پێشێلکارییەکانی تاڵیبان بەرامبەر ژنان لە خولی پەروەردەی تایبەتدا بەردەوامە

ئەو خوێندکارانەی کە لە شاری بامیان لە ئەفغانستان خوێندن لە خولی تایبەتی پەروەردە وەردەگرن، دووپاتی دەکەنەوە کە بەردەوامن لە خوێندن، تاڵیبان هەوڵ دەدات بیانترسینێت بەڵام بەڵێنیان داوە لە خوێندن و گەیشتن بە ئازادی بەردەوام بن.

بەهاران لاهیب

 

بامیان- بزووتنەوەی تاڵیبان کار لەسەر داخستنی خولی پەروەردەیی تایبەت دەکات کە هەوڵ دەدات ژنانی گەنج فێری زانست و زمان بکات، ئەمەش دوای ئەوەی دەرگای خوێندگە و زانکۆکانی بەڕووی ژنانی گەنجی خوێندکاردا داخست.

 

زۆرینەی خولە پەروەردەییەکان بە تایبەت زمانی ئینگلیزی بەردەوامن لە فێرکردنی ژنانی گەنج بە پێدانی بڕە پارەیەک بە ئەندامانی وەزارەت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی فێربوون و هۆشیارییان بەڵام تاڵیبان ڕێگە نادات ژنانی گەنج سودمەند بن لەم خولانە و بەربەستیان بۆ دروست دەکات.

 

لە شاری بامیان، ماوەیەک لەمەوبەر، ژنانی گەنج چوونەتە خولێکی زمانی ئینگلیزی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی ستار، و مامۆستایان لە پۆلەکە دەرکرد و نەیاندەهێشت کارمەندانی فەرمانگەش ئامادەبن هەموو ژنانی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ٢٠ کەس پشکنینیان بۆ کراوە و زانیاری سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونیان وەرگیراوە.

 

ناز عەزیز، یەکێکە لە خوێندکارەکانی خولەکە دەڵێت: چوار ئەندامی سەر بە تاڵیبان هەوڵیان دا ڕێگریمان لێبکەن، وتی: بە زۆر مامۆستاکەمانیان لە پۆل دەرکرد و دەرگاکەیان بەسەردا داخستین، دەستیان کرد بە پرسیارکردن لە هەموو وردەکارییەکان، هەروەها ڕوونیکردەوە ئەو کەسەی پرسیارەکانی لێ کردوون چەندین کاری دیکە سوکایەتی پێکردوون چونکە حیجابی بەزۆریان نەکردووە.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە هەرچەندە بەڕێوەبەری خولەکە هەوڵیدا بچێتە ناو پۆلەوە، بەڵام ڕێگەیان پێنەداو لەکاتی پرسیارکردندا سوکایەتییان پێدەکردن و تەنانەت سوکایەتیشیان پێدەکردن، ناز عەزیز وتیشی: دوای ڕۆیشتنی تاڵیبان، هەموومان بڕیارماندا ڕۆژی دواتر نەیەین بۆ پۆل، دواتر بێدەنگی زاڵ بوو تا مامۆستا و بەڕێوەبەری خولەکە چوونە ناو پۆلەکەمان و بڕیارەکەمانیان پێ ڕاگەیاند، بەڵام هەر قبوڵیان نەبوو وە بەردەوام بوون لە سوکایەتیکردن بۆیە بڕیارماندا ڕووبەڕوویان ببینەوە و نەوەستین لە گەیشتن بە فێربوون و ئازادی.