لە ناو وێرانکارییەکانی غەززە مەها مەغاری دەرمانخانەکەی نۆژەن دەکاتەوە

زۆربەی دەرمانخانەکان لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی چادرەکانەوە کار دەکەن، لەسەر شەقامی سەرەکی هەڵدراون هەندێک لەو دەرمانخانانە لە سووتانی مووشەکەکان ڕزگاریان بووەو لە ژێر داروپەردووەکاندا دۆزرانەوە، یان ئەگەر بتوانرێت بەشێکیان چاککراونەتەوە.

ڕەفیف ئیسلیم


غەززە- هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنقەست هەموو دەرمانخانەکانی کەرتی غەززەیان سوتاندووە، بەتایبەتی دەرمانخانەکانی ناوەندی، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی غەززە چارەسەر وەرنەگرن، لەبەر ئەم هۆکارە زیانیان بە شوێن، کەلوپەل، ئامێرەکان گەیاندووە کە پزیشک لە کارەکەیدا پشتی پێ دەبەستێت، بەتایبەتی ژوورەکانی پێدانی دەرزی، ئامێری پێوانەی پەستان، شەکرە، کێش و هتد، ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری هەموو نەخۆشییەکن، بەتایبەتی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، کە نەخۆش پێویستی پێیەتی.

 

مەها مەغاری لە باشووری کەرتی غەززە ئاوارە بوو کاتێک هەواڵی ڕووخانی دەرمانخانەکەی لە باکوور بڵاوکرایەوە، سەرەتا وای زانی کەدەتوانرێت ئەو زیانانە  چاک بکاتەوە، بەڵام سەری سوڕما کاتێک دیوارەکانی بە ڕووخاوی و شوێنێکەی سووتاو بینین.

 

لەسەر داروپەردووی دەرمانخانە وێرانبووەکەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە سووتێنرا، دوای ئەوەی هەموو ناوەڕۆکەکەی بە تەواوی لەناوبردبوو ،مەها مەغاری، دەرمانساز  هەوڵ دەدات جارێکی تر کار بکات، بۆ دابینکردنی هەندێک لەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشتر پێشکەشی نەخۆشەکان دەکرد لە لایەک، لەلایەکی ترەوە یارمەتی خۆی بدات ،بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی دەرمانخانەیەکی ناوەندی کە خزمەتگوزاری بۆ سێ گەڕەکی سەرەکی کەرتی غەززە دابین دەکات.

 

 

مەها مەغاری ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی دەرمانخانەکانی کەرتی غەززە لە ناو چادردا کە لەسەر شەقامی سەرەکی هەڵیانداوە کار دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی لە ژێر داروپەردووەکاندا چەند جۆرە چارەسەرێکیان دۆزیووەتەوە کە لە سوتانی مووشەک ڕزگاریان بوو، یان دوای نۆژەنکردنەوە، وەک خۆی بەشێک لە کەلوپەلەکانی ماڵەکە وەک چەند ستاند و ڕەفەی داری گواستووەتەوە، لە دیوارە ڕووخاوەکان هەڵیواسیوە بۆ ئەوەی بڕێکی کەم لە دەرمان دابنێت کە توانیویەتی لە شارە گەمارۆدراوەکەدا دابین بکات.

 

ژنانی دووگیان و نەخۆشانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیانیان بەرکەوتووە

 ئەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کەمی دەرمان لە کەرتی غەززە ژنانی دووگیان؛ بەساڵاچووان؛نەخۆشییە درێژخایەنەکان؛ بریندارەکانن، دەرمانی گرنگ هەن وەک دەرمانی پەستان و شەکرە کە کەمیان دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی مردن، دەرمانی منداڵان و سوتاوەکان و نەخۆشییەکانی پێست بەگشتی کە چەند جۆرێکیان  دوای شەڕی غەززە دەرکەوتوون.

 

ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری سەرهەڵدانی زۆرێک لە نەخۆشییەکان نەبوونی خۆراکی گونجاو، پشت بەستن بە خۆراکی لە قوتوو کراو، کەمی ئاوی زۆر ،نەتوانینی تاک لە کەرتی غەززە بێت لە پاراستنی پاکوخاوێنی کەسیی خۆی، چ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پاککەرەوەکان یان نەببونیان لە بازاڕەکان لە ماوەیەکی دیاریکراودا، ئەم دۆخەش بەهۆی کەمی تەواوکەری خۆراکییەوە خراپتر بووە، نەخۆش ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستی خراپتر بکات.

 

مەها مەغاری دەگەڕێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر زیانەکانی دەرمانخانەی 'تەقوە' زۆر گەورە بوو، خاڵێکی ناوەندییە کە گەڕەکەکانی نەسر و شێخ ڕەدوان و جەلە خۆراکی پێدەبەخشین، ئەم ناوچانە بە چڕی دانیشتووانی زۆریان و قەرەباڵغی دانیشتووانی ناسراون، جگە لە کڕیارەکانیان لە گەڕەکەکانی تری نیشتەجێبوون کە پشتیان پێدەبەستن، داخستنی دەرمانخانەکە لە کاتێکدا لەو شوێنە ستراتیژییەدا بوون، زیانێکی گەورە بە دانیشتووان دەگەیەنێت.

 

ڕوونیشیکردەوە کە دەرمانخانەی "تەقوە" پێشتر بڕێکی زۆر دەرمانی هاوردە دەکرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتووانی کەرتی غەززە، بەڵام ئێستا مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە دابینکەران دەکات بەتایبەتی بەهۆی گرانی نرخەکان ،خراپی باری دارایی ئەو هاوڵاتییانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە، ناتوانن بیکڕن،ئەمە دەبێتە هۆی شەرمەزارکردنی بەردەوام لای نەخۆشەکان،بەتایبەتی لەم زیانە گەورەیە دا،بیرکردنەوەی بەردەوامی لەسەر ئەوەی چۆن یارمەتیان دابینبکات کاتێک خۆی پێویستی بە یارمەتی هەیە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەها مەغاری ئاماژەی بەوەدا کە لەسایەی ئەم دۆخەی ئێستادا کارکردن بۆ ئەو قورسە بەتایبەتی کە دەرمانخانەی 'تەقوە' شوێنێکی ناسراو بووە بۆ فرۆشتنی هەموو جۆرە دەرمانێک کە دەستبکەوێت لە دەرمانخانەکانی تر قورسە، ئێستا نەخۆشەکە دەچێتە ئەو شوێنە و زۆربەی چارەسەری پێویست نیە، بەڵام هێشتا هەوڵ دەدات و هیوای خواستە هەموو پزیشکەکان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، بۆ نەخۆشەکان، بۆ ڕزگارکردنی زۆرترین گیان لە کاتی جەنگدا.