میرڤەت زەقزوق لە ڕێگەی شوێنی پارێزراوی خۆیەوە کە "طبطبة"ە پاڵپشتی ژنان دەکات
شوێنی پارێزراوی میرڤەت زەقزوق بەرجەستەی دەستپێشخەرییەکی پێشەنگانەی ژنانە کە لە دڵی ئازارەکانی کامپەکانی پەنابەرانی غەززەوە لەدایک بووە، مافی خوێندن و پشتیوانی دەروونی بە ژنان و منداڵان دەبەخشێت.
رەفیف ئیسلیم
غەززە-لەسەر زەوییە تایبەتەکان کە خاوەندارێتی خێزانەکەیەتی، بڕیاریدا "شوێنی پارێزراو" بۆ ژنانی دەستدرێژیکراو بکاتەوە وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی کەسی کە سەرپەرشتی دەکرد، پێشبینی نەدەکرد تەنها لە ماوەی یەک مانگدا ژمارەی سودمەندان لە هەزار ژن زیاتر بێت، پاشان داوای بودجەی گونجاوی کرد بۆ کەشەکەی کە دەکەوێتە کامپی سەلام کە یەکێکە لە گەورەترین کامپەکانی باشووری کەرتی غەززە لە خان یونس.
میرڤەت زەقزوق، ئەندامی کۆمەڵگە و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا، وتی: بیرۆکەی "شوێنی پارێزراو" لە پڕۆژەی قوتابخانەی "بكرة النا" ”داهاتوو بۆ ئێمەی”ەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڕیاریدا دەست بکات بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی کامپی سەلام کە لەسەر چوار بەش دروستکراوە و ٩٠٠ خێزانی تێدایە، وتی: منداڵانی ئەوێ کاتەکانیان بە دوای خاڵەکانی دابەشکردنی خۆراک و بارهەڵگری ئاودا بەسەر دەبەن، بەشداری چالاکییە تێکدەرەکانی دیکە دەکەن، کە دان بە مافی خوێندن و پشتیوانی دەروونی ئەواندا ناوە و ئەوەش ئەو کارەی کردووە.
لە فێرکردنی منداڵانەوە بۆ بەهێزکردنی ژنان
دووپاتی کردووە، کە ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا هاتووە کە بۆ ماوەی دە ساڵ چالاکوانێکی ژنان و ئەندامی کۆمەڵگە بووە، بۆیە بۆی ئەستەمە دۆخی دوای جەنگ ببینێت، سەرەتا بەبێ پارەدان قوتابخانەکەی دامەزراند و سەرکەوتوو بوو، بەڵام کاتێک دەستی کرد بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵەکان، تێبینی ئەوەی کرد کە لە ژینگەیەکی ناجێگیرەوە هاتوون، بۆیە بڕیاریدا لە دایکانەوە دەستپێبکات بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکەن، لەگەڵ منداڵەکانیان دەستی کرد بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆیان و لەڕاستیدا دەستیان کرد بە زۆر سەردانی شوێنەکە، یەک دانیشتن بۆ هەر ژنێک.
نکۆڵی ناکات کە کاتێک قوتابخانەکەی کردەوە، سەری سوڕما لە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ناویان تۆمار کردووە، لە یەک ڕۆژدا لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ منداڵ هەبوون کە دەیانویست بخوێنن، واتە ١٠٠ دایک هەبوون، ڕەنگە کەمتریش، پێویستیان بە پشتیوانی دەروونی هەبوو، بەو پێیەی هەندێک لەو منداڵانە خوشک و برا بوون، لە ئەنجامدا، دووڕیانێک دروست بوو، چۆن دەتوانێت تەنها لە ماوەی یەک مانگدا بەبێ پشتیوانی ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و منداڵان لەخۆبگرێت؟ بۆیە، ڕووی لە سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) و کۆمەڵەی دەرچووانی زانکۆ کرد، کە هەردووکیان پشتگیریان لە دەستپێشخەرییەکەی کرد.
ئەمڕۆ قوتابخانە و "شوێنی پارێزراو" بە گەورەترین دەستکەوتی خۆی نازانێت، بەڵکو ئەو چل ئەندامە بە گەورەترین دەستکەوتی خۆی دەزانێت، توانی هەلی کار و داهاتی مانگانەی جێگیر بۆ ئەم ژنانە دابین بکات کە بەدەست بێکاری و بارودۆخی ئابووری سەختەوە دەناڵێنن، جگە لەوەش توانی لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی ڕاوێژکاری دەروونی و سندوقی پاکوخاوێنی کەسی و هەندێک پارسێلی خۆراکەوە پشتگیری لە زیانبەرکەوتووانی توندوتیژی ژنان بکات بۆ بەهێزکردنیان.
توندوتیژی ئاڵۆز
ژنان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی ئاڵۆز دەبنەوە، جگە لەوەی لە شەڕێکی وێرانکەری دوو ساڵە دەردەکەون، بەرگەی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونیش دەگرن، توندوتیژی خێزانی یەکێکە لە دیارترین جۆرەکان کە قورسایی زۆری لەسەرە، وتی: ژنان هەموو هەستێکی ئاسایشیان لەدەستدا کاتێک دوای بۆردوومانکردنیان بە زۆر لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون، ئەمەش وایکرد زۆر پێویستیان بە چاکسازی دەروونی هەمەلایەنە و دووبارە دامەزراندنەوەی تێگەیشتنیان لە پارێزراوی و ئاسایش هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی فەڵەستینی پێویستیان بە جیهانی دەرەوە هەیە بۆ ئەوەی واز لە پەیوەستکردنیان بە قارەمانێتی و خۆڕاگرییەوە بهێنێت و لەبری ئەوە هاوکاری پێشکەش بکات، چونکە لە ناوخۆدا تووشی زەبر و زەنگ دەبن و لە خەباتدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئێستا، بۆیە بەرنامەی پشتیوانی دەروونی لە سەنتەرەکەیدا لە یەک ڕۆژەوە فراوان بووە بۆ بەرنامەیەکی گشتگیر بە ناوی "طبطبة" (ئاسوودەیی)، کە لە هەشت دانیشتن پێکهاتووە لەگەڵ ٥٠٠ ژنی دەستدرێژیکراو، لە ڕێگەی ئەم دانیشتنانەوە فێری ئەوە دەکرێن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکان و فشارە دەروونییەکان بکەن، هەروەها چۆن متمانە دروست بکەن لە ڕێگەی داڕشتنی پلانی پاراستن کە بەهێزیان دەکات بۆ بەهادان بە خۆیان و هەوڵەکانیان.
جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ڕێگەی ئەم شوێنەوە، هەوڵی داوە هەندێک تێڕوانینی هەڵە لە دەوروبەری پێشکەشکردنی پشتیوانی دەروونی بۆ ژنانی بێبەش بڕەوێنێتەوە، شوێنەکە پێشوازی لە ژنان دەکات کە لە پاشخانی پەروەردەیی و ئابووری جیاوازەوە هاتوون، لەوانەش ژنانی ماڵەوە، مامۆستایان، پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆ، کە هەموویان بەرگەی بارودۆخی سەختیان گرتووە، گەیشتوونەتە خاڵێکی سووتاوی و هەست دەکەن کە ناتوانن بەشداری بکەن، وتی: لە ڕێگەی ئەم شوێنەوە، هیچ ژنێک وەک لاواز نابینرێت، هەر ئەو ڕاستییەی کە توانیویانە داوای یارمەتی بکەن، هێزی ئەوان نیشان دەدات.
بڵاوبوونەوەی بیرۆکەکە و کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکەی
میرڤەت زەقزوق ڕوونیشیکردەوە، لەماوەی سێ مانگدا توانیویەتی بگاتە ١٥٠٠ ژن و پشتیوانیان لێبکات، لە ڕێگەی ئەم ئەزموونەوە گرنگی فراوانکردنی چەمکی "شوێنی پارێزراو"ی بۆ هەموو کامپ و شارەکانی کەرتی غەززە ناساند، نەبوونی ئەو جۆرە شوێنە کێشەیەکی جدییە و دەپرسێت "چۆن دەتوانین ژنان بە تەنها جێبهێڵین؟ ئایا دوو ساڵ شەڕ و شەش مانگی سەختی برسێتی و ماندوێتی بەردەوام بەس نییە؟"
لە کۆتاییدا، ئاماژە بەوە دەکات کە دابینکردنی "شوێنی پارێزراو" لە هەموو کامپێک یان ناوچەیەکدا، بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی سەختی ژیان کە بەسەر ئێمەدا وەک ژنان لە غەززە سەپێنراوە، پێویستییەکە، ئەمڕۆ ئەگەر ژنێک لە بەشی باشووری کەرتی غەززە پێویستی بە گەیشتن بەوان هەبێت، دوو کاتژمێری دەوێت بۆ ڕۆشتن و گەڕانەوە لە ژێر خۆری سووتێنەردا، لەکاتێکدا ئەگەر خەڵکی شار بێت، پێویستی بە دوو هێندە کات و ماندووبوونە، ئەگەر دۆخەکە سەخت بێت و بەڕاستی پێویستی بە دەرماڵەی گواستنەوە هەیە، ڕەنگە دەرماڵەی گواستنەوە دابین بکات، بەڵام چارەسەر نییە، بەو پێیەی ژنێکی ماڵەوەیە و منداڵی هەیە یان ڕەنگە ژنێکی کارکەر بێت، بۆیە پێویستە شوێن لە نزیکیان دابین بکرێت.