٥١ هەزار منداڵی ئێرانی بەهۆی کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەست دەدەن

جێگری کۆمەڵایەتی SWO ڕایگەیاند کە ٥١ هەزار منداڵ لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەستداوە

 

جێگری کۆمەڵایەتی SWO ڕایگەیاند کە ٥١ هەزار منداڵ لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

جێگری کۆمەڵایەتی SWO لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی شەممە ١٨ ئەیلول لە ڕۆژنامەی جەمجەم بڵاوکراوەتەوە، باسی لەوە کردووە کە هیچ پشتیوانییەک بۆ ئەو ٥١ هەزار منداڵە نییە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەست داوە.

حەبیبوڵا مەسعودی فەرید ئاماژەی بە مردنی منداڵێک کرد کە  دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە، منداڵێک یەکێک لە خەمخۆرەکانی لەدەست دەدات و وتی: ' لە ئێران ٥١ هەزار منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداوە".

بە وتەی جێگری سەرۆکی SWO، بەپێی وتەی وەزارەتی خۆشگوزەرانی و ڕێکخراوی تۆماری دانیشتوان، ٣٠ هەزار خێزان  کە ژنان بەڕێوەیدەبەن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی SWO زیادیکردوووە،  بەهۆی گیان لە دەستدانەکانی پەتای کۆرۆنا و خراپ بوونی بارودۆخی ئابووری هاوڵآتیان.

جێگری کۆمەڵایەتی SWO بەردەوام بوو، ئاماژەی بە بوونی٣،٥٠٠،٠٠٠٠ خێزان کرد  کە ژنان بەڕێوەیان دەبەن، کە نزیکەی ١.٥ ملیۆنیان لە لایەن لیژنەی خۆشگوزەرانی و حەسانەوەوە هاوکاری دەکرێن.