دیانا جەبور: ژنان لە کۆمەڵگە قەیراناوییەکاندا زیاتر ڕووبەڕووی ململانێی دەسەڵات دەبنەوە

پێویستە پەیوەندی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری دابڕێژرێتەوە، بەرەو شوێنێک کە دەنگە جۆراوجۆرەکان سەرکوت نەکرێن، بەڵکو وەک بەشێک لەو فرەچەشنییەی کە سووریا پێویستی پێیەتی لە داهاتوودا لە باوەش بگیرێن.

لەمیس ناسر


دیمەشق-سووریا لە گۆڕەپانێکدایە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، هەمووان لەگەڵ پێشێلکارییەکان لە دژی ئەو پێکهاتانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکەن، یاساگەلێک کە تەنیا بە هەوڵێک بۆ گۆڕینی سروشتی کۆمەڵگەی سووریا هەژمار دەکرێ، هەروەها تێڕوانینێکی تەسکانە بۆ ڕۆڵی ژنان لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەیاندا خەبات دەکەن.

 

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گواستنەوەی سیاسییەی لە سووریا ڕوودەدات، پرسیاری بنەڕەتی لەبارەی ڕاستی  نووسەران و ڕۆماننووسانی ژنی سووریا، پێگەی ئەوان لە چوارچێوەی حکومەتی ئێستا و خواستەکانیان لە قۆناغی دوای گۆڕانکارییەکان سەرهەڵدەدەن.

 

دیانا جەبور، نووسەر و ڕۆژنامەنووس تێڕوانینێکی قووڵی لە ئەزموونی ڕۆژانەی خۆی پێشکەش کرد، کە ڕەنگدانەوەی گەورەیی ئەو ئاڵەنگاریانە بوو، کە ڕووبەڕووی ئەو ژنانە دەبنەوە، لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا کاردەکەن.

 

ترس و پێشبینی ڕاستیەکە کە دەوری ژنی داوە

دیانا جەبور وتی، "لە ژیانی ڕۆژانە و وردەکارییە نافەرمیەکاندا، دۆخێکی ڕوونی پێشبینی و ترس هەیە، ژنان بە سروشتی خۆیان، زیاتر بەرەوڕووی نمایشکردنی دەسەڵات دەبنەوە، ئامادەن بۆ نمایشکردنی دەسەڵات لە کۆمەڵگەکانی قەیراناویدا، زۆرجار گوێمان لە ڕووداوەکانی پەیوەست بە ڕفاندن و کوشتن و گاڵتەجاڕی و پشتگوێخستنی بابەتەکان دەبێت، بەتایبەتی لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر داواکارییەکانی ژنان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان چ نووسەر بن یان چالاکوان، لەلایەن سوپای ئەلیکترۆنییەوە بەرەوڕووی هەڵمەتی ڕێکخراو دەبنەوە کە ئامانجیان بێدەنگکردنی دەنگەکانیان و گومانکردنە لە کاتی داواکارییەکانیان، "ژنانی ئەمڕۆ پێویستیان بە هاودەنگی و تۆڕێکی زۆر هەیە، هەروەها دەنگیان بەرز بکەنەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی پەراوێزخستن.

 

تەماح... لە پەراوێزی ئازادییەوە بۆ شوێنی ئازادی

دیانا جەبور باسی لە تەماح کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی دراما و نووسیندا  ،وتی: پێشتر بە پەراوێزێکی تەسکی ئازادییەوە دەمنووسی و زۆرجار ناچار بووین دەستکاری بکەین، تۆنەکە نەرم بکەینەوە، یان تەنانەت تەواوی ناسنامەی کارە هونەرییەکە بگۆڕین بۆ ئەوەی لە ژێر سەقفی سانسۆردا تێپەڕین، ئەمڕۆ هیوای من ئەوەیە کە لە شوێنێکی بەڕاستی ئازاددا بژین، نەک تەنها باسی لێوەە بکەین.

 

جەختی کردەوە کە تەماحەکەی لە تەنها ئازادی ڕادەربڕین تێدەپەڕێت، درێژدەبێتەوە بۆ توانای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە یاسایی و ئایینی و سیاسیانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، زۆرجار بەهۆی دۆسیە گشتییەکانی کۆمەڵگەوە توندتر دەبنەوە.

 

پارێزەر و شوێنی سەلامەت

سەبارەت بە ڕۆڵی یاساش، وەک بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ڕێز لە فرەچەشنی بگرێت و ئازادییەکان بپارێزێت، بێبینێت، دەڵێت: یاسا ئەوەیە کە کەیسی ڕێگری و پاڵنەر دروست دەکات، بەبێ یاسای ڕێگری، کەس خەمی شوێنی گشتی نابێت، یاسا دڵنیای دەدات لەوەی کە قەناعەتی ئەوانی دیکە درێژ نابێتەوە بۆ داگیرکردنی شوێنی تایبەتی من.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەک چۆن هەزاران ساڵە میراسی کولتووری و ئایینی پارێزراوە، منیش مافی ئەوەم هەیە لە چوارچێوەی یاسایەکدا کە ئەم مافە بۆ هەموو تاکێک گەرەنتی بکات، خۆم دەرببڕم، تەنانەت ئەگەر جیاوازیش بم.

 

لە شایەتحاڵی دیانا جەبوردا، ململانێی نوسەرانی ژنی سووری، کە لە نێوان ترس و تەماح، ئارەزووی دەربڕین و پێویستی پاراستنی یاساییدا گیریان خواردووە، بە ئاشکرا دیارە، بانگەوازێکی ڕوونە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری، بەرەو شوێنێک کە دەنگی جیاواز سەرکوت نەکرێت، بەڵکو وەک بەشێک لەو فرەچەشنییەی کە سووریای نوێ پێویستی پێیەتی، لە باوەش بگیرێت.