گوندنشینەکان تایبەتمەندییان هەیە، دیارترین ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە

ژیان و کارلێکەکانی نێوان ئەندامانی گوندەکان زۆر جیاوازن، کاریگەری لەسەر واقیعی ژنان لەوێ کردووە و بە بەراورد لەگەڵ شار ئاڵۆزتر و خراپترە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە-ژنان لە گوندەکان بەرپرسیارێتی زۆریان هەیە و بارگرانی و فشار هەڵدەگرن بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ خێزانەکانیان و بەدەست توندوتیژی دەناڵێنن کە دەتوانێت ئامانجەکانیان تێکبدات.

 

سومەیە عومەر یەکێک لە کرێکارانی کێڵگەکانی شاری شەرقیە جەختی لەوە کردەوە، ژنان لەم شارەدا گەورە دەکرێن بۆ ئەوەی هەموو ژیانیان تەرخان بکرێت بۆ کاری ماڵەوەو دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکانیان، کاری کشتوکاڵی و فرۆشتن لە بازاڕەکاندا، ژیانی زۆربەی ژنانی گوبدەکانی میسر بوو، جگە لە هەندێک خێزانی ڕۆشنبیر باوەڕیان وایە کە ژنان مافی خوێندنیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن خێزانێکی کاریگەرتر و بەهێزتر و پێگەیشتوو پێکبهێنن.

 

وتیشی: دەتوانین بڵێین کە ژنان لە گوندەکانی میسردا چەندین ئەرک هەڵدەگرن، ئەرکی کار و دابینکردنی پێداویستی خێزانەکانیان، زۆرێکیان نازانن مافەکانیان چییە بۆ ڕەتکردنەوەی پیاوسالاری کە لە کۆمەڵگەدا بوونی هەیە، لە شەرقیە ناچارین پێش خۆرهەڵاتن لەخەو هەستین بۆ تەواوکردنی کارەکانی ماڵەوە وەک پاککردنەوە و شوشتن، پاشان دەچینە سەر کارو کار دەکەین تا ئەو ئاستەی کە پێداویستییەکانی ڕۆژانەمان دابین دەکات و هەندێک جار یەکێک لە کچەکان لە ماڵەوە دەمێنێتەوە بۆ ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ، من ههەندێک جۆری سەوزە و باڵندە دەفرۆشم کە ئێمە لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا بەرهەمی دەهێنین، لەگەڵ تاریکی بە ماندوویی دەگەڕێینەوە ماڵەکانمن و ناتوانین هیچ کارێک بکەین چونکە بە درێژایی ڕۆژ لە کێڵگەکاندا کار دەکەین.

 

سومەیە عومەر جەختی لەوە کردەوە، گەورەترین نیگەرانی دواکەوتنی گەڕانەوەی ژنانە بۆ ماڵەوە، بۆیە براکانی ناچارن چاوەڕێ بکەن بۆ ئەوەی ژنان بەشەو بەتەنها هاتوچۆ نەکەن، ژنانی گوندەکان بە یاسایەکی توند سنووردار دەکرێن بە بیانووی ترس لێیان، بۆیە زوو هاوسەرگیرییان پێدەکرێت وەک چارەسەرێکی سەلامەت بۆ پاراستنیان.

 

"ژنان چەندین ئەرک لەپێناو داهاتووی خێزانەکانیان ئەنجام دەدەن"

بە سەرنجدان لەسەر ژیانی ژنان لە گوندەکان و بەرپرسیارێتییە زۆرەکانیان، ڕەحاب مەهداوی، پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت جەختی لەوە کردەوە، ژنان لە شاری شەرقیە چەندین ئەرک ئەنجام دەدەن بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ خێزانەکانیان، کە لەوانەیە پاڵیان پێوە بنێت بۆ هەڵگرتنی چەندین بار و فشار بۆ بەدیهێنانی ئەمە.

 

سەبارەت بەو ئەرکانەی کە بە ژنان سپێردراوە لە گوندەکاندا وتی: ئەرکەکان جۆراوجۆرن و یەکێکیان ژنی ماڵەوە کە بە پەرۆشە بۆ بەرژەوەندی منداڵەکانی بە تایبەتی و خێزانەکەی بەگشتی، لەم مۆدێلەدا پێویستە ژنان زوو لەخەو هەڵبستن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەکەیان لە پاککردنەوە و ئامادەکردنی خۆراک، هەروەها جوتیارێکیش هەیە کە لەگەڵ خۆرهەڵاتن دەچنە دەرەوە بۆ کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا تا تارک دەبێت ئنجا دەگەڕێنەوە، ژنان لە گوندەکان ڕووبەڕووی داخستنێکی سەخت دەبنەوە، کە لەوانەیە ئارەزووەکانیان تێکبدات، ژنان وەک پیاوان لە هەموو کارێکی کشتوکاڵی و فرۆشتنی بەرهەمدا کار دەکەن، لە ڕاستیدا بارێکی زۆر هەڵدەگرن و هەوڵێکی زۆر دەدەن و کۆمەڵگەی گوند هیچ شتێک دەربارەی خۆشگوزەرانی و چاودێریکردنیان نازانێت، تەنها ژیانی ژنان بۆ کارکردنی بەردەوام تەرخان دەکات، جا لە ماڵەوە بێت یان لە دەرەوە.

 

سەبارەت بەو چارەسەرانەی کە دەتوانرێت دابین بکرێن بۆ پشتگیریکردنی ژنان، ڕەحاب مەهداوی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سەنتەرەکانی لاوان کە بڵاوبوونەتەوە دوای پاراستنیان بۆ ئەوەی شوێنێکی گونجاو بن بۆ پیشاندانی بەرهەمەکانی ژنان، یارمەتییان بدەن لە کارکردن و نرخی بەشداریکردنیان بپارێزن، هەروەها لەبەر ئەوەی سەنتەرەکان شوێنی ناسراویان هەیە و بە ئاسانی لە زۆربەی بوارەکاندا دەستیان پێدەگات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەشداریکردنی گشتی، کە دڵنیایان دەکاتەوە لە بازاڕکردن.