گەڕەکی گۆمریک یادەوەری زیندوو و میراسی هەمەچەشنی کۆبانێ

کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە گوندێکی بچووکەوە گۆڕا بۆ شارێکی فرە نەتەوەیی، ئاماژەی بەرخۆدانی و پێکەوەژیان، گەڕەکی گۆمریک میراسێکی مێژوویی و تەلارسازی بەرجەستە دەکات کە ڕەنگدانەوەی ئەم فرەچەشنییەیە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ-شاری کۆبانێ دەکەوێتە سنووری نێوان باکووری کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەدرێژایی ساڵ بۆتە ئاماژەیەکی دیار بۆ بەرخۆدان و بەرگریکردن لە بوون بۆ زۆرێک لە پێکهاتە و نەتەوە هەمەچەشنەکانی، ئیرادەی پاراستنی ناسنامە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاریەکاب بەرجەستە دەکات.

 

کۆبانێ لە ڕۆژانی سەرەتای خۆیدا نیشتەجێبوونێکی بچووک بوو کە ناوچەکانی کانی کوردان و مەشدی لەخۆگرتبوو، ژیانی کۆمەڵایەتی وردە وردە فراوانتر بوو و لەگەڵ سیما گوندنشینەکەی، کە سیماکانی شارێک دەستیان کرد بە دەرکەوتن.

 

پێش ساڵی ١٩١٥ کۆبانێ بە گوندێکی بچووک ناسرابوو، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە عوسمانییەکان لە دژی ئەرمەنییەکان ئەنجامیاندا، سەدان بنەماڵەی ئەرمەنی پەنایان بۆ ناوچەکە برد و لەوێ نیشتەجێ بوون، تەنها ئەوان نەبوون، بەڵکو زۆرێک لە بنەماڵەی تورکمان و کوردیش پەیوەندییان لەبێ نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی لە زوڵمی دەوڵەتی عوسمانی ڕزگاریان بێت و بەم شێوەیە ناخی کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشن و فرە نەتەوەیی لە کۆبانێ پێکهێنا.

 

زۆرێک لە خێزانەکان شارەکەیان وەک ماڵی خۆیان هەڵبژارد و لە گەڕەکی گۆمریک لەسەر سنوور نیشتەجێ بوون، لەوێش لەگەڵ کوردە خۆجێیەکان کاریان کرد بۆ بونیادنانی گەڕەک و دامەزراندنی شێوازی ژیانی هاوبەش، سەرەتای دامەزراندنی ئەم گەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵی ١٩١٥، کە سەرەتای گۆڕانی کۆبانێیە لە گوندێکەوە بۆ شار.

 

ئەمڕۆش گۆمریک خانووە کۆنەکانی خۆی و کۆڵانە تەسکەکانی خۆی پاراستووە، وەک بەڵگەیەک لەسەر تابلۆیەکی زیندوو لە مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە کە نەتەوە و بیروباوەڕی جیاوازی کۆکردۆتەوە، گەڕەکەکە شانازی بە شوێنە دیارەکانی وەک پرد و مزگەوتی گەورە و سینەما دەکات، کە کارەکتەری کولتووری و مێژوویی جیاوازی پێدەبەخشێت.

 

گەڕەکەکە بە کۆڵانە تەسکەکانی و خانووەکانی کە لە بەردی ڕەش و قوڕ دروستکراون جیا دەکرێتەوە، کە ڕەنگدانەوەی شێوازێکی تەلارسازی ناوازەیە کە جیاوازە لە شێوازێکی دیکە، سەرەڕای فراوانبوونی گەڕەکەکە و دروستکردنی ماڵە سەردەمیەکان، سەردانکەران هێشتا هەست دەکەن کە دەگوازرێنەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە تێیدا دامەزراوە.

 

شارەوانی کۆبانێ لە ڕێگەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی گەڕەکەکە و شوێنەوارەکانی پابەند بووە بە پاراستنی ئەم میراسە، هەروەها حیساباتی دانیشتووان ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ٧٠%ی دانیشتووانی گەڕەکەکە ئەرمەنی بوون و خێزانەکانی جولەکە و تورکمان و عەرەبەکانیش لەوێ دەژیان، ئەمەش وایکردووە کە تابلۆیەکی زیندوو بێت لە نەتەوە و بیروباوەڕی جیاواز.

 

ڕەنگە دیارترین تایبەتمەندی ئەو گەڕەکە گرنگی مێژوویی و ئایینی بێت، کە سەردەمانێک سێ شوێنی پەرستنی تێدابوو، جگە لە گۆڕستانێکی ئەرمەنی و گۆڕستانێکی جولەکەکان و خوێندنگەیەکی ئەرمەنی و مزگەوتێکی گەورە، کە هەموو ئەمانە وەک بەڵگەیەکە لەسەر فرەچەشنی کولتووری و ئایینی بە درێژایی مێژوو وەستاون.

 

نەعیمە عەقیل، تەمەن ٦٠ ساڵ کە زیاتر لە چوار دەیە لە گەڕەکی جومریک دەژی، شایەتحاڵێکی زیندووە بۆ مێژوو و وردەکارییەکانی، گەڕەکەکەمان یەکێکە لە کۆنترین گەڕەکەکانی کۆبانێ، وتی: ئەوەیە کە گەشەسەندنی شارەکە دەستیپێکردووە، ناوەکەی پەیوەستە بەو فەرمانگە گومرگیەوە کە لەو کاتەدا حکومەتی سوەریا دایمەزراندبوو، بەو پێیەی هێڵی شەمەندەفەر سنووری دەبەزاند، ناوەندێکی گومرگی دروستکرا، هەر لەوێشەوە ناوی گەڕەکەکە سەرچاوەی گرتووە بەڵام پێموایە پێش ئەوە ناوەکەی جیاواز بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەنم ئەوەندە نەبوو کە یەکەم خێزانی ئەرمەنی و تورکمان بناسم، بەڵام زۆرێکیانم ناسی و ناسیانم، هەندێکیان تا ئەمڕۆش لە کۆبانێ دەژین، ئەمەش وایکردووە ئەو گەڕەکە ببێتە بەڵگەیەک لەسەر فرەچەشنی کۆمەڵایەتی و کولتووری بەدرێژایی مێژوو.

 

نەعیمە عەقیل کە دەیان ساڵە لە گەڕەکی جومێرک ژیاوە، دەگێڕێتەوە کە ئەم شوێنە نموونەیەکی ژیانی کۆمەڵایەتی بووە کە گروپە جیاوازەکانی بەبێ جیاوازی کۆدەکردەوە، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگە و شارەکە پێکەوە دەستیان کرد بە شێوەگرتن، وتی: دوای دابەشبوونی کوردستان زۆر خێزان پەرشوبڵاو بوون، هەندێکیان لەناو سنوورەکاندا مانەوە و هەندێکی تریش لەدەرەوە، تورکمانەکان پەنایان بۆ ئەم ناوچەیە برد، هەڵاتن لە چەوساندنەوەی عوسمانییەکان، ئەرمەنییەکانیش هاتبوون بە دوای پاراستن لە کۆمەڵکوژی، کورد لە بواری کشتوکاڵدا کاریان دەکرد، ئەرمەنییەکانیش پیشەی دەستی و پیشەسازییان پراکتیزە دەکرد، لە سایەی ئەم ژیانە پێکهاتەییەدا، هەمووان لە یەکتر فێربوون، کردنەوەی بازاڕەکان پێکەوە و فراوانکردنی.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم کارلێکە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە تەنانەت لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەشدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، لە داب و نەریتی کۆمەڵایەتییەوە تا شێوازی ژیان و خواردن، دروستکردنی پەیوەندیی پتەو لە نێوان دانیشتووان و بەلگە کردنی گەڕەکەکە بە ئەزموونێکی ناوازەی مرۆیی پێکەوەژیان و هەمەجۆریی.

 

زۆربەی ئەرمەنییەکان دوای هێرشەکانی داعش ناوچەکەیان بەجێهێشت و لە شارەکانی دیکەی سووریا یان وڵاتانی جیاواز نیشتەجێ بوون، بەڵام زۆرێک لە ماڵ و زەویەکانیان لە کۆبانێ ماونەتەوە، بۆ پاراستنی پەیوەندییەکەیان ناوبەناو بەشێک لە خێزانەکان سەردانیان بۆ دەکەن.

 

سەرەڕای ئەم کۆچکردنە، گەڕەکی گۆمریک هێشتا ژمارەیەک بنەماڵەی ئەرمەنی و تورکمانی تێدا نیشتەجێیە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەو فرەچەشنییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەی کە تایبەتمەندی مێژووی کۆبانێ بووە.