لە کۆبانێ گەمارۆدان و داوای گەڕانەوەی پارێزراو بەردەوامە
شاری کۆبانێ لەژێر ئەو گەمارۆ خنکێنەرە بەردەوامەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە سەپێندراوە، سەرەڕای جێبەجێکردنی ڕاگەیەندراوی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکە، لە چوارچێوەی بێباکی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرگەی بارودۆخێکی سەخت دەگرێت.
سیلڤا ئیبراهیم
کۆبانێ-شاری کۆبانێ ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی خنکێنەر دەبێتەوەو لە هەمانکاتدا پێشوازی لە هەزاران کۆچبەر دەکات کە لە هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە هەڵدێن، ئەمەش ئازارەکانی هەردوو دانیشتووانی کۆبانێ و کۆچبەران زیاتر دەکات، سەرەڕای ڕێککەوتنەکان بۆ لابردنی گەمارۆکە، شارەکە بەردەوامە لە بەرگەگرتنی بارودۆخی مرۆیی ترسناک، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازە ناوخۆییەکان داوای گەڕانەوەی پارێزراو دەکەن کە کەرامەتی کۆچبەران و سەقامگیری کۆمەڵگە مسۆگەر بکات.
سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ”هەسەدە”ڤو حکومەتی کاتی سووریا کە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێی داناوە، بەڵام لە ١٨ی کانوونی دووەمەوە گەمارۆ بەردەوامە.
سەبارەت بە بەردەوامی گەمارۆ و نەبوونی ئاسایش، فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی ئەم دواییەی شاری کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری کاردانەوەی مرۆیی سەختی هەبووە، لەوانە شەپۆلی کۆچکردن بەهۆی هێرشەکانی کۆبانێ، هەروەها لە کۆبانێ، ڕەققە و تەبقا کە پێشتر لە کامپی تل سامان و تەبقا میوانداری خەڵکی کۆچکردووی تل ئەبیاز و عەفرینیان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەم کۆچبەرانە بەرەو شاری کۆبانێ ڕۆیشتن کە ژمارەیان سەدان هەزار کەسە، لە کاتێکدا شارەکە لە ژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە، کارەبا و ئاو و خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و ئینتەرنێت و سووتەمەنی هەموویان بڕاوە، ئەمەش کارەساتی مرۆیی لە شارەکەدا دروستکردووە و ئازارەکانی منداڵان و ژنانی زیاتر کردووە، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی لەنێوانیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆدانەکە و شەپۆلی کۆچکردن لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما و بارانبارین و بەفردا بووە، ئەمەش دۆخەکەی بۆ ۆچبەران و دانیشتووان خراپتر کردووە، هەروەها کۆچبەران لە خوێندنگە و مزگەوت و کڵێسا و باخچەی ساوایان و ئەکادیمیاکان نیشتەجێکرابوون، ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا بۆ داڵدەدانیان، بەڵام ئەوە بەس نەبوو، تەنانەت دانیشتووانی کۆبانێتش بردیان لە خێزانەکاندا، هەر ماڵێک لانیکەم چوار خێزانی تێدا داڵدە دەدات، وتی: پەو سەرچاوە سنووردارانە کردەوە کە لەبەردەستماندان، هەوڵماندا هاوکاری پێشکەش بە کۆچبەران بکەین.
”خەڵکی کۆچکردوو بە هاودەنگی و بەرخۆدان ڕووبەڕووی ئەو گەمارۆیە دەبنەوە”
فەلەک یوسف باسی لە هاوکارییەکانی مانگی سووری کورد و خاچی سوور و هەندێک ڕێکخراوی دیکە کرد و ڕایگەیاند، ئەم هاوکارییە بەس نەبوو و پێداویستییەکانی خەڵکی کۆچکردووی وڵاتی نەگرتەوە، هەروەها ئەم هاوکارییە بارگرانی لەسەر کۆچبەران کەم ناکاتەوە، باشترین چارەسەر بۆ ئەم کارەساتە، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکە و گەڕاندنەوەی چالاکییە بازرگانییەکانە، جگە لە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەک ئەوانەی لە ڕەققە و تەبقاوە هاتوون، لە کۆتاییدا هەموویان سووریین و مافی گەڕانەوەی پارێزراوییان هەیە و بە شکۆمەندی لەسەر خاکەکەیان بژین، هەەوەها دوای ڕێککەوتنی ٣٠ی کانوونی دووەم، بڕیاربوو گەمارۆکە هەڵبگیرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش لە شوێنی خۆیدایە.
لە کۆتاییدا، فەلەک یوسف ستایشی بەرخۆدانی خەڵکی کۆبانێ کرد و وتی: سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی کە تێیدا دەژین، درێغییان نەکردووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەلومەرجانە و پاڵپشتی یەکتر و درێژکردنەوەی دەستی هاوکاری بۆ خەڵکی کۆچکردوو کە هاتوونەتە کۆبانێ، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ڕادەی هاودەنگیی خەڵک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆبانێ، نەک تەنها لە بارودۆخە خۆشەکاندا، بەڵکو تەنانەت لە بارودۆخە سەختەکانیشدا.