زیاتر لە ١١ هەزار کەس بەهۆی لافاوەکەی لیبیا گیانیان لەدەستداوە

بەپێی نوێترین ئاماری مانگی سووری لیبیا تا ئێستا ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆى ئەو لافاوەى لە چەند رۆژى ڕابردوودا بەشێکى وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ناوەندی هەواڵ -هەفتەى ڕابردوو زریانێکى بەهێز بەناوی "دانیال" بەشێک لە وڵاتى لیبیاى گرتەوە و تا ئێستاش گەڕانى تیمەکانى فریاکەوتن بەدواى کەسانى بێسەروشوێندا بەردەوامە و ڕۆژ بەرۆژیش ژمارەى قوربانیان زیاتر بەرز دەبێتەوە.

مانگی سووری لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوىکردەوە، تا ئێستا ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆى ئەو لافاوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەشێکى وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها، ١٠ هەزار و ١٠٠ کەسى دیکەش بێسەروشوێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت تا چەند ڕۆژى داهاتوو ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠ هەزار کەس بەرز ببێتەوە.