ڕەهف کە خێزانەکەی لەدەستداوە، باسی لە ژیانی خۆی کرد

لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چەندین چیرۆکی کارەساتبار دروستبوون، ڕەهف ئەبو ناجی کە لە ئەنجامی بۆردوومانی ماڵەکەیدا خوشک و خوشکەزاکانی لەدەستدا، وتی: تەنانەت نەمتوانی ماڵئاوایی لە خێزانەکەم بکەم.

ڕەفیف ئەسەلیم

 

غەززە- بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، ژنانی غەززە بە تایبەتی ڕووبەڕووی کۆچ و برسێتی، هەژاری و بەدخۆراکی هەروەها فشاری دەروونی دەبنەوە.

 

یەکێک لەو ژنانە ناوی ڕەهف ئەبو ناجی لە شەقامی عیدیە دەژی، کە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونە و چەند مەترێک لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە دوورە، تەمەنی ٢٠ ساڵە، وتی: دوای هێرشەکان چەند کاتژمێرێک لە ماڵی خوشکەکەم مامەوە، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل ئامادە نەبوون، توانیمان لە شەقامە لاوەکییەکانەوە هەڵبێین، دەربازبوون لەژێر هێرشی قەناس بەدەست و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و تۆپباران ئاسان نەبوو چونکە هەمووان هەوڵیان دەدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە نزیک ببنەوە.

 

دوای چەند مانگێک لە ئاشتی، هێرشەکان دەستیان پێکردەوە

ڕەهف ئەبو ناجی ڕایگەیاند، دوای مانگێک نەخۆشخانەی شیفا دەستی بەخزمەت کردەوە و ڕوونیکردەوە کە دوای نزیکەی مانگێک ژیان گەڕایەوە بۆ کۆمەڵەی پزیشکی شیفا وتی: دۆخەکە بۆ چەند مانگێکیش ئارام بوو، هێزەکانی ئیسرائیل لە یەکێک لە ڕۆژەکانی مانگی ئاداردا جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر کۆمەڵەکە، ئەم جارە بە جۆرێک هێرشیان کرد کەس نەتوانێت ڕزگاری ببێت و هەڵبێت، هەر کەسیش هەوڵی ڕزگاربوونی دەدا دەکوژرا.

 

"ژنەکان هاواریان دەکرد بۆ یارمەتی"

ڕەهف ئەبو ناجی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک ئەم هەواڵەم بیست، یەکسەر چووم قسە لەگەڵ خوشکەکەم بکەم، خوشکەکەم پێی وتم کە ئەوان لە قیامەتدا دەژین و هیوادارە لەم کۆمەڵکوژیانە ڕزگاریان بێت، هاواری ژنان بۆ یارمەتی لە هەموو شوێنێکەوە دەهات، ئەوان داوای یارمەتییان دەکرد بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵن، چونکە سەربازەکان هێرشیان کردە سەریان، لە لایەکی ترەوە خێزانێک داوای ئەوەیان دەکرد کەسێک لە ژێر دار و بەردی ماڵەکەیان بیانهێنێتە دەرەوە، پاسەوانەکان لەسەربانەکان بوون و هەموو ئەوانەی ڕایانکردبوویان کردیانە ئامانج، جگە لەوەش ڕەهف شایەتحاڵی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بووە.

 

بەهۆی سەربازە زیادەکانەوە نەیانتوانی خۆیان دەرباز بکەن

ڕەهف ئەبو ناجی ڕایگەیاند، ڕۆژێک دوای ئەوە خوشکەکەی هەوڵیدا بچێتە ناوچەیەکی سەلامەتتر، بەڵام کاتێک پەردەی بەرزکردەوە، بینی سەربازێک لە ماڵەکەی ترەوە کردوویەتییە ئامانج، دیسان گەڕایەوە و هەوڵیدا لەگەڵ ئەو منداڵ و ژنە کۆچبەرانەدا بچێتە خوارەوە کە لەگەڵ خۆی و کەسوکارەکەیدا بوون و ئاڵایەکی سپی بە دەستەوەیە و دەڵێت من کەسێکی مەدەنیم و هیچ مەترسییەک دروست ناکات، لە بەرامبەر ئەمەشدا تۆپێکی تانکی تەقێندرا، کە بە شێوەیەکی بەوەڕپێنەکراو لێی ڕزگاری بوو توانی بگەڕێتەوە ماڵەوە.

 

ڕەهف ئەبو ناجی ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕۆژی ١٠ خوشکەکەی پێی وتووە کە ئیتر ئاوی خواردنەوەیان نییە و باقی خواردنەکە تەنها بەشی یەک ڕۆژی دیکە دەکات، ئەمەش وایکرد هەوڵی پەیداکردن و دروستکردنی خواردن بدەن، لەو کاتەدا سەربازانی ئیسرائیل هەستیان بەوە کرد کە جوڵە لە ماڵەکەدا هەیە، بۆیە فەرمانیان دا تەقە بکەن، منداڵەکان هەموویان لەگەڵ دایکیاندا لە برسێتیدا مردن، تەرمی دایکەکە لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە، هەروەها تەرمی منداڵەکان بەهۆی توندی هێرشەکەوە فڕیون.

 

باوەڕی بە هەواڵی کوشتنی خوشکەکەی نەکرد

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەهف ئەبو ناجی باس لەوە دەکات کە چۆن هەواڵی خوشکەکەی بیستووە و دەڵێت: لە ٢٧ی ئاداردا پاڵکەوتبووم و بە ئازارەوە چاوەکانم کردەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەم و منداڵەکانیم بەدەست گەیشت، هەوڵمدا بە تەلەفۆن لەگەڵ خوشکەکەم قسە بکەم بەڵام بێ سوود بوو، لەگەڵ دراوسێیەکم قسەم کرد ووتیان خوشکەکەم و منداڵەکانی کوژراون. تا ئەمڕۆش باوەڕم بەوە نییە.