پێویستی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان

تەنها ساڵێک یان دوو ساڵ دوای دەرچوون لە زیندان، یەکێک لە هاوڕێکانم خۆی کوشت، چونکە هەموو شەوێک کابوسی لەبارەی زیندانەوە دەبینی. هاوڕێیەکی دیکەم دوای چەند ساڵێک زمانی لەدەستدا و توانای قسەکردنی نییە و پزیشکانیش فشار و گرژی دەماریان وەک هۆکار داناوە.

سایدا شیرزاد

 

ناوەندی هەواڵ- لە ساڵی ١٣٦٥ دەستگیرکرام. لە نیوەی شەودا هەندێک کەس هاتنە ناو ماڵەکەمانەوە و بەبێ ئەوەی دەرفەتی هیچم پێبدات دەست و چاومیان بەست و بردیانم. لەو کاتەدا لە گونددا دەژیاین و هیچ منداڵێکمان نەبوو، ئەو شەوە هەموو ماڵەکەیان تاڵان کرد و هەموو کاسێت و پەرتوکەکانمیان برد.

 

هەرگیز ئەشکەنجە و لێپرسینەوەکانم لەبیر ناکەم، من و هەندێک لە هاوڕێکانم نزیکەی دوو ساڵ لە ژێر دەستبەسەریدا بووین ودوو ساڵ سزای زیندانیمان هەبوو، لە چەند مانگی ڕابردوودا کە ڕایانگەیاند کە سزای لەسێدارەدانمان وەرگرتووە و پێویستە لە سێدارە بدرێت، ئەوە ترسناکترین کات بوو کە لە زیندان بەسەرمان برد. هەموو شەوێک، بەرەبەیانی زوو، بە هەنگاوەکانیان دیلەکانیان تێکدەدا و هەمووان وایان دەزانی کە هاتوون بیبەن بۆ ئەوەی لە سێدارە بدرێت. چونکە نزیکەی هەموو زیندانییە سیاسییەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

 

ئێمە ماوەیەکی زۆر بوو ئاگام لە خێزانەکانمان نەبوو. لەسەرەتادا کە ڕێگەیان بە سەردان نەدەدا، بە بنەماڵەکان دەیانگوت ئەگەر هەر کەسێک خواردن یان نامەیەکی هەبێت دەتوانن بنووسن و ڕادەستی بەرپرسانی زیندانەکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بیگەیەننە دەستمان. بەڵام جگە لە من نامەی کەس نەگەیشتە دەستی. هاوسەرەکەم دۆڵمەی بۆ دروست کردبووم و نامەکەی خستە ناوەڕاستی دۆڵمەکە و بەم شێوەیە نامەکەی چووە ناو زیندانەوە. بە نامەکەی هاوسەرەکەم بۆم دەرکەوت کە بنەماڵەکان لەبارەی سزای لەسێدارەدانمان نازانن. لە لایەکی ترەوە بۆی نووسیم کە هەموو خێزانەکەم باشن، بەڵام ئەشکەنجەدەرەکانی زیندان بە قسەکردن وەک ئەوەی ئەندامانی خێزان و ئازیزانمان لە دۆخێکی خراپدا بن، ئەشکەنجەیان دەداین، لەو کاتەدا نامەکەی هاوسەرەکەم هاندەرێک بوو بۆ من و هاوڕێکانم، بەڵام ڕاستییەکە ئەوە بوو کە قسەی پاسەوانانی زیندان زیاتر کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو.

 

ئەشکەنجەی ناو زیندان بەردەوام بوو و هەموو شەوێک هەندێک کەسیان دەبرد و نەیاندەهێنایەوە و ئەمەش ترسی ئێمەی زیاتر دەکرد. شەوێک، من و یەکێک لە هاوڕێکانمیان برد و گوتیان تەواو بووین. ئێمەیان برد و چەند خولەکێک بەردەوام پڵاگیان کردین و دەیانگوت بەم زووانە لە سێدارە دەدرێیت و دەبێت چەند جارێک بتبەینە لێواری مردن و دواتر لە سێدارە بدەین.

 

ئەشکەنجە کابوسی زیندانییەکانە

هەرچۆنێک بێت ئەو ئەشکەنجەدانانە بەردەوام بوون تا لەژێر ڕووداوە مێژووییەکانی ئەو سەردەمەدا لە زیندان ئازاد بووین، بەڵام ئەو ئەشکەنجەیانە هێشتا کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو. تەنها ساڵێک یان دوو ساڵ دوای دەرچوون لە زیندان، یەکێک لە هاوڕێکانم خۆی کوشت، چونکە هەموو شەوێک کابوسی لەبارەی زیندانەوە دەبینی. هاوڕێیەکی دیکەم دوای چەند ساڵێک زمانی لەدەستدا و توانای قسەکردنی نییە و پزیشکانیش فشار و گرژی دەماریان وەک هۆکاری ئەم کارە ڕاگەیاندووە.

 

ئه م گێڕانەوەیه یەکێکه له و گێڕانەوەی دیکه که به قووڵی له یادەوەریی تاک و کۆمەڵگەدا هەڵکەوتووه و تەنانەت ئێستاش هەموو ڕۆژێک له ژێر زەمینی زیندانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا شاهیدی ئەم جۆرە گێڕانەوەیه له زیندانیانەی که سزای لە سێدارەیان بۆ دەرچووە.

 

یەکەم سزای لە سێدارەدان کە لە مێژوودا تۆمار کراوە، لە سەدەی ١٦ی پێش زایین لە میسر ڕوویدا، کە ستەمکارێک کە ئەندامی ئاغاکان بوو، بە جادووگەری تۆمەتبار کرا و فەرمانی پێکرا خۆی بکوژێت؛ لەم ماوەیەدا بەزۆری کەسانی غەیرە ئاغاکان بە تەور دەکوژران.

 

پێداچوونەوەیەک بە ئاماری لەسێدارەدانی جیهانیدا ئەوە پیشان دەدات کە ئەم زیادبوونی لە سێدارەدان  لە جیهان تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی زیادبوونی لەسەدا ٥٩ی لەسێدارەدانەکانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، شوێنێک کە لەسەدا ٩٣ی لەسێدارەدانی ناسراو تێیدا ڕوویداوە، ئێران بەرپرسیار بوو لە ٪٧٠ی لەسێدارەدانەکان لە ناوچەکە و سعودیە بەرپرسیار بوو لە ٪٢٤ی لەسێدارەدانەکان.

 

بەڵام هەندێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە زیادبوونی ئامارە جیهانییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ٪٤٨ سێدارەکان لە ئێران کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٪٧٥ سێدارەدان لە سەرانسەری جیهان پێکدەهێنێت. جێگا لە چین کە داتاکانی سزای لەسێدارەدان وەک نهێنی دەوڵەت پۆلێن کراوە، دوای ئێران، سعوودیە، سۆماڵ، ئەمریکا و عێراق، پێنج وڵاتی یەکەمی بەرپرسیارن لە لەسێدارەدان لە جیهاندا، بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، سەرجەم پێنج وڵاتی سەرەکی، جگە لە سعودیە کە کەمێک کەمیکردووە، لەسێدارەدانیان زیادیکردووە (١٩٦وڵات لە ساڵی ٢٠٢٢).

 

ڕژێمی ئێران وەک یەکەمین ڕژێمە کە سزای لەسێدارەدانی وەک جۆرێک لە سزا بەکارهێناوە، دەرکردنی سزای  لەسێدارەدان بە بیانوو درۆ یەکێک لە کارەکانی ڕژێمی ئێرانە کە سەرەڕای شەرمەزارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، ڕژێمی ئێران نەک هەر کاردانەوەی نیشان نەداوە، بەڵکو هەمیشە سزای لەسێدارەدانی دەرکردووە و لە پێش هەمووانە.

 

بێ گومان دەرکردنی سزای  لەسێدارەدان بۆ ژنانی وەک پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لەم ساڵدا و دوای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، تەنیا ترسی ڕژێمە  لە ژنان و بەتایبەت شۆڕشی گەورەی ژنانی ئێران، شۆڕشێک کە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.

 

"سێدارە بۆ دروستکردنی ترس ئەنجام دەدەن"

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای لەسێدارەدان گفتوگۆیەکمان لەگەڵ پارێزەر و کۆمەڵناسێک کرد بۆ هەڵسەنگاندنی بۆچوونەکانیان لە ڕوانگەی یاسایی و کۆمەڵناسیەوە.

 

ئە. گ.، پارێزەر و یاساناس، سەبارەت بە لەسێدارەدان و بەرەنگاربوونەوەی لەسێدارەدان، ڕایگەیاند: لە باسکردنی بەرەنگاربوونەوەی لەسێدارەدان، پێش هەموو شتێک لە دەوڵەتە ئایدیۆلۆژی و خۆسەپێنەکان، لەسێدارەدان زیاتر بۆ نەهێشتنی دوژمن و دروستکردن ترس دەکرێت، مەودای کارکردنی مەودای فراوانی هەیە و بەندە بە دۆخەکەوە، وەک لە سیستەمی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا ئاماژەی پێکراوە، لە هەندێک بارودۆخدا لە سێدارەدان زیاد دەکرێت، هۆکارەکانی ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە و لەم حاڵەتەدا رژێم ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی شەرعیەت بووەتەوە، کە دەیەوێت بە خێرایی کێشەکان چارەسەر بکات و خەڵک بترسێنێت؛ بۆ نموونه له کاتی شۆڕشی "ژن ژیان، ئازادی" و کۆشتنی ژینا و هتد، له سێداردەان له و حاڵەتەدا زیاتر دەبێت. هەروەها کاتێک دۆخەکە ئارامتر دەبێت، بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن. 

ناوبراو دەریخست کە لەسێدارەدان تەنها بە وڵاتێک یان حکومەتێکی دیاریکراوەوە سنوردار نییە و لەمبارەیەوە وتی: لەسێدارەدان تایبەتە بە وڵاتانی ئایینی یان بەناو دیموکراتی،. بەپێی ئەو وڵاتەیان حکومەتەی کە دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا جێگیر بکات، تاکتیکی لەسێدارەدان بەکاردەهێنێت، چونکە دەوڵەتە ئایینییەکان، یاسا ئاینییەکانیان بە سیاسی دەکەن، مەودای لەسێدارەدانیان زۆرە. لە ڕاستیدا هێڵە سوورەکان زۆرن، لەم جۆرە دەوڵەتانەدا زۆربەی ئەو تاوانانەی کە ئەنجام دەدرێن ڕووبەڕووی لەسێدارەدان دەبنەوە و بەپێی ئاماری ساڵانە لەسێدارەدانی زیاتری بۆ دیاری کراوە.

 

ئەم پارێزەرە بە لێکۆڵینەوە لە لایەنەکانی لەسێدارەدان، بە ڕێگەیەک بۆ شاردنەوەی ڕاستی لە ئاست بەرژەوەندی دەولەتەکاندا زانی و وتی: یەکێک لەو لایەنانەی لەسێدارەدان کە ڕەنگە زیاتر لە وڵاتانی بەناو دیموکراسیدا بێت، پرسی سانسۆرە. لەسێدارەدانی سەدام لەبەرچاو بگرن کە لەسێدارەدانێکی سیاسی بوو؛ سەدام لە کاتی دەستگیرکردندا مردبوو، بەڵام بۆچی لە سێدارەیان دا؟ بۆ ئەوەی بابەتی زۆر ئاشکرا نەکرێت. هەروەها بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەی دەسەڵاتی خۆیان بگەنه کۆمەڵگه کەم پێشکەوتووەکان، که ئێمه لەسێدارەماندا و خەڵک زیاتر پشتیان پێ ببەستێت. لە ڕاستیدا زۆر ڕاستی لەسێدارکان ون دەبن.

 

لە کۆتاییدا وتی: لە ڕووی مافی مرۆڤەوە، کەرامەتی مرۆڤ زۆر باسی لێوە دەکرێت. کاتێک حکومەتێک ڕێگە بەخۆی دەدات وەڵامی نەیاران یان ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان بە لەسێدارەدان بداتەوە ، لە ڕاسیدا ئەوە دژی مافەکانی مرۆڤ و مافی مرۆڤی هەموو تاک و پێکهاتەیەکە.

 

"لە سێدارەدان تاوانبار دروست دەکات"

ئە. ڕ، کۆمەڵناس، سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان ڕوونی کردەوە: بە درێژایی مێژوو لەسێدارەدان بە شێوەی جیاواز ئەنجام دراوە. لەسێدارەدان بۆ لەناوبردنی جەستەیی تاوانبارانی زۆر مەترسیدار یان دژی ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە دوژمنی حکومەتن و شەڕیان کردووە و یاخیبوون لە حکومەت. بە دڵنیاییەوە لە سێدارەدان توندترین شێوەی توندوتیژییە بەرامبەر بە خەڵک، دیاردەی لە سێدارەدان دیاردەیەکی لێکدانەوەیە. ئایین و حکومەت و تاک هەریەکەیان بەشێوەیەک لێکدانەوەی بۆ دەکەن و دیاردەیەکی ئاڵۆزە. لەم ڕووەوە دەتوانرێت بە کوشتنی تاک و کۆمەڵگە لێکبدرێتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی، چونکە بەم شێوەیە جەلادێک دروست دەبێت و ئەو فەرمانە وتراوە جێبەجێ دەکات، ئەو کەسەی فەرمانەکە دەدات و ئەو کەسەی شانازی پێوە دەکات، ئەمانە خۆکارانە لە لایەنی دەروونی کۆمەڵایەتییەوە، خۆی دەبێتە هۆی توندوتیژی، جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان تاوانبار دروست دەکات چونکە هەستی تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی دروستی دەکات، تاک و کۆمەڵگە بۆ تۆڵەسەندنەوە ڕووبەڕووی دەوڵەت دەبنەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لەسێدارەدان لە ڕاستیدا پێزانینێکە کە لەلایەن حکومەتەکان و سەرکردەکانی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت کە سوود و قازانجی پێویستیان بۆ زیادکردنی پێگە و ژیانی خۆیان بەدەستهێناوە.

به پێی ئە لێکدانەوه و عەقڵییەتی زاڵی کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان که هەوڵ دەدەن له ڕێگەی تاکتیکی لەسێدارەنەوە کۆمەڵگه کۆنترۆل بکەن، پێویسته یەکگرتوویی و خەبات و هەوڵەکانمان زیاتر له هەر قۆناخێکی دیکه زیاتر بکەین. چونکە سیستەمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەری چەکەکەی بەر بە کوشتن و ژێردەستەکردنی کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنان کردووە. لەگەڵ هەر بێدەنگی و بێباکییەک بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی ژنان و گەنجان، کۆمەڵگە ڕووبەڕووی ملکەچبوون دەبێتەوە و سیستەمەکە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی کوشتنی زیاتر لە ڕێگەی لەسیدارەدانەوە.