خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنان لە حەلەب بەڕێوەدەچێت

خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنان لە حەلەب بەرێوەدەچێت و ئەو ژنانەی بەشداری خولی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار بون ، دەربارەی بەشداریکردنیان لەو پەروەردەییە وتیان:" پەروەردە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنان و بیری ئەوان زۆر گرنگەو لە ڕێگەی پەروەردەوە زانیاری مرۆڤ زیاتر دەبێت و گۆڕانکاری لە کاسایەتی دروست دەبێت".

 

سارا شێخ حەسەن

حەلەب- بە ئامانجی گۆڕینی هۆشمەندی کۆمەڵگە و پێشخستن و ڕێکخستنەوەی ژنان، کۆنگرەی ستار لە شاری حەلەب- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خولێکی پەروەردەیی بە ناوی "دەورەی شەهید جیهان" بۆ ژنانی کۆمەڵگە کردەوە، ئەو پەروەردەیە ڕۆژانە لە لایەن کۆمیتەی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەوترێتەوە، لە ١ی تەمموز دەستیپێکردوەو تا ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا وانەکانی سروشتی کۆمەڵگە، مێژووی ژنان، ژنۆلۆژی و گرنگی پەروەردە و ڕاستی گەلی شۆڕشگێڕ دەوترێتەوە.

 

"پەروەردە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیری ژنان پێویستە"

فیدان محەمەد ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار بۆ ژنها وتی:" ئەم پەروەردەیە لە لایەن کۆمەڵەی خۆسەر بەڕێوەدەبرێت و هەروەها کۆمیتەی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار هاوکاریی پێشکەش دەکەن، پێش ئەوەی دەورەکە دەستپیبکەین بەناو خێزانەکان و گەڕەکەکاندا گەڕاین و ئامانجی پەروەردەییەکەمان بۆ شیکردنەوە، بەڕاستی قایلبونێکی ئەرێنی لە لایەن ژنانەوە هەبوو هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارن، ئێمە دەمانەوێت ئاستی بیری ژنان و زانیارییەکانیان بەهێز ببێت و بتوانن پرسەکانی تایبەت بەخۆیان چارەسەر بکەن".

 

"لە ڕێگەی پەروەردەوە زانیاری مرۆڤ زیاتر دەبێت"

ژنێک بە ناوی جودی مسلم کە بەشداربوی خولەکەیە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی: ئێمە بەشداریمان کردوە تا هەندێک راستی ژنان و ژیان بزانین، ئاشنا بوین بە ئەو قۆناغانەی ژن تێیدا دەرباز بوە،هەروەها دەسەڵاتداریی کە لەسەر ژن فەرزکراوەو لە دژی تێکۆشان هەبووە، دەخوام ئەو دەورە پەروەردەییانە بەهەرشێوەیەک بێت و هەرکاتێک بێت بەڕێوەببرێن بۆ ئەوەی زیاتر بیری ئازاد بناسێنرێت.

 

"گۆڕانکاری کەسایەتی گرنگە"

مزگین یوسف بەم شێوەیە هەستی خۆی دەربڕی " من زۆر کەیفخۆشم، دەخوازم ژنانی زیاتر بەشداری دەورەکە بکەن تا زیاتر ئاشنای بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ببن، گۆڕانکاری کەسایەتی بۆ بەرەوپێشچونی کۆمەڵگە گرنگە و کاتێک مرۆڤ بەشداری پەروەردە دەبێت، ڕۆژ بە ڕۆژ مێژووی مرۆڤ بەرفراوانتر دەبێت، من سەرکەوتن بۆ تەواوی ژنانی بەشداربوو دەخوازم".