چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی: لەناو توندوتیژییەکان بێدەنگی و سکاڵا نەکردن بەردەوامی هەیە

توندوتیژی دژی ژنانی تونس ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت و دەگاتە ئاستی کوشتن، لەم نێوەندەدا زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن لە بێدەنگی و سکاڵا نەکردن.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس – هیچ شوێنێک لە تونس پارێزراو نییە بۆ ژنان، نە ماڵ، نە شەقام، نە ڕێگا، نە شوێنی کار، ژن ئەمڕۆ بچێتە هەر شوێنێک، دەبێتە زیانلێکەوتووی توندوتیژی بە شێوە جیاوازەکانی، تەنانەت لەم ساڵانەی دواییدا زۆر بەدەست توندوتیژی ئەلیکترۆنیییەوە دەناڵێنێت، لە نێویاندا هێرشی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

 

بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە تونس بووەتە دیاردەیەکی ترسناک، وایکردووە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەرکاتێک بۆنەیەک هاتە ئاراوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێبدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، وەک ڕۆژانی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەست پێدەکات و ١٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

"هیچ سیاسەتێکی دەوڵەت نییە کە باوەڕی هەبێت ژنان لە مەترسیدان"

لوبنا سەعیدی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایگەیاند، ئەو توندوتیژییەی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە لە باوەش گرت و چارەسەری کرد، ئەگەر ئەو توندوتیژییە نەبووایە و بەبێ ئەوەی کۆمەڵەی ژنان وەک قەڵغانێکی پارێزەر بۆ ژنان کاربکەن، یاسای ژمارە ٥٨ کە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە هەموو جۆرەکانییەوە، چ ماددی و چ ئابووری، هەرگیز نەدەخرایە کارەوە.

 

پێی وایە سەرەڕای ئەم دەستکەوتە یاساییە و ئەو کارە گەورەیەی کە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژییان کراوە، دۆخی ژنانی تونس بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو خراپتر دەچێت، ئەم دابەزینە بە تایبەتی لە سەرهەڵدانی دیاردەی کوژرانی ژنان تەنها لەبەر ئەوەی ژن بوون بە بەرچاو دەزانێت، هەروەها ژنانی تونس لەنێو بێدەنگی ترسناک و بێبایەخکردنی تەواوەتی دەوڵەتدا تووشی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە کە ڕۆژانە لە ماڵ و شوێنی کار و گواستنەوەی گشتی و شەقامدا بەسەر ژناندا دەکرێت.

 

پرسیاری کرد، ئەمڕۆ ژنانی تونس چ توندوتیژییەکیان بەسەر نەبردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بارگرانییەکانی کۆمەڵگە و کار و ماڵەوە هەڵدەگرن؟ و ئەگەر سیاسەتێکی دەوڵەت نەبێت کە دان بەو مەترسیانەدا بنێت کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئێمە پێشناکەوین، کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرەوە و لەوە زیاتریش ڕۆشتووە، پەناگە و ناوەندی گوێگرتنی دامەزراندووە، پاڵپشتی ماددی و ئەخلاقی بۆ ژنانی ئازاردراو دابین کردووە، هاوکار بووە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەوەی نەببنە زیانلێکەوتووی توندوتیژی ئابووری و ناچارنەبن بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی ببنەوە بۆ ئەوەی بژین.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە بەهۆی تێکدانی سەرەتاییترین توخمەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نەتوانین ڕۆڵ لە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی بەجێبهێنین، ئەمڕۆ ناتوانین پێشکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵکو پاشەکشەمان کردووە بۆ کەسایەتییە مەترسیدارەکان سەبارەت بە کوشتنی ژنان، تاوانبارانیش هاوژین و کوڕ و براکانن، هەروەها ژنان بەهۆی بارودۆخە ناجێگیرەکەیانەوە تووشی توندوتیژی لە شەقامەکاندا بوون.

 

سەبارەت بە ڕاپۆرتکردن وەک میکانیزمێک بۆ پاراستنی خۆیان لە توندوتیژی بەردەوام و سزادانی تاوانبار و کەمکردنەوەی دیاردەکە، لوبنا سەعیدی ڕایگەیاند، کە زۆرجار ژنان بێدەنگییان پێ باشترە سەرەڕای توندی توندوتیژییەکان چونکە ڕاپۆرتکردن کاردانەوەی زۆری هەیە، هەروەها ژنێک کە دەچێتە بنکەی پۆلیس بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، هەر لەو ساتەوەختەی پێی دادەنێتە ناوەوە، لە زیانلێکەوتووەوە دەگۆڕێت بۆ تۆمەتبار، پێیان وتووە نابێت لە ماڵەکەی دەربچێت، تەنانەت ئەگەر ئازاریش بدرێت، دەبێت بەرگەی ئەوە بگرێت هەرچەندە توند بێت، بگەڕێتەوە ماڵەوە، کە لە حاڵەتێکی تەواو لاوازدایە، لەبری ئەوەی یارمەتی وەربگرێت، ڕووبەڕووی تۆمەتبارکردن دەبێتەوە، وای لێدەکرێت هەست بە تاوانباری و شەرم بکات و تووشی هەراسانکردن دەبێت تاوەکو تۆمەتەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە، سکاڵا تۆمار ناکات و دەگەڕێتەوە بۆ خولی توندوتیژی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوە کارەساتبارەکانی لەم جۆرە تۆمارکراون لەو شوێنانەی کە ڕاپۆرتی زیانلێکەوتووەکە پشتگوێ خراوە، فەرمانی پێکراوە بگەڕێتەوە ماڵەوە، دواتر جارێکی دیکە تووشی توندوتیژی بووەتەوە، هەروەها کوشتنیشی بەسەردا هاتووە، ئەوەشە کە ڕێگری لە ژنەکەش دەکات لە ڕاپۆرتکردن درێژیی پڕۆسەی دادگاییکردنەکە، هەروەها ئەو ئازارانەی کە ژنەکە بەرگەی دەگرێت پێش ئەوەی بگاتە بڕیارێک، دەست پێدەکات لەو شوێنەی کە پەناگە دەدات، چونکە زۆربەی پەناگەکانی ئەمڕۆ داخراون و بێ پێویستین، دەوڵەتیش توانای جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی نییە بەرامبەر بە گروپێکی لاواز و بەرکەوتوو.

لوبنا سەعیدی چالاکوانی مەدەنی لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: چالاکییەکانمان لە کۆمەڵگەی مەدەنی ئەمڕۆدا تیشک دەخاتە سەر شکاندنی ئەو بێدەنگییەی لە دەوروبەری توندوتیژیەکانە کە ژنان لە ماڵەوە، لە شەقام، لە گواستنەوەی گشتیدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها ئەو توندوتیژییەی کە ژنان دەکوژن.

چارەسەرنەکردنی توندوتیژی

ئەمیرە محەمەد، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایگەیاند، سەرەڕای یاسای ژمارە ٥٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەداخەوە دیاردەکە بەردەوامە، هەموو جۆرەکانی توندوتیژی هێشتا بە بەرگی جیاواز و میکانیزمی جیاوازەوە بوونیان هەیە ئێمە دەبینین توندوتیژی ئەلیکترۆنی، توندوتیژی سیاسی، هەروەها توندوتیژی ئابووری و کۆمەڵایەتی، جگە لە توندوتیژی زارەکی و جەستەیی کە ژنان لە هەموو تەمەن و میکانیزمێکی جیاوازدا هەن کە چینە کۆمەڵایەتییەکان ملکەچی دەبن.

 

پێی وایە شکستهێنان لە چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە و دۆزینەوەی میکانیزمی کاریگەر بۆ زاڵبوون بەسەر توندوتیژی و دۆزینەوەی چارەسەری توانای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی هەبووە، سەرەڕای بوونی ئەو ڕێکخراوانەی کە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی ماوە، تا ئەمڕۆش چارەسەری بێڕێزیکردنی بۆ ژنان بەردەوامە، وەک ئەوەی پیاوان مافی ئەوەیان هەبێت بەشێوەیەکی جیاواز ئازاریان بدەن، هێشتا ژنان لەکاتی دووگیانبوونیاندا لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە، هێشتا موچەیەکی کەمتر لە پیاوان وەردەگرن، هەروەها تەنها لەبەرئەوەی ژنن، پێگەی شیاوییان لە پۆستە باڵاکان و ڕۆڵەکانی بڕیاردان لە بەڕێوەبردندا بێبەش دەکرێن.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو ئەم کارانە بەهۆی زیادبوونی ژنان لە ساڵانی ڕابردوودا ئاڵۆزتر بوون، بۆ سنووردارکردنی ئەمە، پێی وایە چارەسەرەکە سەرەتا لە چالاککردنی یاسای ژمارە ٥٨دایە، جگە لەوەش دەوڵەت بە هەموو پێکهاتەکانیەوە - دەسەڵاتداران، ڕاگەیاندن، ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە - دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی ڕاگەیاندن دەکاتەوە لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی توندوتیژی بۆ سەر کۆمەڵگە.

ئەمیرە محەمەد ڕوونیشیکردەوە کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لەم پێشێلکاریانە بێبەری نین، ژنانی رۆژنامەنووس تووشی توندوتیژی و هەراسانکردن و تۆقاندن دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی پیشەییەکانی ڕاگەیاندن، بەتایبەتی ژنان و پیاوانی ڕۆژنامەنووس، لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی کە کاریان بۆ دەکەن، ئەمەش بریتییە لە تیشک خستنە سەر ڕاستی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و هۆشیارکردنەوەی دەسەڵاتداران سەبارەت بە پێویستی دۆزینەوەی میکانیزم بۆ وەستاندنی ئەم خوێنڕشتنە، جا چ کوشتنی ژنان بێت یان هەموو جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە کەمکردنەوەی توندوتیژی پێویستی بە پشتیوانی یاسایی و ئیدارییش هەیە، چونکە یاسای ژمارە ٥٨ هێشتا بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، پرس لە ناوەندە ئقسایشییەکاندا هەیە، هەرچەندە یەکەی تایبەتمەندیان لە توندوتیژی دژی ژنان دامەزراندووە، هەروەها پرس لە کارگێڕی و لە نەخۆشخانەکاندا هەیە، هەرچەندە زۆر پرس ماونەتەوە کە یاساکەیان بێکاریگەر کردووە سەرەڕای گرنگییەکەی.