پێشێلکارییەکانی تورکیا شۆڕشی ژنان دەکەنە ئامانج
درێژەی هێرش و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە لە ناوچەکەدا.
نورشان عەبدی
کۆبانی- داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی نەهێشتنی ئیرادەی گەلانی ناوچەکە و پووچەڵکردنەوەی شۆڕشی ژنان، کە بووەتە نموونەی خەبات بۆ هەموو ژنان لە جیهاندا، لە دوای ئازادکردنی شاری کۆبانی لە دەستی بەکرێگیراوانی داعش لە ساڵی ٢٠١٥دا، ناوچەکە تا ئەمڕۆ بەرەوڕووی پێشێلکاری و هێرشی بەردەوام دەبێتەوە.
ماجدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی کۆبانێ، دووپاتیکردەوە کە داگیرکاری تورکیا لە ڕێگەی هێرش و پێشێلکاری بەردەوامە دژی دانیشتوانی ناوچەکە و هەوڵدەدات ئیرادە و شۆڕشی ژنان نەهێڵێت.
"شۆڕشی ژنان بووەتە نمونەی خەبات و بەرخۆدان"
ماجدە حەسون، وتی: ئێمە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بە هەموو شێوەکانیەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی بۆ سەر ژنان دەکەین، بە ئامانجکردنی ناوچەکانمان لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە بە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆی ناسنامە و بوونی ژنان و شۆڕشەکەیانە، کە بووەتە نموونەی خەبات و بەرخۆدان کە لە هەموو بەشەکانی جیهاندا.
وە جەختی لەوە کردەوە کە ژنان زۆرترین ئامانجیان هەیە، دوای سەرکەوتنی ژنان لە شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە ڕۆژئاوا کە ناوی شۆڕشی ژنانی لێنرا، گەیشتنیان بە قۆناغە پێشکەوتووەکانی ڕێکخستن و هۆشیاری و بڵاوکردنەوەیان لە هەموو جیهاندا وایکرد، دەوڵەتی تورکیا تووشی لاوازی ببێت، هەروەها بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە بکرێنە ئامانج و بە خەبات و بەرخۆدانیان توانیان لە هەموو بوارەکاندا بەشداری بکەن.
"بە بەهێزکردنی ژنان ڕێگری لە داگیرکاری دەکەین"
ماجدە حەسون ئاماژەی بەوەشکرد، گەشەپێدان و پەروەردەکردنی ژنان لە ڕۆژئاوا لەناو کۆمەڵگەدا مەترسییەکی جددی لەسەر داگیرکاریی تورکیا پێکدەهێنێت، بۆیە تورکیا ئامانجی سەرکوتکردنی شۆڕشی ژنان و شکاندنی ئیرادەیان و سڕینەوەی ناسنامەکەیان و پووچەڵکردنەوەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبردنە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو پێشێلکاری و هێرشانەی کە کاریگەرییان لەسەر هەرێم هەیە، کاریگەری لەسەر ژنان نابێت بۆ پاشەکشەکردن لە خەبات و بەرخۆدان، تا هێرشەکان زیاد بکەن، ئاگری تۆڵەسەندنەوە و بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوە مافەکانیان زیاتر دادەگیرسێنن.
سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ژنان بۆ پێشێلکاری و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، ماجیدە حەسون دەڵێت: ئێمەی ژنانی کۆبانێ، ڕێگە نادەین داگیرکاری تورکیا بگاتە ئامانجەکەی، بە ڕێکخستنی زۆرترین ژمارەی ژنان و کۆمەڵگە و بەهێزکردنیان لە ناوچەکەدا، هەموو بوارەکانی ژیان کە گرنگترینیان سیاسی و سەربازین، ئێمەی ژنانی ڕۆژئاوا وەڵامی گونجاو دەبین بۆ هەموو پێشێلکاری و بەئامانجکردنی ناوچەکە لەلایەن داگیرکەری تورکیا و ئەوانی ترەوە، ئەمڕۆ ژنانی جیهان، بە چوونە دەرەوە بۆ گۆڕەپانەکان و هەستانەوە، سەلماندوویانە کە توانای شۆڕشکردنیان هەیە بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی".