لە تونسەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان؛ پەیامی هاوپشتی و بانگەوازێک بۆ دادپەروەری

ژنانی کورد نەک تەنها لەبەر ژن بوون، بەڵکو بە هۆی ناسنامە و پەیوەندی جوگرافیاوە دەکرێنە ئامانج، هەروەک چۆن ژنانی پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە سووریادا ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس– لە جیهانێکدا، کە هەواڵەکان خێران و هەندێکجار وردەکارییە مرۆییەکان نامێنن، گرنگی هاودەنگی و هۆشیاری مرۆڤ ڕوون دەبێتەوە، ئەمڕۆ ژنانی تونسی هاوسۆزی لەگەڵ خوشکەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە، کە ڕۆژانە لە ژێر هەڕەشەی ژیان و شکۆمەندی و ناسنامەدا دەژین.

 

ئەم شایەتحاڵی ژنانە ئازاری قووڵ دەردەخەن، لە هەمان کاتدا هەڵگری پەیامی خۆڕاگری و هیوان، وتیان: دەنگی ژن پەراوێز ناخرێت یان لەبیر ناکرێت، هەرچەندە نادادپەروەری هەوڵی بێدەنگکردنی بدات.

 

"دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە بۆ پشتیوانی لە ژنان"

فەدوا بن مستەفا، بە سادەیی وەک ژنێکی تونسی کە هیچ ئۆفیسێکی سیاسی و لایەنی حزبی نییە و تێوەگلانی لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا نییە، وتی: لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ڕۆژانەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بە هاوسۆزی لەگەڵیان وەستاوە.

 

دووپاتیشی کردەوە، لەدوای هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە بۆ سەر ناوچەکە، ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئازار دەبنەوە، تووشی دەستدرێژی دەبنەوە و دەنگیان نابیسترێت، تەنانەت ئەگەر بیبیستن، کەس نایبینێت و نابیستێت.

 

سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد وتی: ئەوەی ڕوودەدات تەنها لەبەر ئەوە نییە کە ژنن، بەڵکو بەهۆی ناسنامە و هەڵکەوتەی جوگرافییەوەیە، ژنانی ئەوێ دەکرێنە ئامانج چونکە خودی بوونیان بە مەترسی دادەنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە وەک ژنانی تونس لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ڕەشتی و یاساییەوە پشتگیری ئەم ژنانە دەکەین، هەروەها بە یەک دەنگ داوای پاراستنیان دەکەین، بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا یەکسانە بە هاوبەشی ناڕاستەوخۆ، مافەکان لەگەڵ هێرشەکاندا بەرەو دابەزین دەچن.

 

ڕانیا نەسیری وتی: ئێمەی ژنانی تونس دەنگ بەرزدەکەینەوە بۆ پشتیوانی لە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە ژنی خۆڕاگرین، بەرگری لە ماف و شکۆمەندی ژنان لە هەر وڵاتێک و لە هەر شوێنێکدا دەکەین و ئەوەی لەوێ ڕوودەدات ئازاری هەموومان دەدات.

 

سەرنجی بۆ ئەو ناوچانە ڕاکێشا کە حکومەتی کاتی کۆنتڕۆڵیان دەکات و وتی: منداڵی کچ کە بەناچاری هاوسەرگیری پێشوەختەی پێ د٣کرێت، خوێندنیان بێدەنگ دەکرێن، لە کۆمەڵگەدا بێدەنگ دەکرێن، ئەوان تەنها لەبەر ئەوەی ژن بوون دەکرێنە ئامانج، ئەم منداڵە کچانە خەون بە ژیانێکی ئاساییەوە دەبینن و ئاواتەخوازن ڕۆڵی یەکسان لەگەڵ پیاوان لە کۆمەڵگەدا ببینن، بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕ و قەیرانە سیاسییەکانەوە لەم کارە بێبەشن.

 

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم ڕاستیە تاریکەدا، ڕانیا نەسیری جەختی لە پێویستی هاودەنگی لەگەڵ ئەوان کردەوە و وتی: ئێمە وەک ژنانی تونس، پابەندین بەوەی دەنگێکی یەکگرتوو بین بۆ پشتیوانی لەو ژنانە، بەیەکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە، چونکە دەنگی یەک ژن دەتوانێت ببێتە چرای هیوا بۆ هەزاران ژن کە لە بێدەنگیدا ئازار دەچێژن.

 

داوای لە هەموو ژنانی جیهان کرد کە پێکەوە بوەستن و پەیامێکی بەهێز پێشکەش بکەن، کە دەبێت مافەکانی ژنان لە هەموو شوێنێکدا ڕێزیان لێ بگیرێت، و توندوتیژی دژی ژنان ڕەوا نییە.

 

“ژنانی کورد بەهێزن”

ڕەحمە بن فالح پەیامێکی ناردووە و وتی: ئێمە لەگەڵ ئێوەین، بە تەنها جێتان ناهێڵین، ژنانی کورد بەهێز و خۆڕاگرن، دەبێت بە هەموو ڕێگەیەکی دڵنیا پشتیوانی و پارێزراو.

 

ئەم ژنە تونسییە هاوڕابوو کە هاودەنگی لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها هەستێکی زوو تێپەڕ نییە، بەڵکو هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە و ڕەوشتییە، هەر هێرشێک بۆ سەر ژن هێرشێکە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و هەر بێدەنگییەک لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا هاوبەشی کردنە.

 

لە تونسەوە ئەمڕۆ دەنگی ژنان بە هاوپشتی لەگەڵ هەموو ژنێکدا بەرز دەبێتەوە و پێیان دەوترێت: ئێوە بەتەنها نین، چونکە ڕاستی و شکۆمەندی هیچ سنوورێک ناناسن، هاوپشتیش هەڵبژاردن نییە، بەڵکو ئەرکێکی مرۆڤدۆستانەیە کە سیاسەت و جوگرافیا تێدەپەڕێت، دەبێتە دەنگی دادپەروەری و مرۆڤایەتی لە بەرامبەر توندوتیژی و نادادپەروەری.