ژنانی ئەفغانستان بۆ داوای مافەکانیان بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن

ژنانی ئەفغانستان پشتڕاستیان کردەوە کە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردنیان، کە لە ئەڵمانیا دەستیان پێکردووە و داوای سەپاندنی سزا بەسەر بزووتنەوەی تاڵیبان دەکەن ، داوای پێویستی گوێگرتنی وڵاتانیش لە هاوارەکانی خەڵک بۆ دادپەروەری دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی ئەفغانی کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەریەک مانگرتنیان لە خواردن درێژە پێدەدەن و داوا دەکەن وڵاتان سزا بەسەر کارە نامرۆڤایەتییەکانی تاڵیباندا بسەپێنن، کە مافەکانی ژنان دەکەنە ئامانج.

 

لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنەکەدا، زەرمینا زەریاب پەریانی، چالاکوانی مافی ژنان ڕایگەیاند، تاڵیبان نەک هەر مەترسییە بۆ سەر ژنان، بەڵکو مەترسی بۆ پیاوانیش دروست دەکات، ژنان هەنگاو بۆ مافەکانی خۆیان دەگرنەبەر، پێویستە جیهان گوێبیستی بانگەواز گەلی ئەفغانستان بێت کە بۆ دادپەروەری هاوار دەکەن.

 

بڕیارە ئەو ژنانە تا ١٢ی ئەیلوول بەردەوام بن لە مانگرتن لە خواردن.