باشووری لوبنان... ژنان خۆڕاگرن لەبەرامبەر هێرش و ئاوارەبوون

لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئابورییە تێکچووەی لوبنان بەخۆیەوە دەبینێت، ئەو شەڕەی بەسەر ناوچەکانی باشووردا بەڕێوەدەچێت، بارگرانی لەسەر خەڵک و بەتایبەت ژنان دروستبووەو بەدوای پارێزراوییدا دەگەڕێن.

فادیا جومعە

 

بەیروت- لە ماوەی کەمتر لە ١٠ مانگدا تووشی ئاوارەبوونی دووەم بوون، ئازارەکانیان هەڵگرت و لە ئازارێکەوە بۆ ئازارێکی دیکە گواسترانەوە و ئەوەی زۆرترین ئاواتیان بۆ دەخوازن ناوچەی پارێزراوە و هەندێک هیوایان هەیە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، بۆ گەڕاندنەوەی ئێستا و داهاتوویان ژنانی باشووری لوبنان خەونەکانیان تەسک کردووەتەوە و ئەمڕۆ چەسپاون و لە دەربەدەری زۆرەملێدان، ژنان لە قوتابخانەکان یان ئەوەی ئەمڕۆ بە "ناوەندی پەناگە" ناسراون، و پێداویستییەکانیان زۆر و گەورەن، زیاتر لە خێزانێک لە یەک ڕیزدا کۆدەبوونەوە، نەیانتوانی خانوو یان شوقە بەکرێ بگرن ئەمەش دوای جەنگ بۆ ماوەی ١١ساڵ کە پاشەکەوتەکانیانی کەم کردبووەوە.

 

دیمەنەکانی ناوەندەکانی داڵدەدان لە باشووری شاری سەیدا دڵتەزێنە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەو ژنانە لاواز نەبوون و هێز و خۆڕاگرییان بۆ خێزانەکانیان دابین کردووە، وەک نەهلە حەسەن ئەیوب، ئاوارەی تەمەن ٨٥ ساڵ خەڵکی شاری حولا وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ، چوومە بەیروت و ٩ مانگ لەوێ مامەوە، پاشان گەڕامەوە بۆ شارۆچکەی شەقرە لە ناحیەی بنت جبیل، چونکە ماڵەکەمان لە حولا ڕووخێندرا، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ هاوژینە نەخۆشەکەم کە بە دارشەق دەڕوات هاتووین، منداڵەکانم چوونە ناوچەی عەکارلە باکووری لوبنان.

 

نەهلە مێژوویەکی تایبەتی خۆی هەیە، باوکی نەبینییوە چونکە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، ئاماژەی بەوەکرد، سیناریۆکە جارێکی دیکە دووبارە دەبێتەوە، داوای لە هەموو دانیشتووان کرد پشتگیری یەکتر بکەن لەم تاقیکردنەوەدا کە پێیدا تێدەپەڕن وتی: ئێمە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە ژیانمان لە ئاوارەبوونەوە بۆ ئاوارەبوون و لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بەسەر بردووە تا ئەمڕۆ.

نەجمە رەزا خەڵکی شارۆچکەی یارون لە بنت جبیل، کە دەیانوت دوور لە شەڕ بە ئارامییەوە دەژین و ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی شەڕ لە غەززە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا، کە بووە هۆی ئەوەی کەسێک گیان لەدەستبدات، ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی گەنجەکە ژیانی لەدەستدا، پێیان وتن کە دەبێت شارۆچکەکە بەجێبهێڵین بۆ ئەوەی ژیانیان بپارێزین.

 

سەبارەت بە ئاوارەبوونیان لەبەر ڕۆشنایی خراپبوونی بارودۆخی ئابووری کە خەڵکی لوبنان تووشی دەبن، وتی: ئایا دەزانن ئاوارەبوون واتای چییە لە ژێر ڕۆشنایی گرانی نرخەکاندا؟ وتی:هەموو ئەوەی ئەمڕۆ بەدوایدا دەگەڕێین، دابینکردنی شوێنێکی پارێزراوە بۆمان، چونکە پێداویستی و کەلوپەلەکانمان هەڵگرت و ماڵەکەمان بەجێهێشت.

بەهەمان شێوە ئایە ئەحمەد کە لە شارۆچکەی ئەلبیساریەوە ئاوارە بووە بۆ شاری سەیدا، لە مردن ڕزگاری بووە، وەک خۆی وتی: دوای بۆردومانکردنی شارۆچکەکەمان، چووینە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سیدا کە پێشتر بۆردومان کرابوو من و خێزانەکەم لە ژوورێکدا دەمێنینەوە کە لەگەڵ دوو خێزاندا هاوبەشین، ، ڕۆژانە ژەمەکانمان بۆ دابین دەکرێت و پێداویستییە تایبەتەکان دادەپۆشین، بەڵام ئەم واقیعە بۆ خۆی زۆر قورسە، ڕاهاتووین بە کەرامەتەوە لە ماڵەکانماندا بژین، ئەوەی ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەین بۆ ئێمە زەلیلکەرە، دەبێت بەرگەی ئەم دۆخە بگرم، گیانی خۆمان ڕزگارکرد و بەو جلوبەرگانەی لەبەرمان بوو ڕۆیشتین، پارەمان نییە خانوویەک بەکرێ بگرین.