لە کۆبانێ بەھەزاران خوێندکار لە خوێندن بێبەش کراون
هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٥٧٢ خوێندنگەی لە کانتۆنی فورات ناچار کردووە دابخرێن، هەروەها شەپۆلی کۆچکردن خوێندنگەکانی کردووە بە پەناگەی کۆچبەران.
سیلڤا ئیبراهیم
کۆبانێ-لە ٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە کوردانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەژێر هێرشی چەتەکانی هەتەشە لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، هێرشەکە پەرەی سەند و فراوانتر بوو بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەتا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی دێرحافر لەلایەن چەتەکانەوە دەستیپێکرد و لە ١٨ی کانوونی دووەم بە گەمارۆی خنکێنەری کۆبانێ گەیشتە لوتکە.
ئەمەش بووەتە هۆی کۆچکردنی هەزاران خێزانی کوردی خەڵکی ڕەققە، تەبقا، عەفرین و تل ئەبیا، کە لە کەمپەکاندا دەژیا. پەنایان بۆ کۆبانی بردووە، لە خوێندنگە و دوکانەکاندا پەنایان بردووە.
”٥٧٢ خوێندنگە داخراون”
هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دەڤەری فورات شەپۆلێکی کۆچکردن و ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندنی لێکەوتەوە، بە وتەی عەزیزە ئیسماعیل، هاوسەرۆکی بەڕێوبەری خوێندنگەکان لە کۆبانێ، هێرشەکەی ئەم دواییە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی خوێندن هەبووە و ٧٢ هەزار خوێندکاری سەرەتایی و ئامادەی و ناوەندی لە خوێندن بێبەش کردووە، ئەم خوێندکارانە بەسەر ٥٧٢ خوێندنگەی هەرێمدا دابەشکراون. لەئەنجامی فشاری دانیشتووانی شارەکە دوای شەپۆلی کۆچکردن، ١٨ خوێندنگە لە کۆبانێ و گوندەکانی کراون بە پەناگەی کۆچبەران.
ئەم هەڵکشانە هاوکات بوو لەگەڵ پشووی ناوەڕاستی ساڵ، خوێندکاران لە ١٥ی کانوونی دووەم تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمیان ئەنجامدابوو، بڕیار بوو وەرزی دووەم لە ٢٥ی کانوونی دووەم دەست پێبکات، بەڵام هێرشەکان و کۆچکردن دەرئەنجامی ڕێگریە لە گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ هۆڵەکانی خوێندن و وایکرد ٤ هەزار و ١٠٠ کرێکاری پەروەردە نەتوانن ئەرکی وانەوتنەوەیان لە خوێندنگە و دامەزراوە پەروەردەییەکان جێبەجێ بکەن.
عەزیزە ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا، کە بوونی خەڵکی کۆچبەر لە خوێندنگەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سەختی مرۆیی، ڕێگری لە توانای ئێمە دەکات بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەسەر خۆشگوزەرانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی خوێنکاران هەیە، جگە لەوەی بۆشایی دروست دەکات لەکاتێکدا سەرجەم خوێنکاران لە ماڵەوەن.
داوای کرد بە خێرایی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت کە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سو٢ریا واژۆ کراوە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و شارەکانیان، بۆ ئەوەی خوێندنگە بەڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی هەر دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە تەواوکردنی وەرزی دووەمی خوێندکاران دەکات.
"خوێندنگەکان بۆ پەروەردەن نەک نیشتەجێبوون."
شیراز محەمەد حەسۆ، منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەی لە کامپی تل سامان کۆچبەرە، کە کۆچبەری شاری گیرێ سپی وتی: خوێندنگەکان بۆ پەروەردەن نەک پەناگە، ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە یەکێک لە خوێندنگەکانی کۆبانێ دەژی، منداڵ هێمای هیواکانی منداڵییە کە نەهاتە دی و ئەو خەونانەیە کە لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا بەهۆی شەڕەوە لەناوچوو، لە ژێر ئاگری تۆپباران و لە نێو ڕێڕەوی کۆچ و پەناگەدا.
باسی لە ڕاستی کارەساتباری منداڵی لە ناوچەکە کرد، وتی: ئێمە لە ژێر بارودۆخی کۆچکردندا ڕاستیەکی کارەساتبار دەژین، من تەمەنی منداڵیم لە کامپ و پەناگەدا بەسەر برد، ئەمجارەش لە کامپی تل سامان بووینە کۆچبەر و بەرەو کۆبانێ ڕۆیشتین بۆ ئەوەی لە شەڕ ڕزگارمان بێت.
شیراز محەمەد حەسۆ، خوێندکاری پۆلی سێیە، کە بەهۆی شەڕەوە نەیتوانی خوێندنی تەواو بکات، وتی: خوێندنگەکان بۆ پەروەردە دروست دەکرێن نەک نیشتەجێبوون، ئێمە ماڵ و خوێندنمان بەجێهێشتووە، ئێستاش لە خوێندنگەکاندا دەژین.
شیراز محەمەد حەسۆ داوا دەکات بگەڕێتەوە بۆ شارەکەی خۆی لە گیرێ سپی بۆ ئەوەی بە ئارامی بژی و لە بارودۆخێکی سەقامگیر و پارێزراودا دەست بە خوێندن بکاتەوە.