زیمبابۆی، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەکاتی منداڵبووندا گیانی لەدەستدا و ناڕەزایی لێکەوتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هاوسەرگیری پێشوەختەی کچانی لە زیمبابۆی شەرمەزار کرد، ئەمەش لە دوای مردنی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بوو لە کاتی منداڵبووندا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی تەمموزدا لە زیمبابۆی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی ماچایا، لەکاتی منداڵبووندا گیانی لەدەستدا، ئەو ڕووداوە توڕەیی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەناو چالاکانی مافەکانی منداڵاندا دروستکرد، بەو مەبەستە سکاڵایەکی ٥٨ هەزار واژۆیی ئاڕاستەی پۆلیسی زیمبابۆی کرا، داواش دەکەن لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی بکرێت.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان-یوئێن لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی شەممە، ٧ی ئاب بڵاویکردەوە، لەوبارەیەوە ئاماژەی بە نیگەرانییەکان داوە لەو ڕووداوە، بە توندی ئیدانەی بارودۆخی منداڵان دەکات وەک ڕووداوەکەی ماچایا'ی تەمەن ١٤ ساڵ کە لەکاتی منداڵبووندا لە مەزرگایەکی ئاینیدا گیانی لەدەستدا.

 

یوئێن باسی لەوەشكردووە کە بێزارکەرە باس لە دەستدرێژی سێکسی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەکات، لەوانە هاوسەرگیری پێشوەختە و بەزۆر بەشوودان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە حاڵەتەکی تری خەمناکە، ڕەوتی حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و کچان لە زیمبابۆی دەکرێت، لەوانە هاوسەرگیری پێشوەختە.

 

ئامارە فەرمییەکان ئەوە دەردەخەن کە لە سێ کچدا لە زیمبابۆی کچێک بەر لە ١٨ ساڵ هاوسەرگیری پێدەکرێت، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆزاریا میمۆریاڵ ترەست'ی دژ بە هاوسەرگیری پێشوەختەی منداڵان، ئەم حاڵەتە بە "بەکەم زانین" ناو دەبات.

 

ت.پ