"زیندانەکانی دەوڵەتی تورک بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی"

گوڵستان عەتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی PDKS، ڕەوشی زیندانیانی کە لە زیندانەکانی تورکیا ماونەتەوە هەڵسەنگاند و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەختترین بارودۆخدا زیندانییەکان دەستگیر دەکات بۆیە دەبێت حسابی ئەو پێشێلکاریانە بکرێت".

گوڵستان عەتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی PDKS، ڕەوشی زیندانیانی کە لە زیندانەکانی تورکیا ماونەتەوە هەڵسەنگاند و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەختترین بارودۆخدا زیندانییەکان دەستگیر دەکات بۆیە دەبێت حسابی ئەو پێشێلکاریانە بکرێت".

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ- دەوڵەتی تورک بە کەسایەتییە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران و پارێزەران و ڕۆژنامەنووسانیشەوە هەموو کەسێک دەزانێت کە داوای یەکسانی و دیموکراسی پێشێل دەکار و زیندانییەکان لە هەموو مافەکانیان بێبەشن، لەم مانگەدا چوار بەندکراو بەگومان گیانیان لەدەستداوە، کەسوکاری ئەو زیندانیانە دەڵێن، کە منداڵەکانیان بەهۆی ئەشکەنجەوە دەکوژرێن، بەڵام دەوڵەتی تورک دەڵێت، کە بەهۆی نەخۆشییەوە بووە، گوڵستان عەتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا "PDKS" ، هەڵسەنگاندنی گرنگی لەسەر ئەو بابەتە کرد.

 

"بەندکراوان لە سیستەمی ئەشکەنجەدان"

گوڵستان لە سەرەتادا مەرجەکانی زیندانەکانی راگەیاندو وتی: "دەوڵەتی تورک ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی دڕندەیی و کردەوەکانی بەرز دەکاتەوە لە ناو تورکیا مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، زیندانەکانی دەوڵەتی تورک پڕن لە زیندانیانی سیاسی، سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە هەموو زیندانییەکان بە پاساوی سیاسی دەستبەسەرکراون لە هەموو جیهاندا یاسا و ڕێککەوتن هەیە کە نابێت بەندکراوان لە خواردن و خواردنەوە و تەندروستی و مافی چاوپێکەوتن بێبەش بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورک وەک هەمیشە مافی هەموو زیندانییەکان پێشێل دەکات و شێوازی ئەشکەنجەدان بەکاردەهێنێت، بۆیە هەر چەند ڕۆژێک زیندانییەک ژیانی لەدەست دەدات".

 

"ئاکەپە بەم کردەوانە هەوڵی شاردنەوەی تێکشکانەکەی دەدا"

گوڵستان ئەو ئاڵۆزییانەی کە تورکیا پێیدا تێپەڕدەبێت هەڵسەنگاند و وتی: "ئەو زیندانییانە هیچ تاوانێکیان نییە، بەڵام بە پێی دەوڵەتی تورک گەورەترین تاوان داواکاری ئازادی و ماف و بوونی مرۆڤە هەرچۆنێک بێت دەبێت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئێستا لەم بابەتەدا دەستوەردان بکەن و کاتێک کەسێک لە زینداندا دەمرێت دەبێت ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکارەکانی مردن پێشکەش بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە زۆر کەس ئەشکەنجە دەدرێن، دەوڵەتی تورک مردنیان دەشارێتەوە هەروەها زیندانییەکان مافی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خێزانەکانیان هەیە، بەڵام ئەو مافەش پێشێل دەکرێت دەوڵەتی تورک ئەم ڕێبازە بەرامبەر بە گەلی کورد بەکار دەهێنیت، بەڵام دەبینین لەم کاتەدا هەموو ئەوانەی داوای یەکسانی و دیموکراسی دەکەن ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبنەوە، ئەم کردەوەیە حەقیقەتی ئەو سیستمە دڕندە و دیکتاتۆرییەی ئاکەپە دەردەخات کە دەیانەوێت بەو شێوازانەی کە ئێمە دەرمانبڕیوە هێزی خۆیان بپارێزن وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک لەناخی خۆیدا تووشی لاوازی و کێشەی زۆر جدی دەبێت بەتایبەتی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دۆلارەی کە لیرەی تورکی لەناودەبات لەم دۆخەدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت شکستەکەی خۆی لە ڕێگەی ئەو کارانەوە بشارێتەوە".

 

"لە سیستمی دەوڵەتی تورکدا ژنان ڕووبەڕووی خراپترین کردەوە دەبنەوە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، گوڵستان عەتی، ئەندامی PDKS، تیشکی خستە سەر ڕووداوەکەی غەریبە گەزەرو وتی: "دەوڵەتی تورک بێڕەوشتیترین کردەوەکانی دژی ژنان بەکاردێنێت هەموو جیهان شایەتی کوشتنی دڕندانەی سیاسەتمەداری هەڤرین خەڵەف بوو دەیان کردەوەی لەو شێوەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەیە، دەوڵەتی تورک لە ناو زیندانەکانیدا هەمان شێواز بەکاردێنێت، هەروەها مردنی گوماناوی گەریبە گەزەر کە دەوترێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام بنەماڵەکەی و خەڵکی زیندانەکە دووپاتیان کردەوە کە غەریبە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە و بەم دواییانە کوژراوە، ئەم ڕووداوە لە هیچ ڕێکەوتن و یاسایەکی پاراستنی مافەکانی زیندانیان قبوڵ ناکرێت و دەبێت ژنان بە تایبەتی بپارێزرێن و نزیکبوونەوەیان لەو بارەیەوە جیاواز بێت بۆیە ئەم ڕووداوە شەرمەزاریەکی گەورەیە و بەتوندی ئیدانەی دەکەین دەوڵەتی تورک ئێستا دەبێت لەسەر ئاستی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ سزا بدرێت".