زیندانییەکی ژن و کچەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە کە زەینەب حەزب پور بۆ تێپەڕاندنی سزای ١٥ ساڵەی بۆ زیندانی سێپیدار گواستراوەتەوە، هەروەها کچەکەشی بە ناوی ناهید جامع بە حوکمی دادگای ئینقلاب بۆ تێپەڕاندنی سزای ١٢ ساڵ بۆ هەمان زیندان گوازراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەم دواییانەدا شاهیدی پەرەسەندنی دەرکردنی سزای زیندانی و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و ژنان و کەمینەکان بوونە، ئەمەش نیگەرانی زیاتری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە، کە ئەم ڕێوشوێنانە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەبینن.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە، زەینەب حەزب پور، هاوسەری زیندانی سیاسی مەسعوود جامعی، کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بۆ لقی ژنانی زیندانی سێپیدار لە ئەهواز گواستراوەتەوە، ئەم هەنگاوەش بۆ جێبەجێکردنی سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنێتی کە لە دۆسیەیەکی ئەمنیدا لە دژی دەرچووە، بە بیانووی ئەوەی تۆمەتبار کراوە بە وەی "سەر بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا دادگای ئینقلاب سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر ناهید جامع، کچی زیندانی سیاسی مەسعوود جامع، تەمەن ٢٤ ساڵدا سەپاند، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردەوە، لە دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەیدا نەیتوانیوە پارێزەر بەکاربهێنێت یان بەرگرییەکی سەربەخۆ پێشکەش بکات، ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی دادپەروەری ئەو ڕێکارە دادوەرییانەی کە پەیڕەو دەکرێن، دروست دەکات.
هەروەها زەینەب حەزب پور بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنێت، لەوانە شێرپەنجەی گەدە و کێشەی جگەر و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، سه ڕچاوه کان باس له وه ده که ن، بۆ ماوه ی نزیکه ی دوو ساڵ له ده ستبه سه رکردنیدا ده سه ڵاتداران ڕێگریان کردووە لەوەی چاره سه ری تایبه تی وەربگرێت، ئه مه ش وایکردووه ته ندروستی تێکبچێت و بگات بەم قۆناغە ناجێگیرە.
کارناسانی مافی مرۆڤ نیگەرانییەکی زۆریان لە بارەی ئەو بڕیارانەی کە لە دادگا لە خوزستان دەرچووە دەربڕی، بە نوێگەری پێشێلکاریی سیستماتیکی دژی چالاکوانان و هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز لە قەڵەم دا، سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان حاڵەتی بەئامانجگرتنی چالاکوانان بەدی کراوە، کە لە ئەنجامدا سزای توندیان بەسەردا سەپێنراوە لەوانە لەسێدارەدان و سزای زیندانی درێژخایەن، لە نێو ئەم حاڵەتانەدا، دۆسیەیەکی باڵا بە شەش سزای لەسێدارەدان و زیاتر لە ٧٠ ساڵ زیندانی بۆ ١٢ زیندانی سیاسی عەرەب کۆتایی هات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە پێشێلکاریی قورسی ڕێکارەکان دەکەن لە کاتی دادگاییکردنەکەدا.