فیلمی ئەمڕۆ: Unlocked

 

فیلمی " Unlocked" فیلمێکی تریلەری کۆرییە کە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ژاپۆنی نووسەر ئاکیرا تێشیگاوارا وەرگیراوە، لە نووسین و دەرهێنانی کیم تای جۆن، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی چون وو هی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

 

فیلمەکە لە دەوری ژنێکی گەنج بە ناوی "لی نا می" دەسوڕێتەوە کە تەمەنی لە بیستەکان دایە، بەیانیان لە کۆمپانیایەکدا وەک فرۆشیار کار دەکات و ئێوارانیش لە کافێی باوکیدا کاردەکات، دوای ئەوەی مۆبایلەکەی ون دەکات و دوای چەند کاتژمێرێک بەدەستی دەهێنێتەوە، ژیانی پێچەوانە دەبێتەوە.

 

لی نا می مۆبایلەکەی لە شوێنێکی گشتیدا ون دەکات و کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، لەلایەن گەنجێکی شارەزا لە بواری سیخوڕیدا دەدۆزرێتەوە، کە لەسەر مۆبایلەکەی دایدەنێت بۆ ئەوەی شوێن جوڵەکانی بکەوێت و دواتر بۆی دەگەڕێنێتەوە، دوای ئەوە لی ژیانی ڕۆتینی تێکدەچێت.

 

ئەو هاککەرە توانی لە شوێن و چالاکییەکانییەوە بەدواداچوون بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆی بکات، ئەمە جگە لە کاروباری دارایی و هەموو ئەو گفتوگۆیانەی لە سۆشیال میدیادا هەیبوو، هەموو ئەو شتانەی لەسەر شاشە ڕوودەدەن و بەدواداچوون بۆ بچووکترین وردەکاریی دەکرد، ئەو کچە لە کارەکەی دەردەکرێت دوای ئەوەی هاکەرەکە زانیاری نهێنی دزەپێکردووە و چەندین ڕووداوی دیکە لە ژیانیدا ڕوودەدەن.

 

فیلمەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣دا بڵاوکرایەوە، تیشک دەخاتەسەر بابەتێکی گرنگ کە ڕەنگە زۆر کەس پشتگوێی بخەن، ئەویش مۆبایلە کە هەموو کەسێک ڕۆژانە هەزاران جار بەکاریدەهێنێت و لە بوارە جیاوازەکاندا، پەیوەندی، بەڵگەنامە و بیرخستنەوە و تەنانەت کاروباری دارایی و ئەمەش ڕەنگە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ خاوەنەکەی دروست بکات.