زیمبابۆی'یەک خەڵاتی پێن پینتەری ساڵی ٢٠٢١ پێدەبەخشرێت

ژنە نووسەرێکی خەڵکی زیمبابۆی خەڵاتی پێن پینتەری ساڵی ٢٠٢١ ی پێدەبەخشرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردیان، نووسەری زیمبابۆیی بە ناوی "تسیتسی دانگەرمبا" کە ساڵی پار بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی گەندەڵی و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە هەرایر دەستگیر کراوە، خەڵاتی پێنی  بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێبەخشرا، دەستەی دادوەران خەڵاتی پێن دەبەخشنە دونگارمبا بۆ ستایشکردنی تواناکانی لە نووسیندا.

 

دانگارمبا فیلمساز و شانۆنووس و چالاکوانی کۆمەڵایەتیە، یەکێک لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی کە لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا نووسیویەتی ناوی "حاڵەتی هەڵئاوسان"ە کە یەکێکە لە ڕۆمانە ئەدەبییەکانی زیمبابۆی دوای شۆڕشی ڕەش، بە شێوەیەکی بەرفراوان ستایش کراوە لەسەر ڕۆمانەکەی، نووسەری کۆچکردووی براوەی خەڵاتی نۆبڵ "دۆڕس لێسینگ" بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیستەم ناوی دەبات.

 

کلێر ئێرمیستاید سەرنووسەری کەلتووری ڕۆژنامەی گاردیانیش، لەسەر ئەو بابەتە نووسیویەتی: "دانگارمبا لە ڕێگەی سێ لە ڕۆمانەکانییەوە توانی پێشکەوتنی زیمبابۆی لە کۆڵۆنییەکی بەریتانییەوە بۆ وڵاتێکی ئازاد و سەرلێشاو وێنا بکات، بۆ ئەم کارە ستەمکار جامی گەورە کەرەوەی لە دژی بەرەنگارییەکانی خەڵکی ئاسایی لە بەشە جیاجیاکانی جیهان هێشتەوە، بۆ نیشاندانی ژیانی خۆش لە زیادبوونی گەندەڵی و ڕیزکردنی ناسکی دنیای ناسکی مۆدێرندا، ئەمە ئەو دەنگەیە کە پێویستە بیبیستین و گرنگی پێبدەین".

 

خەڵاتی پێن پینتەر لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن دامەزراوەی "پێن" هەموو ساڵێک بۆ ڕێزلێنان لە خەڵاتی هارۆڵد پینتەر ئامادەکراوە، ئەو شانۆنووسە ئینگلیزییەی کە خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبدا بەدەستهێنا و داکۆکی لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین کرد، بە باشترین نووسەری ئینگلیزی، بەریتانی، ئیرلەندی یان نووسەری دیکە خەڵات دەکرێت، پێشتر مارگرێت ئاتوود و چیماندا ئادیچی براوەی ئەم خەڵاتە بوون.

 

ت.پ