نانێک لە غەززە: لە مافێکی سروشتییەوە بۆ ئاڵەنگاری ڕۆژانە

لە غەززە، بەدەستهێنانی نانێک لە مافێکی سروشتییەوە گۆڕاوە بۆ ئاڵەنگاریەکی ڕۆژانە، کە ژنان لە نێو بارودۆخی سەخت و قەیرانێکی مرۆیی دامرکێنەردا،ئازایانە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

غەززە-تا ئەم دواییانە نانەواخانەکان هێڵی ژیان بوون بۆ زۆرێک لە خێزانەکانی کەرتی غەززە، ئارد و سووتەمەنییان بۆ دابین دەکرد ،وەک بەشێک لە یارمەتییە مرۆییەکان، ڕێگەیان پێدەدا نان بە نرخێکی هێمایی بفرۆشن کە ڕەچاوی دۆخی نالەباری ئابووری دانیشتووانەکەی دەکرد. لەگەڵ داخستنی ئەوان، نەک هەر بەرهەمهێنانی نان وەستاوە، بەڵکو تەواوی سیستەمێکی فریاگوزاری کە پشتیوانی سەدان هەزار خێزانی دەکرد، بارگرانی پەرەسەندنی برسێتی کەم دەکردەوە؛ڕووخا.

 

 

بۆنی نان لە غەززە وەک جاران نەماوە، لەو کاتەی کە نانەواخانەکانی باکوور و باشووری کەرتی غەززە لەلایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانییەوە پاڵپشتی دەکران لە کۆتایی مانگی ئاداردا داخران. بەیانیان گۆڕاون،دیمەنی ژنانی هەڵگرتنی دار و گەڕان بەدوای مشتێک ئارددا بوو بە دیارترین تایبەتمەندی لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە برسییە.

 

 

ئارد؛ لە کاڵایەکی بنەڕەتییەوە بۆ خەونێکی دەستنەکەوتوو

لە دوای ڕاگەیاندنی داخستنی نانەواخانەکان، غەززە پێی ناوەتە لاپەڕەیەکی نوێی ئازارەوە. ئارد کە لە کۆنەوە بە شتێکی سەرەکی لە سەبەتەی خۆراکدا دادەنرا، ئێستا بووەتە کاڵایەکی کەم و بە کیلۆ ناکڕدرێت بەڵکو وەک هاوکاری داوای دەکرێت،وەک و هەواڵی خێرا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

 

سەمەر یاسین، تەمەن ٣١ ساڵ، ئاماژە بەوە دەکات، لەو کاتەوەی نانەواخانەکان کارکردنیان وەستاوە، ژیان هێندەی تر سەختتر بووە. دەنگی ئەو هەرچەندە جێگیرە، ماندوێتییەکی زۆر دەشارێتەوە. دەڵێت: چەند مانگێک لەمەوبەر دەمتوانی نان لە نانەواخانەکەی نزیکەوە بە نرخێکی کەم بکڕم، خۆم لە قورسی کۆکردنەوە و داگیرساندنی ئاگر و گەڕان بەدوای دار یان نایلۆن؛ڕۆژانە ڕزگارم بوو. ئێستا، ئەم وردەکاریانە بوونەتە بارگرانییەکی بەردەوام کە هەموو بەیانییەک دووبارە دەبێتەوە".

 

دوو ساڵ لەمەوبەر هاوژینەکەم لەدەستدا، لە سەرەتای جەنگەوە تاکە بەرپرسیاری چاودێریکردنی دوو منداڵەکەمم، کە تەمەنی تەنها ٨ ساڵە.

 

بەردەوام بوو، چاوەکانی لەسەر زەوی جێگیر بوو وەک ئەوەی بەدوای وەڵامێکدا بگەڕێت. "منداڵەکەم بارگرانی خێزانەکە لەگەڵ من هەڵدەگرێت.

 

دەینێرم بۆ ئەوەی دارێک یان پارچە نایلۆنی سووتاو کە لە کوچە و کۆڵانەکاندایە بیدۆزێتەوە و کۆی بکاتەوە، لە کاتێکدا من لە نیگەرانیدا دەمێنمەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی تۆپبارانەکان. دوعا دەکەم کە زۆر دوور نەکەوێتەوە، سەرەڕای تەمەنی بچووکی، تێدەگات کە مانەوەی ئێمە پەیوەستە بە توانای گەڕانەوەی بە سووتەمەنییەکی پێویست بۆ نانی ئەمڕۆ."

 

 

بەرپرسیارێتی نان؛ ئەرکێکی قورس لەسەر شانی ژنان

قەیرانی ئارد تەنیا قەیرانی خۆراک نەبوو؛ گۆڕا بۆ بارگرانییەکی نوێی کۆمەڵایەتی، کە دەرئەنجامەکانی وەک ئەوانی دیکە کەوتە سەر شانی ژنان. هەر کە نانەواخانەکان داخران، هەزاران ژن خۆیان بینی کە ناچار بوون بەرپرسیارێتی بەرهەمهێنانی نان لە ماڵەوە لە ئەستۆ بگرن، لە بارودۆخێکدا کە تەنانەت سەرەتاییترین مەرجەکانی پاکوخاوێنی و سەلامەتییان تێدا نییە،لە ژێر هەڕەشەی بۆردومان،بەدواداچوون،برسێتیدا.

 

 

سەمەر یاسین ڕوونی کردەوە، ئەوەی دەگوزەرێت تەنها کەمی ئارد نییە، بەڵکو کەرامەتیشە.

 “دەستمان کردووە بە بەسەربردنی کاتژمێرە درێژەکانی ڕۆژ بە گەڕان بەدوای کەرەستەی سووتێنەردا، دواتر لە نێوان دووکەڵی خنکێنەردا دەست دەکەین بە خولێکی نوێی وردکردن و نانکردن، هەموو ئەمانە بۆ نانێکی پاک کە لە ناو لەپی دەست گەورەتر نییە، بەڵام لە هەموو شتێک بەنرختر بووە، زۆرێک لە ژنان لە ژینگەکەیدا دەستیان کردووە بە داهێنانی ئامرازەکانی مانەوە، هەندێکیان فڕنی سەرەتایییان لە گۆشەی کوچە و کۆڵانەکاندا کردووەتەوە، لەوێدا، بە کرێی هێمای نانەواخانە دابین دەکەن،بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان."

 

 

بە دڵتەنگیەوە دەڵێت: ئێمە داوای خۆشگوزەرانی ناکەین.

ئێمە تەنها داوای هەلی ژیان دەکەین، ژنانی لێرە خۆشگوزەرانی هەڵیبژاردنیان نییە، هەر جارێک یەکێک لە بژێوی ژیانیان لێیان دەسەنێتەوە، بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن، گرنگ نییە تێچووی چییە".

 

 

قەیرانێکی تەواو؛ قەبارەی لە نان تێدەپەڕێت

ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە ڕوودەدات ناتوانرێ تەنها بە قەیرانی نان کورت بکرێتەوە، بەڵکو دیمەنێکی چڕی داڕمانی پێکهاتەی ژیانی ڕۆژانەیە، بەرزی نرخی ئارد، ئەگەر هەبێت، وایکردووە خێزانەکان نەتوانن بیکڕن، نرخی هەر کیلۆیەک بۆ چەند ئەوەندەی خۆی بەرزبووەوە، لەگەڵ کەمی سەرچاوەی سووتەمەنی، بەرزبوونەوەی وردە وردە نرخی دار کە ئێستا بە بەهای دراوی دەپێورێت نەک کێشی.

 

 

ئەم قەیرانە ئەوە دەردەخات کە نان سادەترین هێمای ژیانە چیتر بەردەست نییە،جگە لەوانەی کە پارەیان هەیە یان توانای شەڕی ڕۆژانەیان هەیە،زۆرجار ژنان باجی ئەم نەبوونیە دەدەن، چ لەبەر تەندروستی خۆیان، چ لە سەلامەتی منداڵەکانیاندا، گەر هیچ چارەسەرێکی بەپەلە نەبینرێت ئەگەری خراپتربوونی بارودۆخەکە هەیە، هۆشداریشی دا ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت دەگەینە قۆناغێک کە لەسەرەتاوە هیچ شتێک نابێت بی ببرژێنین، قاتوقڕی وشەیەک نییە بۆ بەکارهێنانی میدیا، بەڵکو ڕاستییەکە کە ئێمە هەموو ڕۆژێک تێیدا دەژین، هەر دواکەوتنێک لە هێنانی یارمەتی یان دەستپێکردنەوەی نانەواخانەکان ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە ئێمە بەشێکی سەختتر ببینین لەوەی کە تا ئێستا بەسەرماندا هاتووە.

 

 

نان؛ ئاوێنەیەکی داڕمانی سیستەمی کۆمەلایەتی

قەیرانی نان ئەمڕۆ بە ڕوونی چڕی داڕمانی کۆمەڵایەتی غەززە دەردەخات،سیستەمی پاڵپشتی کە پێشتر بۆ پاڵپشتیکردنی کەسانی لاواز بەکاردەهێنا تێکچووە، یارمەتی ڕۆژانە خەریکە نەمێنێت، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بەشێکی کشاوەتەوە،پارەی نانەواخانەکانی ڕاگرتووە، ژنان هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لەو هێزەی ماوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژێکی نوێ پڕ لە دڵەڕاوکێ.

 

 

ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە نائاسایشی خۆراک لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار،لە کاتێکدا هۆشداری دەدەن کە بەشێکی زۆری دانیشتوان دەچنە ناو بازنەی قاتوقڕییەوە، بەتایبەتی منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان کە ناتوانن لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدا بمێننەوە.

 

 

سەمەر یاسین بە دەنگێکی نزم و پڕ لە تۆنێکی بەهێز دووپاتی دەکاتەوە: جێگەی قبوڵ نییە لە سەدەی ٢١دا بژین، ژنان بکەین بە ئامێرێک بۆ بەرهەمهێنانی ژیان لە سەختترین هەلومەرجدا کە مرۆڤ پێی ئاشنابووە، ئێمە بەدوای قارەمانێتی ناگەڕێنین،بەڵکو بەدوای کەمترین مافی ژیاندا دەگەڕێین، بۆ ئەوەی نانێک بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین کە پشتیان قورس نەبێت و منداڵییان نەکاتە پێشبڕکێی مردن و برسێتی.

 

 

دەرئەنجامی تراژیدیایەکی بەردەوام

لە غەززە، جەنگ چیتر بە تەنها ژنان ناترسێنێت،بەڵکو وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەش ،لە کاتێکدا دایکان هەموو بەیانییەک لە خەو هەڵدەستن بەو هیوایەی ڕۆژێکی تر ئاردی پێویست بدۆزنەوە، منداڵەکان پێش وەخت گەورە دەبن و ڕۆژەکان بە ئاگری دار و دووکەڵی ئاگردانی سەرەتایی داخوران، ئەو کولێرە نانەی کە سادەترین واتای ژیان بوو ئێستا بۆتە شەڕێکی دڕندانە کە ژنان بە سەختی دەگمەنەوە دەجەنگن، و هەر کاتێک سەرکەوتوو دەبن دووپاتی دەکەنەوە کە مانەوە لە غەززە تەنها بڕیارێک نییە، بەڵکو داستانێکی مرۆڤایەتییە کە هەموو ڕۆژێک دەنووسرێت.