"بە خەیاڵی ئەوەی ڕۆژێک دێت ژن ئازاد دەبێت تێدەکۆشم"

نەسرین دۆکۆ، کە لە تەمەنێکی بچووکدا هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی ناسی، بە گرنگیدان بە پەرتووک و زمانە کوردییەکان، سنوورەکانی ڕژێمی بەعسی تێپەڕاند.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، زۆرێک لە ژنان لە منداڵییەوە دژی فشار و ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی دەوڵەتی شام لەناو بەرخۆدان بوون، هەزاران ژن کە بە تێکۆشانی ئازادی کورد و تێکۆشانی ئازادی ژنان خۆیان ناسی، بە خەباتی نزیکەی ٤٠ ساڵە، بناغەی ئەو شۆڕشەیان بونیادنا کە کاریگەری لەسەر جیهانی ئەمڕۆ هەیە.

 

نەسرین دۆکۆ چیرۆکەکەی وەک چیرۆکی ژنانی پێشەنگی شۆڕشە و خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندی تێکۆشانە، لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا چەندین ئەرکی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک وەرگرتووە، وەک، وتەبێژی دامەزراوەی زمانی کوردی ڕۆژئاوا "SZK" ، هاوسەرۆکی لیژنەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا KPC-D""، هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لە هەرێمی جزیرە، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەروەردەی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "MSD" ، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئێستا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار.

 

"دەرگای ماڵ بەڕووی شۆڕشدا کرایەوە"

نەسرین دۆکۆ وەک یەکەم مامۆستای زمانی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسراوە، بەسی لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩١ کرد کە ١١ ساڵان بووە و وتی: دوای ناسینی بزووتنەوەی ئازادی لە هەشتاکاندا، خێزانەکان دەرگای خۆیان بۆ شۆڕشی گۆڕانکاری کردەوە، لە بیرمە کە لە منداڵییەوە بەشداریم لە کارەکانی منداڵان و گەنجاندا کردووە، چونکە پارتی ئێمە هەموو چینەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، من بە منداڵێکی زیرەک و چالاک ناسراو بووم، لە ئامادەکردنی منداڵان بۆ شانۆ، گۆرانی بەشداربووم، ئامانجی پێشکەوتنم هەبوو، شتێک کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام، زمانی دایکمان بوو-زمانی کوردی، لە ساڵی ١٩٩١دا پلەی یەکەمی گروپەکەم لە بواری پەروەردەی زمانی کوردی بەدەستهێنا و خەڵاتی شەهید ئایدینم پێ بەخشرا، من لە منداڵان و گەنجانی تەمەنی خۆم نەدەچووم، بەهۆی بیر و بۆچوونەکانم و خۆشەویستیم بۆ ژنانی بە ئیرادە و وڵات.

 

پەرتووکەکانی "چۆن بژیم" و "ژن و خێزان" بوونە وەچەرخانێک

نەسرین دۆکۆ باسی لەو پەرتووکانە کرد کە گۆڕانکاری تیادا کردووە و وتی: پەرتووکی "چۆن بژیم" و "ژنان و خێزان"ی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕانکاری تیامدا کرد، ئێمە بەگوێرەی دەرفەتەکانی ئەو سەردەمە خۆمان پەروەردە دەکرد، هەردوو پەرتووکەکە ڕەتکردنەوەی داب و نەریتەکانی کۆمەڵگەیان لە کەسایەتی مندا دروستکرد، پرسیاری چۆن دەبێت ژن لە خێزانێکدا بژی و بونیاد بنرێت؟ ژن ناتوانێت هاوسەرگیری بکات بەبێ مۆڵەت لە مێشکمدا دروست بوون، هەردوو پەرتووکەکە شێوازی ژیان و خەباتی منیان گۆڕی، من ژنێکی زۆر بەختەوەرم کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانم لە سەردەمی منداڵیمدا بینی، بینین و ناسین و خوێندنەوەی ڕێبەر ئۆجالان کەسایەتی ژنێکی بەهێز و جیاوازی لە مندا دروستکرد، لە کاتێکدا هەموو کەسێک دەیوت گوێگرتن لە گۆرانییە کلاسیکەکان بەگوێرەی تەمەنی من نییە، من بەدوای مێژووی نهێنی خۆمدا دەگەڕام لەناو ئەو گۆرانیانەدا.

 

لە لایەک خەبات، لە لایەکی دیکە فشارو دەستبەسەرکردن

نەسرین دۆکۆ باسی لە فشارەکانی ڕژێمی سووریا کرد و وتی: ڕژێمی سوریا کوردی وەک نەتەوەیەکی ڕەسەنی ئەم جوگرافیایە نەدەبینی، بۆیە بەردەوام فشاری دەکرد، دوای دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، فشارەکان زیادیان کرد، هەروەها تروسکی ڕاپەڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵبوو و ژنان پێشەنگایەتیان کرد، لەو کاتەدا ئێمە لە ڕۆژنامەکانیشدا وەک پەیامنێر کارمان دەکرد، بە ناوی جیاواز ڕاپۆرتی فشارەکانی ڕژێمی بەعسم لە دژمان بڵاودەکردەوە، بۆ پێشخستنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نەتەوەیی وەک کۆمیتەی دیپلۆماسی خەباتمان دەکرد، بەهۆی کردەوە و ناڕەزایەتییەکانمانەوە، چەندین جار دەستگیرکراین و هەڕەشەمان لێکرا، بەڵام ئەوان دەیانزانی چەند فشار بکەن ئێمە ١٠ ئەوەندەی ئەوان خەبات دەکەین.

 

سیاسەتێکی دژ بە کورد لە سووریا

نەسرین دۆکۆ سیاسەتی ڕژێمی بەعسی وەها خستەڕوو، "هەزاران کورد لە باکووری کوردستان دەستگیرکران و کۆمەڵکوژ کران، لە کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلانەوە تا ڕاپەڕینەکانی شێخ سەعید و سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە و ئەنفال لە باشوور ئەنجامدران، بەڵام سیاسەتی حافز ئەسەد دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا زۆر هەستیار و ورد بوو، خەڵک بە زیندوویی کوژران، دەیویست کوردی بێدەنگ بونیاد بنێت بۆ ئەوەی کوردەکان دژایەتی ئەو نەکەن، هەندێک جار ڕێگە بە چالاکییە هونەرییەکان دەدرا، هەندێک جار نا، بەڵام سەرەڕای هەموو سیاسەت و فشارەکان، کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تا ڕادەیەک توانیان ناسنامە و هۆکار و زمانی کوردی بپارێزن، ڕۆژئاوا توانی هەموو لایەنەکانی کوردستان بە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانیەوە لەباوەش بگرێت.

 

"چی دەکەن بیکەن بەڵام لە قوتابخانەکان زمانی کوردی نەبێت"

نەسرین دۆکۆ باسی لەوەکرد، دوای بەهاری گەلان لە تونس زەمینە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خۆشبوو کە خەڵکەکەی بتەقنەوە، "خەڵکی ئازاد و دیموکراتیک دەستیان بە شۆڕش کرد، لە بنەڕەتدا مانەوەی زمانی کوردی شۆڕشێک بوو، چونکە ڕژێم دەیویست زمان نەمێنێت، لەو جوگرافیایەشدا وەک کورد ناسنامەمان نەبوو، لەو کاتەدا ڕژێم پێی وتین چی دەکەن بیکەن، بەڵام نابێت زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا هەبێت و چەند جارێک قوتابخانەکان داخران،بووە بنگەیەک کە خوێندکاران و مامۆستایان دەرگای قوتابخانەکانیان بە دروشمی "ژیان بەبێ زمان بوونی نییە" بکەنەوە و دوای دانانی ماددەی نوێ، ئێمە و نەتەوەکانی دیکە ئێستا مێژوو و جوگرافیای خۆمان ناسی و بووینەتە خاوەن زمان و ناسنامە.

 

"بە نەتەوەی دیموکراتیک نەتەوەپەرستی چارەسەر کرا"

نەسرین دۆکۆ ئاماژەی بەوەکرد، لە لایەکەوە ئەوان سیاسەتی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و لە لایەکی دیکەوە ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستییان پەرەپێدا، ویستیان نەتەوەکان بکەنە دوژمنی یەک، بەڵام ئەمە لە سروشتی کۆمەڵگەدا ڕووی نەدا و بۆ هەزاران ساڵ پێکەوە ژیان، لەگەڵ پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیشدا، ئەم سروشتە گەڕایەوە بۆ ڕاستی خۆی، کە سیستمەکەش لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دامەزراوە، چونکە ئەگەر گرنگترین بەشی کۆمەڵگە بەشداری خەبات و شۆڕش نەکات، شۆڕش درێژە ناکێشێت و بە بێسوود و بێ ڕۆح دەمێنێتەوە، ئەگەر ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان نەکردایە، هیچ دەنگ و کاریگەرییەکی شۆڕشەکەمان لە جیهاندا نەدەبوو، میراسی ئەو ژنە شەهیدانەی کە لەپێناو ئەم شۆڕش و دۆزەدا گیانیان لەدەستداوە، ئێمەی گەیاندە ئەم ڕۆژە.