ڕۆزەرین کاڵکان دوای ١٠ ساڵ زیندانی کردن ئازاد کرا
ڕۆزەرین کاڵکان کە دووجار ئازادکردنی دواخراو نزیکەی ١١ مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو، دوای ١٠ ساڵ ئازادکرا و گەڕایەوە زێدی خۆی لە مێردین.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆزەرین کاڵکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە مێردین دەستبەسەرکرا و زیندانیکرا، دوای ١٠ ساڵ لە مانەوە لە زیندان، ڕۆژی ٩ی شوبات لە زیندانی ژنانی شاکران لە عەلی ئاغای سەر بە ئیزمیر ئازاد کرا. ڕۆزەرین کاڵکان دوای ئازادکردنی گەڕایەوە زێدی خۆی لە مێردین.
ڕۆزەرین کاڵکان کە لە ڕێگەی فڕۆکەوە گەیشتەوە شارەکەی و لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی توهای-دەر بە چەپڵە و هەلهەلە پێشوازی لێکرا.
ئایشە بۆزان، هاوسەرۆکی مێردینی توهای-دەر لە پێشوازییەکەدا قسەی کردو داوای ئازادکردنی هەموو زیندانییەکانی کرد.
ڕۆزەرین کاڵکان ڕایگەیاند، زیندانییەکان سڵاویان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەل ناردووە، زیندانییەکان درێژە بە تێکۆشانی شکۆمەندی خۆیان دەدەن.