ئێزیدییەکان بۆ ڕۆژی چوارشەممەی ڕەش سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن

یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان ،بەرەبەیانی زوو کۆمەڵگەی ئێزدی چوونە سەر گۆڕی شەهیدان و جەژنیان پیرۆز کرد، دایکانی شەهیدان هی هیوای خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە هیوا و ئاواتی ئەوان یەکڕیزی و ئاشتییە.

شەنگال  

 

یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان، ڕۆژی دروستبوونی جیهانە، بەپێی باوەڕی ئێزدییەکان، کۆمەڵگەی ئێزدی بەر لە خۆرهەڵاتن بەرەو گۆڕستانەکە دەڕۆن و ئەم ڕۆژە بە پیرۆز کردن لەگەڵ شەهیدان و مردووەکانیان دەست پێدەکەن. 

  

ئەمڕۆش بەهەمان شێوە، ئێزدییەکان بەیانی زوو چوونە گۆڕستانەکان و جەژنیان لە شەهیدان و مردووەکانیان پیرۆز کرد، شیرینی و هێلکەی سورکراوەیان دابەشکرد. 

  

دایکانی شەهیدان سەبارەت بە واتای چوارشەممەی سەری نیسان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد. 

   

پاکیز جەلال سەرەتا جەژنی سەری ساڵ، یان فێستیڤاڵی هێلکە و سورکردنەوە، لە شەهیدان و شەڕڤانان و کۆمەڵگاکەی پیرۆز کردو وتی: ئەم فێستیڤاڵە گرنگترین فێستیڤاڵی ساڵە بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، جەژنی هاوسەنگی بەهار، بەرەبەیانی جیهان. هەموو ساڵێک، وەک بنەماڵەی شەهیدان، ئێمە سەرەتا جەژن لە شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەین، چونکە ئەوان بۆ هەمیشە دەژین. هیوای من ئەوەیە کە داهاتوو ساڵ، بنەماڵەی ئەو شەهیدانەی کە لە پارچەکانی تری کوردستان و جیهانەوە هاتوون بۆ پاراستنی خاکی شەنگال و پێکهاتەی ئێزدی و کە لێرە شەهید بوون، هەروەها دەتوانن بێنە سەر گۆڕی شەهیدەکانیان و پێکەوە جەژن لە شەهیدەکانمان پیرۆز بکەین. 

 

"سەرەتا جەژن لە شەهیدان پیرۆز دەکەین" 

دایکی شەهید خۆخێ فەقیر ڕایگەیاند، ئەوان وەک بنەماڵەی شەهیدان، بەیانی زوو دەچنە سەر گۆڕی شەهیدان و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو ئشەهیدان دەکەم، بەیانی زوو ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان، هاتینە گۆڕستان و جەژنمان لە شەهیدەکانمان پیرۆز کرد، ئینشاڵا ئەو فریشتەیەی دونیای دروست کردووە دەیبات، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکاتەوە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیخوازان و کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەم. 

  

ئارەزووی یەکگرتوویی هەموو ئێزیدییەکانە 

عەدلا شەنگالی هەروەها ڕایگەیاند کە خواست و خەونەکانی ئەوەیە کە هەموو ئێزدییەکان یەکبگرن و پێکەوە شەنگال بونیاد بنێن و وتی: هیوادارم هەموو ئێزدییەکان یەکبگرن و پێکەوە شەنگال بونیاد بنێن. شنگال لە دوژمنان دەپارێزرێت، لە ڕابردوودا جوانی جەژنەکان ئەوە بوو کە یەکگرتوویی بوو و هەمووان ڕازی بوون، بەداخەوە ئەم شتانە ئێستا دەگمەن بوون.  ڕۆژانی جەژن، بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستین و سەردانی گۆڕی مردووەکانمان دەکەین و جەژنیان لێ پیرۆز دەکەین، دوای ئەوەدەگەڕێینەوە ماڵەکانمان و بەخێرهاتنی میوانەکان دەکەین لەم جەژنەدا.