ژنان کاریگەرییان لەسەر بایکۆتکردنی کاڵای تورکی و ئێرانی هەیە
دایکان لە ماڵەکانی خۆیانەوە دەست بە بایکۆتکردنی کاڵا تورکی و ئێرانییەکان دەکەن، بە نەخۆشی شێرپەنجە ناوی دەبەن.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی- وڵاتانی داگیرکەر تەنها بە هێرش و داگیرکارییەکانەوە بۆسەر خاکی باشووری کوردستان ناوەستن، بەردەوام لەڕێگەی خواردنە لە قوتونراوەکانیانەوە هەوڵی لە ناوبردنی کورد دەدەن، بازاڕەکانی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و ئێرانەوە قۆرخکراوە، لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە نەخۆشیە مەترسیدارەکان بڵاودەکەنەوە، هەروەها لە ڕێگەی ئابوورییەوە قۆرخی بازاڕیان کردووە و بە خواردنە تورکییەکان داهاتی وڵاتەکەی خۆیان بەرز دەکەنەوە، لە ئێستادا هاوڵاتیان لە ئاکامی ئەو هێرشانەی بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێت بایکۆتی کاڵا تورکییەکان دەکەن، هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٩، کاتێک دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی لەناوبردنی سیستمیی خۆبەڕێوەبەری، هاوڵاتیان وەک پشتگیرییەک بۆ ڕۆژئاوا بایکۆتی کاڵای تورکیان کرد.
"وڵاتانی دراوسێ ژەهر بەرهەم دەهێنن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان"
دەڤەر عەبدول کەریم، خاوەنی کارگەی بەرهەمی سروشتی هەناران، کار لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان و دروستکردنی چەندین جۆر لە سرکە دەکەن، باس لەوە دەکات، بەرهەمەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەو ماددانەی تێیدا بەکاردێت زیان بە هاوڵاتیان و بەکارهێنەر دەگەیەنێت، دەڵێت: هێنانی بەرهەمی بیانیی و ساغکردنەوەی لە هەرێمی کوردستاندا هاوڵاتیان دەخاتە بەر مەترسییە تەندروستییەکان، بەکارهێنانی کاڵا تورکی و ئێرانیەکان بەکارهێنانی ماددەی زیانبەخش تایبەت بە هەناردەکردنەکانیان زیانی تەندروستی دروست دەکات، بە کولتوورکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان هاندانە بۆ نەمانی کاڵا بیانییەکان و بازرگانی کردن بە کاڵا تورکیی و ئێرانییەکانەوە، پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی بەرهەمە کوردەوارییەکان بەرهەم دەهێنن کارێکی باش دەبێت و هاوڵاتیانیش بەرهەمی تەندروست بەکار دەهێنن، حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ دروستکردنی بەرهەمی ناوخۆ هاوکاری خاوەنکارەکان ناکات.
لە کۆتاییدا ئەو خاوەنکارە جەختی لەوەکردەوە، بەکارهێنانی کاڵایی تورکی و ئێرانی ژەهرێکی دەستکردە بە هۆکاری سیاسیی بۆ هاوڵاتیانی کوردستانی دروست دەکەن، وتی: بەرهەمی سرکە لە ئێرانەوە دەهێندرێت لێرە زۆر بە هەرزان بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، بەڵام ئێمە کاتێک سرکە دروست دەکەین تێچوی زۆری تێدەچێت بەهۆکاری خۆماڵی بەرهەمەکان ناچارین بە نرخێکی زیاتر بیفرۆشینەوە، ڕێگری نەکردنی کاڵا زیانبەخشەکان بۆ لەناوبردنی هاوڵاتیانی باشووری کوردستانە، ئێمە بەرهەمەکان دەخەینە بەرچاوی هاوڵاتیان پێویستە هاوڵاتیان بایکۆتی کاڵا تورکی و ئێرانییەکان بکەن، وەک هاندانێک بۆ ئێمەی خاوەنکار و تەندروستی ژیانی هاوڵاتیان پێویستە ئێمە لەخۆمانەوە بایکۆت ڕابگەیەنین.
"هاوڵاتیان لە بەرامبەر کاڵا تورکی و ئێرانییەکان پێویستە پەرە بە خواردنە کوردەوارییەکان بدەن"
هێشوو عوسمان، خاوەنی فرۆشگای سارا خاتوون، باس لەوەدەکات، دورکەوتنەوە لە کاڵا بیانییەکان و بەکارهێنانی خواردنە کوردەوارییەکان پێویستە بۆ تەندروستیی هاوڵاتیان، دەڵێت: پێویستە هاوڵاتیان بۆ بنەبڕکردنی هێنانە ناوەوەی کاڵا تورکی و ئێرانییەکان بەرە بە خواردنە کوردەوارییەکان بدەن، لە ڕێگەی برەودان بە کردنەوەی پێشانگاکان بۆ بەرهەمە خۆماڵیەکان و پشتگیرکردنی بەرهەمەکانمان بەر بە کاڵا بیانییەکان بگرن، کاڵا تورکیەکان بە تایبەت بۆ زیان گەیاندن بە هاوڵاتیانی کورد دروست دەکرێت، کاتێک خواردنەکان هەناردە دەکرێن لەسەر بەرهەمەکان دەنوسرێت بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان ئامادە دەکرێت، لە کاتیکدا وڵاتەەکەی خۆیان باشترین خواردنەکاان دروست دەکەن.
لە کۆتاییدا وتی: دروستنەبوونی ئەم هەموو نەخۆشیە لە ناو هاوڵاتیاندا بە هۆی بەرهەمە خۆراکییەکانی وڵاتانی دراوسێوە کاری دەسەڵاتە هەستێت بە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنیان. هەروەها دایکان لە ماڵەکانیانەوە دەست بە بایکۆتکرنی کاڵا تورکی و لە قوتونراوەکان بکەن، تا زیان بە خانەوادەکانیان نەگات، پاشان ڕێگری بکەن لە منداڵەکانیان کاڵا لە قوتونراوەکان بگرن، من لە ماڵەوە خواردنە کوردەواریەککان و وشککردنەوەی میوەکان پێشکەش دەکەم، ڕێگری لە منداڵەکانم دەکەم خواردنی لە قوتونراو بەکار نەهێنن.
"خواردنە لە قوتوونراوەکان هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی نەخۆشیە شێرپەنجەیەکانن"
لەیلا جەمیل، دروستکردنی خواردنی کوردەواری، هۆکاری بڵاوبونەوەی زۆری نەخۆشیەکان بۆ خواردنە هاوردەکانی وڵاتانی دراوسێ دەگەڕێنێتەوە، دەڵێت: من وەک دایکێک لە دروستکردنی خواردنەکاندا هەموکات داودەرمانە کوردەواریەکان بەکاردەهێنم، هەوڵدەدەم خۆم بەهاراتە کوردەوریەکان دروست بکەم، بە هۆکاری خراپی خواردنە لەقوتونراوەکان هەموکات لە ڕێگەی خواردنەکانی وڵاتانی دراوسێوە زیانی گیانیمان بەردەکەوێت، هەوڵبدەین بەردەوام لەڕێگەی بەرهەمە خۆماڵیەکانەوە ڕێگری لە بەرهەمە بیانیەکان بکەین و بتوانین برەو بە بەرهەمی ناوخۆی بدەین.
لە کۆتاییدا وتیشی: وەک زیندوکردنەوە کولتورێک بۆ بەرهەمە کوردەواریەکانمان دایکان لە بەکارهێنانی خواردنەکانیاندا کەرەستە کوردەواریەکان بەکار بهێنن، بایکۆتکردنی کاڵا بیانییەکان وەک ئەرکێک لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵستیت بە ڕێگریکردن لە هێنانە ناوەوەی کاڵا بیانیەکانی وڵاتانی دراوسێ تا بتواندرێت بەرهەمە خۆماڵیەکانیش لە هەرێمی کوردستاندا ساخ بکرێتەوە.
"کاتێک خواردنەکان هەڵدەبژێرم دەبێت بزانم چ شوێنێک بە تەندروستی دروستی دەکەن"
ڕێزان محەمەد، کاری دروستکردنی بەرهەمی کوردەواریی، باس لە بەرهەمە خۆماڵیەکان دەکات، بەکارهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ناو خێزانەکاندا کاریکی گرنگە، دەڵێت: کاتدەڵێت: کاتێیک خواردن ئاماددە دەکەم هەوڵدەدەم زۆرترین بەرهەمە خۆماڵییەکانی تێدا بەکار بهێنم، کاتێک خواردنەکان هەڵدەبژێرم، دەبێت بزانم چ شوێنێک بە تەندروستی دروستی دەکات، لە دروستکردنی خواردنەکاندا بەرهەمی خۆماڵی بەکاردەهێنم، بایکۆتکردنی کاڵا تورکی و ئێرانییەکان ئەرکی هەموو خانەوادەیەکی کوردە، ئێمە دەزانین کاتێک خواردن لە دراوسێکانەوە هەناردە دەکرێت تایبەت بۆ کورد دروست دەکەن، لە کاتیکدا وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هێرش و داگیرکاریەکانەوە دەیانەوێ خاکمان داگیرکەن، هەروەها لەڕێگەی خواردنەکانیانەوە هاوڵاتیانیسمان لەناو دەبەن.
لە کۆتاییدا وتی: ڕێگری کردن لە هاوردەکردنی کاڵاکانی وڵاتانی دراوسێ ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە کار ناکرێت بۆ نەناردنی ئەم کاڵایانە و بەرهەمە خۆماڵییەکان زیندوو ناکەنەوە، پێویستە ئێمە لە خۆمانەوە دەست بە بایکۆتی کاڵاکان بکەین، ئێمەی دایکان دەتوانین بایکۆتی کاڵا تورکی و ئێرانییەکان بکەین، بە بایکۆتکردنی کاڵاکانی لە دەرەوەی هەرێمدێن ژیانی خۆمان و خێزانەکەمان دەپارێزین.