێمە هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ژنان دابین دەکەین، لە چارەسەری پزیشکی و ڕاوێژکاری دەروونی و یاساییەوە، کاتێک ئەوانیش چاودێری منداڵەکانیان دەکەن، خەرجییەکان دەبنە بارگرانییەکی گەورەتر لەسەر ناوەندەکان.
جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی ئاسایش کردەوە، وتی: دەبێت پەناگەکان لە هەموو لایەکەوە پارێزراو بن، ئەمە لە ئێستادا تەنها بەشێکی بەردەستە، خاڵی جاودێریکردن لە کاتی پێویستدا لە بانگەوازدا هەیە، بەڵام هیچ پاراستنێکی هەمیشەیی و ڕاستەوخۆ بۆ زیانبەرکەوتووەکان نییە.
سەبارەت بە کۆردیناسیۆنی لەگەڵ دەسەڵاتداران، سەوسەن ڕەحومی ئاماژەی بەوەدا، زۆرجار دەسەڵاتداران ژنان ئاراستە دەکەن، زۆرجاریش ژنانی دەستدرێژیکراوی دەدۆزینەوە کە پێویستیان بە پەناگە هەیە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بوونی خۆیان ئاگادار دەکەینەوە، هاوکاریکردن سنووردارە بەهۆی زۆری ژمارەی ژنانەوە، بوونی یەک یان دوو ناوەند لە دەوڵەتێکی گەورەدا بەس نییە، هەروەها کەمی توانای پێویست هەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیان ئازاردانی ژنان و هەڵبژاردنی سەرچاوە مرۆییە گونجاوەکان.
"پەناگەکان هەنگاوی بنەڕەتی پێکدەهێنن"
لواحز سەمعلی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەری پەناگەی "علمة"، دووپاتی کردەوە، کە پەناگەکان هەنگاوێکی بنەڕەتی پێکدەهێنن لە چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، ئەم ناوەندانەی تەنها بە پەناگەی کاتی نەدەزانی، بەڵکو شوێنی یەکگرتووی دەزانی کە چاودێری دەروونی و پزیشکی و یاسایی پێشکەش دەکەن، کە ژنان دەتوانن ژیان و شکۆمەندی خۆیان وەربگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەناگە پێویستییەکی ڕەهایە کە دەبێت لە هەموو پارێزگایەکدا هەبێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥٨ و سەرکەوتنی بەرپرسیارێتی هاوبەش، وتی: هەبوونی ئەم ناوەندانە هەمیشە کراوەن بەڕووی ژناندا، هەنگاوی یەکەمە بۆ پاراستنی ژیانیان و یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە سەرکەوتنی ناوەندەکان پەیوەستە بە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و مرۆیی تایبەتمەند، ئەم ناوەندانە نوێنەرایەتی هیوای ڕاستەقینە بۆ ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، و بنەمای هەموو ستراتیژییەکی نیشتمانی سەرکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.