لە داعشەوە بۆ هەتەشە؛ دیمەنە دووبارەبووەکانی تاوان
لە سوەیدا سەرەڕای بەئامانجکردنی بەردەوامی گەل، ژیان بە هێزی ئەو کەسانەی ماونەتەوە بەردەوامە، پشت بەو شتانە دەبەستن کە لە هیوادا ماونەتەوە و بە ئیرادەی ئەو گەلەی کە سەرەڕای هەموو ئەو شتانەیان لەدەستداوە، ڕەتیانکردەوە شکستبهێنن.
ڕۆتشێل جونیور
سوەیدا – هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕووداوێکی هەڕەمەکی نەبوو، بەڵکو کردەوەیەکی سیستماتیکی بوو کە ئامانج لێی بێڕێزیکردن بوو بە ئامانجگرتنی بە پلەی یەکەم ژنان و بەکارهێنانیان وەکو قەڵغان، ئەم سیاسەتە کە داعش لە زۆر بواردا پراکتیزەی دەکرد، هەر لە ئێزدیەکانی شنگالەوە تا ژنانی پێکهاتەی عەلەوی و ئەوانی دیکە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هەتەشەوە لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا گەڕێنرایەوە، هەر لە یەکەم ساتی هێرشەکەوە ژنان سستیرین گروپ بوون، ڕاستەوخۆ بوونە زیانلێکەوتووی ڕفاندن و هەڕەشە و وەکو قەڵگان بەکارهێنران، ئەو توندوتیژییە تەنها لە ڕفاندن سنووردار نەبووە، بەڵکو بێڕێزیکردنی بە ئەنقەست و تۆقاندن و بەکارهێنانی وێنەی ژنانی ڕفێنراو لە پڕوپاگەندەدا لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لەو ئازارە جەستەیی و دەروونییەی کە لە کاتی دیلبووندا بەرگەی دەگرن.
لە شەڕە چەکدارییەکاندا، ژنان بە گشتی سسترین گروپن، بەڵام کاتێک داعش کۆنترۆڵی کرد، بە ئامانجگرتنیان بە ئەنقەست و سەرنجیان بوو، بۆ ئەوە داڕێژرابوو کە کۆمەڵگە هەست بە بێدەسەڵاتی و شکاوی بکات.
٢٠١٨... ئەو ڕۆژەی داعش چووە ناو شەبکی
سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٨، داعش هێرشی کردە سەر گوندەکانی موقران شەرقی، لەنێویاندا شەبکی و بەدەیان کوژراوی بەجێهێشت و بەلانیکەم ٣٦ ژن و منداڵی تەنها لەو گوندە ڕفاند، چەند ژنێکی ڕفێندراو ناچاربوون مەودای دوور و درێژ بەناو بیابانەکەدا بڕۆن و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بە گوللـە کوژراوە، هەروەها داعش بۆ بڵاوکردنەوەی تیرۆر و نیشاندانی کاریگەری ڕاگەیاندنی خۆی وێنەی ئەوانی بڵاوکردەوە.
ئەو ژنە ڕفێنراوانە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵ بووە، ئەمەش وایکردووە ئەو ڕووداوە ببێتە شۆکێکی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگەکە و ترسێکی قووڵی چاندووە کە ساڵانێک بەردەوام بووە.
٢٠٢٥... بیرەوەری سەرهەڵدەداتەوە
دوای حەوت ساڵ لە هێرشی سەرەتایی، سوەیدا لە ساڵی ٢٠٢٥دا تووشی ئەزموونێکی هاوشێوە بوو، هەمان ترس سەریهەڵدایەوە، لە پێشێلکارییە نوێیەکاندا دەرکەوت کە ڕاستەوخۆ ژنانیان کردە ئامانج، لەوانە ڕفاندن و هەوڵی کوشتن و لەدەستدانی منداڵ لە هێرشەکانی سەر سوەیدا.
ئازارەکان بە ڕۆیشتنی داعش لە ناوچەکە کۆتایی نەهات، گوندەکان باجێکی سەختی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان دا، زیاتر لە ٣٦ گوند نزیکەی تەواو بێ دانیشتوو بوون، ئەمەش وایکردووە خێزانەکان بە تایبەت ژنان لە ماڵە هاوبەشەکاندا بژین، ئەمەش بووە هۆی پێشێلکردنی ڕوونی تایبەتمەندی ژنان و بارگرانییەکی سەختی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆیان دروستکرد.
زۆرێک لە ژنان خۆیان بینی کە بێ ماڵ و حاڵ و بێ تایبەتمەندین و ناتوانن منداڵەکانیان بپارێزن لە کۆمەڵگەیەکدا کە لە ژێر فشار و ترسدا دەژین، ئەوان ڕووبەڕووی دوو توندوتیژی بوونەتەوە: توندوتیژی گروپە چەکدارەکان، توندوتیژیی ئاوارەیی و توندوتیژی کۆمەڵگەیەک کە لە کاتی قەیرانەکاندا، زیاتر لەوەی بەرگەی بگرێت، زیاتر بارگرانی لەسەر ژنان دەکات.
"ئازاری کەسی و یادەوەری بەکۆمەڵ"
بەڵام بۆ دانیشتووان، ئەم توندوتیژییە نوێبووەوە درێژەپێدەری برینەکانی ساڵی ٢٠١٨یە، کە جەهینە ثەلیج جەباعی بە "ئازاری کەسی و یادەوەرییەکی بەکۆمەڵ" پێناسەی کردووە.
جەهیند ثەلیج جەباعی، دانیشتووی گوندی شەبکی، باس لەوە دەکات کە چۆن ئەندامانی خێزانەکەی لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا کوژراون، دوو برای لەدەستدا، دایکی و خوشکەکەی، کە تا دوا سات بەرگریان لە ماڵ و خاکەکەیان کرد، وتی: هێرشەکە تەنها گوندەکەی نەکردۆتە ئامانج بەڵکو بەشێک بووە لە هەڵمەتێکی فراوانتر کە چەند گوندێکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکەی گرتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، داعش لەوکاتەدا نزیکەی ٢٩ ژنی گەنج و منداڵی خوار تەمەنی یاسیای گوندەکەیان ڕفاندووە، هەروەها ژمارەیەک ژنی کوشتووە لە ڕووداوێکدا کە پەڵەیەکی قوڵی لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی بەجێهێشتووە، ئەمەش هەستی توڕەیی و بێدەسەڵاتی لەناو دانیشتووانەکەیدا چاندووە، وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوەیدا کارەساتەکانی ساڵی ٢٠١٨ی هێناوەتەوە، لەگەڵ هەموو کوشتن و ڕفاندن و لەناوبردنێکیان.
ئازارەکان بە زیانلێکەوتووی مرۆڤ کۆتایی نەهات، هێرشەکە زۆرێک لە دانیشتووانی ناچار کرد هەڵبێن، هەندێکیان بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ بە ئاوارەیی مانەوە پێش ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە، کە خەڵکی ناوچەکە بە پلەی یەکەم پشت بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەستن، بەڵام ئەم هێرشانە بووە هۆی لەدەستدانی سەدان ئاژەڵ و زیانێکی ئابووری بەرچاوی لێکەوتەوە، هەروەها تێچووی ژیانی دوو هێندە زیادی کردووە و وەک فەرمانبەرێک ماوەی چوار مانگە موچەی وەرنەگرتووە، ئەمەش بارگرانی دارایی لەسەر خۆی و زۆر کەسی دیکە زیاتر کردووە.
سەبارەت بە کارەساتی خوشکەکەی کە خوێندکاری زانکۆیە، وتی: ڕۆژێک پێش دەرچوونی لە ماڵی خێزانەکەدا کوژرا و پرسی "تاوانەکەی چی بووە؟" ئەو داعش بە تاوانبار لێناسە دەکات کە جیاوازی لە نێوان گەنج و پیر، خوێندەوار و نەخوێندەواردا ناکەن... ئەوان بکوژن و تەنها بە ئەوە دەتوانرێت ناویان لێ بنرێت.
چیرۆکی نائاسایی بەرخۆدان و ئیرادە
لەناو ئەم تاریکییەدا، چیرۆکی نائاسایی بەرخۆدان و ئیرادە دەگێڕێتەوە، لەنێویاندا چیرۆکی حەنین جەباعی، کە شایەتحاڵی کوژرانی دایکی و خوشکەکانی بووە لەبەردەم چاویدا لەناو ماڵەکەیاندا، بۆ ئەوەی نەڕفێنرێت، خۆی فڕێداوەتە ناو تانکییەکی ئاوەوە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری بووە، سەرەڕای لەدەستدانی هەموو خێزانەکەی، حەنین بە توندی دەستی بە بەڵێنێکەوە گرت کە بە خۆی و ڕۆحیان دابوو، درێژەدان بە خوێندنەکەیە، و لەڕاستیدا، ئەو خۆڕاگر بوو، ئەمساڵ لە زانکۆی پزیشکی دەرچوو، ئەمڕۆش بەدواداچوون بۆ پسپۆڕییەکەی دەکات، کە لەلایەن کەسوکاری و خەڵکی ناوچەکە پشتگیری دەکرێت.
وتیشی: دەتوانرێت موڵک و ماڵی بگۆڕدرێت، بەڵام ژیان ناتوانرێت، هێشتا برینەکانی ئەو خێزانانە تازەن و گۆڕی ئازیزانیان شاهیدی گەورەیی کارەساتەکەن، بەڵام ژیان بەردەوامە، لەلایەن ئەوانەی دەمێننەوە، پابەندە بەو هیوا کەمەی کە دەمێنێتەوە و بە ئیرادەی نەگۆڕی ئەو خەڵکەوە کە سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی لەدەستیان داوە، ڕەتیانکردەوە شکستبهێنن.
ڕفاندن و پەراوێزخستن و چارەنووسێکی نادیار
ڕیمال حەمەد ئەو ڕووداوانەی بەبیرهێنایەوە کە لە شاری سوەیدەلا ڕوویاندا، هێرشەکەی ئەم دواییەی ناوەڕاستی مانگی تەمووزی گرێدایەوە بە ڕووداوەکانی شەبکی ساڵی ٢٠١٨ کە کاریگەرییەکانی تا ئێستا لە یادەوەری ناوخۆییدا تازەن.
ڕوونیشیکردەوە، هێرشەکەی ئەم دواییەی جیهادیەکانی هەتەشە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ هێرشەکەی داعش بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی بەتایبەت گوندی شەبکی لە ساڵی ٢٠١٨دا، هەردوو هێرشەکە بە سەرسوڕمانەوە تایبەتمەند بوون و زیانلێکەوتووی زۆری بەجێهێشتووە، لەنێویاندا ئەوانەی کوژراون و برینداربوون و ڕفێنراون، جگە لەوەی هەزاران خێزان ئاوارەبوون.
ڕیمال حەمەد وتی: فاکتەری هاوبەشی نێوان ئەو دوو هێرشە، بەکارهێنانی دروشمی ئایینی و هاندانی خێڵەکیە لەلایەن هێرشبەرانەوە دژ بە کۆمەڵگەی دروز، داوای توندوتیژی و قڕکردن دەکەن، هەروەها ئەم قسەکردنە برینی قووڵی کۆمەڵایەتی و دەروونی لەنێو دانیشتووانەکەدا بەجێهێشتووە.
پێی وایە هێرشەکان، چ لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢٥، لە چوارچێوەیەکی ئاڵۆزدا ڕوویانداوە کە گروپە چەکدارەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکان تێیدا بەشداربوون، ئاماژە بەو شتانە دەکات کە بە ئاسانکاری پێناسەی دەکات کە وایکردووە هێرشبەرەکان پێشڕەوی بکەن بۆ سەر گوندە زیانلێکەوتووەکان و دانیشتووان هێشتا ترسی ڕاستەقینەیان هەیە لە دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆکان، بەتایبەتی دوای ئەوەی ناوی دەنێت "هاندانی خێڵەکی" کە هاوڕێی هێرشەکان بووە.
بە ئامانجگرتنی ژنان
ڕیما حەمەد بە تایبەتی سەرنجی خستە سەر دۆخی ژنان لە کاتی ئەم ڕووداوانەدا و بە "پەراوێزخراوترین گروپ"ی لەم شێوازە هێرشانەدا زانی، ئەو ژنە زۆرانە بەبیر دێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕفێندرابوون، دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکان ئازادکرانیان مسۆگەرکرا.
لە هێرشەکەی ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥دا، ئاماژە بەوە کرا، کە لە دەستدرێژیەکان هەردوو ژن و پیاو بوونەتە ئامانج، هەروەها ژمارەیەک ژن سەرەڕای ئازادکردنی هەندێکیان بێسەروشوێنن، لە کاتێکدا زانیارییەکان سەبارەت بە چارەنووسی ئەوانی دیکە تا ئەمڕۆش "نائارامکەر"ن.
کاردانەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتی بەردەوام
ڕیمال حەمەد باس لەوە دەکات، کە ڕووداوەکانی گوندی شەبکی لە ساڵی ٢٠١٨ دەستپێکی ماوەیەکی دوورودرێژی توندوتیژی بوو د، کە بووە هۆی درز لە نێوان خەڵکی سوەیدا و حکومەتدا، وتى: ڕووداوەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ پەڵەی دەروونی "توند"ی لەسەر چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەجێهێشتووە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی گرژی و ترس لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان.
ڕیمال حەمەد لە کۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستی یەکگرتوویی ناو سوەیدا کردەوە و وتی: کۆمەڵگەی ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەرەوڕووی دەستوەردانی دەرەکییە و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی تاکە پارێزبەندییە لە بەرامبەر مەترسییەکانی پەرەسەندن.