ئەفریقای باشوور لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە داوای میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٧ی ژنان دەکەن

فیفا ڕایگەیاندووە، چوار پێشنیاری لەلایەن ئەو وڵاتانەوە وەرگرتووە کە دەیانەوێت میوانداری مۆندیالی  ٢٠٢٧ ی ژنان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی دووشەممە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی جیهان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی فیفا ئەفریقای باشوور یەکەم وڵاتی ئەفریقا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٠ میوانداری مۆندیالی پیاوانی کرد و هیوادارە ژمارەی پێوانەیی بۆ یارییەکانی ژنان درێژ بکاتەوە.

 

ئەو وڵاتە ئەفریقییە ڕکابەری ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا دەکات کە دەربڕینی ئارەزووی هاوبەشیان پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە لە کاتێکدا پێشنیاری هاوبەشی دیکەی وەک ئەمریکا و مەکسیک لەخۆدەگرێت.

 

بەڕازیل وڵاتێکی دیکەیە کە پێشنیارێک پێشکەش دەکات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی تۆپی پێی ژنان، فیفا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سەرجەم وڵاتانی بەرژەوەندخواز دەنێرێت کە تا ١٩ ئایار مۆڵەتیان دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەشداریکردنیان، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، میواندارییەکە لە کۆنگرەی فیفا لە ١٧ ئایاری ساڵی ٢٠٢٤ دادەنرێت.

 

فیفا ئێستا ڕێککەوتنی پێشکەشکردنی داواکاری دەنێرێت، بەڵگەنامەیەک کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بنەما سەرەکییەکانی پرۆسەی پێشکەشکردنەکە ڕەچاو دەکرێن بۆ ئەو ئارەزومەندانەی کە تا ١٩ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ مۆڵەتیان دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی و پشتڕاستکردنەوەی بەشداریکردنیان."

 

بڕیارە لە ٢٠ی تەمموزەوە لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەڕێوەبچێت، ئەمەش یەکەمجارە زیاتر لە وڵاتێک میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکات، یانەی سوپەر فالکۆنەکانی نەیجیریا لە کۆمەڵەی دووەمدایە شانبەشانی ئوسترالیا و کەنەدا و  ئێرلەندا.