"خناتە ڕوندە" پاراستنی یادەوەریی بەرخۆدانی نیشتمانی و بەشدارییە لە پشتگیریکردنی ژنان مەغریبدا
وەک دڵسۆزییەک بۆ میراسی داپیرەکەیان "خناتە ڕوندە" کە دژی داگیرکاریی فەرەنسی وەستایەوە، خەوڵا عەلەوی، چالاکوانی مەغریبی کۆمەڵەیەکی بە ناوی ئەوەوە دامەزرا، بۆ ئەوەی ڕێچکەی خەبات لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ژنان بەردەوام بکات.
ڕەجا خەیرات
مەغریب ـ لەسەر بنەمای هەستکردن بە دڵسۆزی بۆ یادەوەریی بەکۆمەڵی ژنانی مەغریب کە گیانیان فیدای نیشتمان کرد، مافی نەوەکانی داهاتوو لە پاراستنی ئەم یادەوەرییەدا، دەستپێشخەریی خەولا عەلەوی ،چالاکوانی مەغریبی هات بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی "خناتە ڕوندە"، ئەو ژنەی کە ناوەکەی بە یادەوەریی بەرخۆدانی نیشتمانیی مەغریب دژی داگیرکاریی فەرەنسییەوە گرێدراوە.
خناتە ڕوندە سێمبولێکە لە سیمبولەکانی بەرخۆدانی نیشتمانی دژی داگیرکاریی فەرەنسی، چونکە لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکدا کە لە شاری سەلا لە مەغریب لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٤دا بەڕێوەچوو، گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی داواکاریی سەربەخۆیی لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی نیشتمانییەوە لە ١١ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵدا.
زیندووکردنەوەی یادی خناتە ڕوندە کە لەلایەن داگیرکەری فەرەنسییەوە کوژرا، بۆ نەوەکەی خەوڵا عەلەوی تەنها دانپێدانان و دڵسۆزی نەبوو بۆ گیانی داپیرەی، بەڵکو پەیامێکی مرۆییە کە لە باوەڕێکی قووڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە ڕێگەی خەبات هێشتا درێژ و سەختە، ئەو ڕزگارییەی داپیرەی گیانی خۆی بۆ کردە قوربانی هێشتا بەدی نەهاتووە، بەلایەنی کەمەوە لە بەشی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕۆشنبیرییەکیدا.
مشەخۆری خەبات و تەواوکردنی ڕێچکەکە
لە کۆمەڵگەیەکدا، وەک کۆمەڵگەی مەغریب کە تێیدا ژنان هێشتا لە ژێر باری هەژاری، پەراوێزخستن و جیاکاریدا دەناڵێنن، سەرەڕای هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون، خەوڵا عەلەوی ژیاننامەی داپیرەی کە بەهۆی هەڕەشەکانی دوای کوژرانییەوە لەلایەن خێزانەکەیەوە کپ کرابوو، کردە چراوەیەک کە ڕێگەکەی بۆ ڕووناک دەکاتەوە لە تەواوکردنی ئەو خەباتەی کە داپیرەی دەستی پێکردبوو و بە گیانی باجی دا بۆ ئەوەی وڵاتەکەی ئازاد بێت.
خەوڵا عەلەوی و وتی: من ئەم جینانەم لە داپیرەمەوە بۆ ماوە بۆوە، گیانی سەرکێشییەکەی لە مندا دەژیت، من هەمیشە دژی ستەم هەڵدەستمەوە و قەبووڵی ناکەم کەسێک لە پێشمدا ستەمی لێبکرێت، ژیاننامەکەی گیانی خەباتی لە ناخمدا بە ئاگادار کردەوە و دڵنیابووم کە ڕۆڵێکی گرنگم لەم ژیانەدا هەیە و پەیامێکم هەیە کە دەبێت تەواوی بکەم، پەیامێکی مرۆییە بۆ بەرگریکردن لە ژنان و پشتگیریکردنیان بۆ گۆڕینی دۆخەکەیان.
پێی وایە ئەو "جینانەی" کە لە داپیرەیەوە بۆی ماوەتەوە لە ناخیدا جووڵاون و پاڵیان پێوەنێوە بۆ بیرکردنەوە لە هەڵگرتنی مشەخۆر، مشەخۆری خەبات و بەرخۆدان، بەڵام ئەمجارە نەک بەرخۆدانی داگیرکاری، بەڵکو خەبات دژی هەژاری، نەداری، پەراوێزخستن و لادان کە ژنانی مەغریب پێوەی دەناڵێنن.
سەرەڕای هەوڵەکانی داگیرکەر بۆ شاردنەوەی ژیاننامە خەباتگێڕییەکەی، ئەو میراسەی کە خناتە ڕوندە بەجێیهێشت، ئارەزووی لە نەوەکەیدا ورووژاند بۆ بەردەوامبوون لە ڕێچکەکە بە دیدێکی نوێوە، و لە چوارچێوەیەکی مێژوویی و سیاسیی جیاواز لەوەی کە داپیرەی تێیدا ژیاوە، لە خاڵە سەرسوڕهێنەرە سەرنجڕاکێشەکان کە نەوەکە دەوەستێتە سەر، وتی: سەیر ئەوەیە داپیرەم لەو تەمەنەدا شەهید بوو کە من تێیدا بە ژیاننامەکەیدا تێپەڕیم و بڕیارم دا ڕێچکەکەی تەواو بکەم تاوەکو ژنانی وڵاتەکەم ئازاد دەبن، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدا بێت و ڕێککەوتووبێت، بەڵکو هەموو شتێک بە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژرابوو.
وتیشى: ژنێکی بەهێز و بوێر کە خەباتی کرد بۆ ئەوەی وڵات و گەلەکەی چێژ لە ئازادی و سەربەخۆیی وەربگرن، ناکرێت یادەکەی بەم شێوەیە کپ بکرێت، بەڵکو دەبێت ئەم یادە زیندوو بکرێتەوە وەک دڵسۆزی و پێزانینێک بۆ ئەو قوربانییە گەورانەی کە ئەم ژنە و هاوشێوەکانی لە ژنانی تێکۆشەر لە پێناو نیشتماندا پیشکەشیان کرد.
کۆمەڵەی "خناتە ڕوندە" بۆ پشتگیریکردنی ژنان
خەوڵا عەلەوی کۆمەڵەیەکی دامەزراند کە تایبەتە بە پشتگیریکردنی ژنان و گرنگیدان بە پرسەکانیان و بەرگریکردن لە مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانیان، لەگەڵ دەستتێوەردانی کۆمەڵێک ژن لەم ئەزموونەدا، ئەم کۆمەڵەیەی کە ناوی "خناتە ڕوندە" هەڵگرتووە، بە دڵسۆزی بۆ گیانی داپیرەی و تەواوکردنی ڕێچکەی خەباتی دەزانێت لە ڕێگەی بەرگریکردن لە ژنان و پرسەکانیانەوە، دەربارەی ئەمە وتی: لە ناو هەموو ژنێکی مەغریبدا "خناتە ڕوندە" بوونی هەیە.
دەربارەی دامەزراندنی کۆمەڵەکەش وتی: هەموو ئەو ناوانەی کە مێژوو دەریان دەکات تەنها چیرۆکی ڕابردوو نیین، بەڵکو هەندێکیان ئامادەن بەو بەهایانەی هەڵیدەگرن و بەو کاریگەرییەی لە دەرووندا بەجێیدەهێڵن و بەو دەستپێشخەریانەی کە چاویان لە داهاتووە.
لای خەوڵا عەلەوی، پرسەکە تەنها یادکردنەوەی ناوی خێزانێک نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ پاراستنی یادەوەریی ژنێکی مەغریبی کە ژیاننامەکەی بە بوێری و بەرخۆدانەوە گرێدراوە، دیسانەوە بەستنەوەی ئەم یادەوەرییە بە ئێستاوە، بۆ ئەوەی ئەو بەهایانەی هەڵیدەگرێت ببنە سەرچاوەی ئیلهام بۆ نەوە نوێیەکان.
بۆیە، کۆمەڵەی "خناتە ڕوندە" واتایەکی هەیە کە لە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو تێدەپەڕێت، ئەو دەستپێشخەرییەکە لە دڵسۆزی بۆ ژنێک لە یادەوەریی بەرخۆدانی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت، چاوی لەوەیە ئەم میراسە بکاتە خاڵی دەستپێکی کارێکی دافپەروەرانە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پرسەکانی کۆمەڵگە و ژنان، پێگەیەکی بنەڕەتی بە ژنانی مەغریب ببەخشێت لە ڕێڕەوی گەشەپێدان، بەشداری و سەربەخۆییەکاندا.
یادەوەرییەک کە شایەنی گواستنەوەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو
ناوی خناتە ڕوندە، بەپێی یادەوەریی خێزانی و گێڕانەوەکانی پەیوەست بە ژیاننامەکەیەوە، بە ڕووداوەکانی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لە شاری سەلا دەبەسترێتەوە، کە دەگێڕدرێتەوە ئەو پێشڕەوی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکەی دەکرد و ئاڵای مەغریبی هەڵگرتبوو، لە دیمەنێکدا کە خەباتی ژنی مەغریب و تێوەگلانی لە بزووتنەوەی نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی بەرجەستە دەکات.
خەوڵا عەلەوی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەوڵ دەدات بەشداری بکات لە پاراستنی یادەوەری و گواستنەوەی بۆ نەوە گەنجەکان، لەگەڵ بەهێزکردنی گرنگیدان بە کەلەپووری مێژوویی نیشتمانی، هاندانی دەستپێشخەرییە پەروەردەیی، ڕۆشنبیری و بەدۆکۆمێنتکردنەکان کە ژیانێکی نوێ بە ئەم میراسە دەبەخشن.
دەستپێشخەرییەکە شاری مراکەش وەک شوێنی خۆی هەڵبژاردووە، دیدگایەکی هەیە کە پشت بە بەستنەوەی یادەوەریی نیشتمانی بە کارە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستێت، لە باوەڕێکی قووڵەوە کە ڕێزلێنانی ئەو ژنانەی بەشدارییان لە دروستکردنی مێژووی بەرخۆدانی نیشتمانی کردووە، بە تەنها گێڕانەوەی ژیاننامە و ناوەکانیان تەواو نابێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە پێناو کەرامەتی ژن و فراوانکردنی دەرفەتەکانی لە خوێندن، تەندروستی و سەربەخۆیی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.
دەربارەی ئەم ئامانجانە، خەوڵا عەلەوی جەخت لەوە کردەوە، کە کۆمەڵەکە چاوی لە پەرەپێدانی دەستپێشخەرییەکانە کە وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی ژنان بن، لەگەڵ دابینکردنی گرنگیدانێکی تایبەت بۆ ژنان لە دۆخی هەژاریدا، هەروەها ئەو ژناننەی کە هەوڵ دەدەن دەرفەتەکانیان بۆ فێربوون یان دروستکردنی ڕێڕەوێکی پیشەیی نوێ بەدەستهێننەوە.
کۆمەڵەکە ئامانجی بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە ئابوورییەکان و هاوکارییەکانی ژنان، کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای بەرهەمە خۆماڵییەکان و هاندانی پڕۆژە داهات پەیداکەرەکانە، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی، لەگەڵ دروستکردنی متمانە بەخۆبوون و گەشەپێدانی تواناکان و پەرەپێدانی لێهاتووییەکان.
خەوڵا عەلەوی وتەکەی بەوە کۆتایی پێهێنا کە وڵاتان یادەوەریی خۆیان بە لەبیرکردن پارێزگاری ناکەن، ژنەکانیان بە دروشم بەتەنها ڕێز لێ نانێن، بەڵکو کاتێک چیرۆکەکانی بوێری و نەرخۆدان دەکەنە بەهای زیندوو، و دانی پێدا دەنێن کە ڕابردوو پانەرێکە بۆ کاری بەرپرسیارانە لە ئێستادا.