میوانخانەکانی شاخ دەروز... لە هێمای میوانداریەوە بۆ دیمەنێکی کۆمەڵکوژی
میوانخانەکانی شاخی دەروز لە باشووری سووریا لە مێژە هاوواتای بەخشندەیی و پێشکەشکردنی قاوەو بە ڕووخساری زەردەخەنەو و دڵی کراوەوە پێشوازی لەمیوانەکان دەکەن، بەڵام لەم دواییانەدا بوونەتە ئامانج.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- میوانخانە لە سوەیدا هێمایەکی دیاریکراوی لەخۆگرتووە و ڕەنگە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بکرێتە ئامانج، کە کۆمەڵکوژی لە دژی ئەوانەی لە ژوورەوە بوون ئەنجامدرا، هەروەک چۆن لە میوانخانەی بەدر ڕوویدا، کە دوای لەشکرکێشییە خوێناوییەکەی شارەکە دیمەنەکە بە تەواوی گۆڕا.
میوانخانەکە لە هێمای میواندارییەوە گۆڕدرا بۆ دیمەنێکی کۆمەڵکوژی، کە لەبری قاوە خوێن دەڕژا و بۆنی مردن لەبری بۆنی خۆشی هێل دەهاتە، لەم شوێنەدا کە میوانەکان ڕێزیان لێدەگیرا، مرۆڤایەتی زەلیل کرا، بێتاوانەکان کوژران و پێشێلکاری لێخۆشنەکراو ئەنجام درا.
سەرەتای داگیرکاری: ١٥ی تەمووز
ڕاما زین، کە ڕزگاربووە، بە چاوی خۆی شایەتحاڵی سەبارەت بەو ڕووداوانە دا کە لە میوانخانەکەدا ڕوویانداوە، گێڕایەوە کە چوار ئەفسەر بە جلوبەرگی مەیدانی ڕەشەوە کە هێمای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتییان لەسەر بوو، هەڵیانکوتایە سەر ئەو بینایەی کە لێی دەمایەوە و گەنجانی خێزانەکەمانیان ناچار کردوون کە چۆک دابنێنن و چەکەکانیان ئاراستەیان کردوون.
ڕوونیکردەوە، کە دوو لە توخمەکان بە هەڕەشەدا دەستیان کردبە وێنەگرتنی ڤیدیۆیەک، بۆئەوەی وا پیشانی بدەن کە "ئاسایش و سەلامەتی دابین دەکەن"، هەرچەندە دیمەنە ڕاستەقینەکە پڕ بووە لە تۆقاندن و زەلیلکردن.
"کۆمەڵکوژی گەورەی ١٦ی تەمووز"
ڕۆژی دواتر، وەک ڕاما زین ئاشکرای کرد، کە زیاتر لە ٣٠ چەتە بە جلوبەرگی سەربازی کامۆفلاجەوە، کە هێمای ئایینی و باندانەی سووریان پێبوو، کە زۆربەیان سووری نوبوون، هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵەی کە لەگەڵ ١٤ ژن و چوار گەنجی تێدا دەمایەوە، ئەوان لە گەنجانەکانیان دادا و قسەی ناشرینیان پێدەوتن و مۆبایل و زەڕەنگەری و بڕە پارەی ژنەکانیان دزیوە و ناوەڕۆکی ئامێرەکانیان پشکنیوە پێش ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن.
ڕاما زین ناچار بوو سەرەتا بچێتە خوارەوە و شایەتحاڵی ئەوە بوو کە یەکێک لە قوربانییەکان لەبەردەمیدا تەقەی لێکراوە و خوێنی بەسەر پێیەکانیدا ڕژا، کە ئەمەش دیمەنێکی لەبیرنەکراوە.
"گرتنی ڤیدیۆی بێ بەزەییانە"
لەسەر پلیکانەکان، ناچار بووم بوەستم، چونکە چەتەکان خەریکی گرتنی ڤیدیۆیەکئ دیکە بوون، لەم ڤیدیۆیە گەنجێک نیشان دەدا، کە دوای ئەوەی سمێڵیانتاشی، ناچاریان دەکرد بە لاسایی ژردنەوەی دەنگی ئاژەڵ، دیمەنێک کە ڕادەی ئەو بێ بەزەیە پئشان دەدات کە هاوڵاتییە مەدەنییەکان تووشی بوون، لە ڕێگادا، ئاگر ماڵی دراوسێکانی گرتەوە و گەنجێک بە ناوی عومەر پێش ئەوەی تەواوی ماڵەکەی بتەقێنرێتەوە تەقەی لێکرا.
ڕاما زین ئاماژەی بەوەدا، کە شەقامەکان پڕ بوون لە تەرمی مردوو، نزیکەی حەوت تەرم لەسەر ڕێگاکە بوو، پێش ئەوەی لە بارەگایەکی هەتەشە لە سوەیدا دەستبەسەر بکرێن.
"دەستبەسەرکردن لە هۆڵێکی هاوسەرگیری"
گروپەکە لەناو هۆڵێکی هاوسەرگیریدا ڕاگیرابوون کە بەسەر سێ بەشدا دابەشکرابوو، لەوێدا ڕووناکییەکە بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە بەکاردەهێنرا، بۆ پیاوان کاڵ بووەوە و تەنها سەرنجی لەسەر ژنان بوو، لەنێو چاودێرانی قێزەون و هەراسانکردنی بەردەوامدا.
لە ماوەی چوار کاتژمێر دەستبەسەرکردنیاندا، چەندین جار لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، وتارێکی توندڕەوی ئاینی و تۆمەتی کوفر و داوای قڕکردنی پێکهاتەی دیکەیان بۆ کراوە.
کشانەوە
ڕاما زین ڕوونیکردەوە، کە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو، دەستگیرکراوەکان ئاگادارکرانەوە کە ئەرکەکە تەواو بووە و فیرقەی ٤٤ دەست بەسەردا دەگرێت، بەڵام دوای نیو کاتژمێر فەرمانی کشانەوەی تەواوەتی لە سوویدە وەرگیرا، ئەو و هاوکارەکانی تا بەیانی ١٧ی تەمووز لەوێ مانەوە، لەوێ بەشدارییان کرد لە داپۆشینی ئەو تەرمانەی کە لەلایەن پۆلیسی سەربازییەوە پەرش و بڵاو بوون بۆ بازنەی گالۆس و بازاڕی سەوزە، کە بە نزیکەی ٧٠ تەرمی مەزەندە دەکرێت.
ئەو ڤیدیۆیەکی تۆمارکردووە کە تەرمەکانی لەبەردەم میوانخانەکەدا بەڵگە کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەنێو تەرمی مردووەکاندا دوو کەسی زیندوو هەن، وا خۆیان نیشانداوە کە مردوون، لەکاتێکدا تەرمەکان لەسەریان کەڵەکە بوون، لە دیمەنێکدا کە ترسناکی و وێرانکارییەکانی لەخۆگرتووە.
هەروەها ڕاما زین ڕایگەیاندوە، کە تەرمەکان بە شێوەیەکی ترسناک شێواون، تەنانەت دوای مردنی خاوەنەکانیان، دوکانەکان بە تەواوی سووتێنراون و بۆردوومانەکان گەیشتونەتە هەموو گۆشەیەک، وتی: دۆخەکە تا ڕادەیەک کارەساتبار بوو کە هیچ عەقڵی مرۆڤ بەرگەی ناگرێت.
هێرشە توندڕەوەکان بۆ سەر دروزەکان شوێنەواری نەسڕاوەی بەجێهێشت، کەوێرانکارییەکە تەنها جەستەیی نەبوو، بەڵکو دەروونی و ڕۆحی بوو، شارەکەی گۆڕی بۆ دیمەنێکی بێ ژیان و ناشایستەی کەرامەتی مرۆڤ.