دوای ٦ساڵ ژیانێکی نوێ لە زرگان دەستپێکرد

زرگان سەرەڕای هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدانێکی باوەڕپێنەکراوی نیشان دا، دوای شەش ساڵ لاپەڕەیەک دەکرێتەوە کە ژیانێکی ئازاد سەردەکەوێ و خەونەکانی تورکیای داگیرکەر دەشکێن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

زرگان- زرگان بچووکترین شاری کانتۆنی جزیرەیە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام بە بەرخۆدانی گەلەکەی گەورەیە، لێرەدا کورد و عەرەب و ئەرمەنی پێکەوە دەژین، هەروەها کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیان لەسەر بنەمای هۆشیاری نەتەوەیی دیموکراتیک بونیاد ناوە.

 

دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و ماڵی ژن لە ڕێگەی سیمینار و چالاکییەکانیانەوە لەسەر ١٤ ساڵەی شەڕ هەوڵی گۆڕینی کۆمەڵگە دەدەن، سەرەڕای هێرشی ئاسمانی و زەمینی و تۆپبارانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شارەکە، ژن و پیاو پێکەوە بوون بە قەڵغان، هەم شارەکەیان پاراست و هەم شۆڕشەکەیان، کە ئامانجی ئازادی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیە.

 

''من بووم، من هەم و دەبم''

 ئەمڕۆ دوای شەش ساڵ بەسەر هێرش و شەهیدکردنی دەیان ژن و منداڵ و بەتەمەن و وێرانکردنی هەزاران ماڵ و وشکبوونەوەی دار و وێرانکردنی ڕێگاوبان و هاتوچۆ، زرگان جارێکی دیکە پەیامی خۆی دەداتەوە، وتی: من بووم، من هەم و دەبم و نەوەکانی ئەم خاکە و گەلەکەی تا کۆتایی دەمپارێزن، بەناوی ئازادییەوە ژیانێکی شکۆمەندانە زاڵ دەبێت و ژیانی کۆیلایەتی و داگیرکاری ماڵئاوایی لێدەکات.

 

''بۆ بونیادنانی هۆشیاری نەتەوەیی دیموکراتیک''

 دیمەنەکانی ڕۆشتنی هەزار و ٥١٨ خوێندکار بە جلوبەرگی ڕەسمی خۆبەڕێوبەریەوە لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکانەوە هیوای نوێ دەچێنن وەک ئەوەی داهاتوو هەمیشە گەشاوە بێت، هەروەها دەروون باشتر دەکات و ئارامی دەبەخشێت، سیستەمی خوێندنگە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای تێگەیشتنی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن بونیاد نراوە و دەبێتە شوێنێک بۆ چاندن و پەروەردەکردن و بونیادنانی هۆشیاری نەتەوەیی دیموکراتیک.

 

''دوای شەش ساڵ خوێندن دەستی پێکردەوە''

 خوێندکار لە هۆشیارییەک دوور دەخاتەوە کە سێکسیزم، دەسەڵات، ڕەگەزپەرستی، سروشت و ژینگەپارێزی لە قاڵب داوە، ئامانجی بونیادنانی و پەرەپێدانی تاکێکی ئازاد و سەربەخۆیە لەسەر بنەمای هۆشیاری کۆمەڵگەی ڕەوشتی و سیاسی، هەروەها ڕێز لە فرەچەشنی دەگرێت، بەشێک لەو خوێندکارانەی کۆچیان کردووە و ماوەی شەش ساڵ لە خوێندن دوور بوون، گەڕاونەتەوە قوتابخانەکانیان و بەردەوامن لە خوێندن.

 

''خەریکی ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکانیانن''

 ژنان لە دوای هێرشەکان لە بواری ئابووریدا پەرەیان بە خۆیان داوە و هەوڵیان دا خۆیان ڕێکبخەن و ئابوورییەکی کۆمەڵایەتی بونیاد بنێن، بە هاوکاری کۆمیتەیی ئابوری کۆنگرە ستار، ژنان یەکەم پرۆژەیان بە ناونیشانی هاوکاری نانی زرگان کردەوە، جوڵەی بازاڕ باشتر بووە، فرۆشیاران و بازرگانان دوکانەکانیان دەکەنەوە و کاڵا بە هاوڵاتیان دەفرۆشن، ئەو کەسانەی کۆچیانکدووە جارێکی تر دەگەڕێنەوە شارەکە و ماڵەکانیان کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتبوو ئاوەدان دەکەنەوە و نیشتەجێ دەبن.

 

هەروەها لاپەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە هاوڵاتیان، دوای چیرۆکی ئازار و کۆچبەری و شەهیدبوون و برینداربوون، لاپەڕەیەکی تەوەری بەرخۆدان و ژیانی ئازاد دەکەنەوە و داگیرکەری تێکدەشکێنن، بەمەش جوڵەی هاوڵاتیان لە وێنەکاندا دیارە.