زۆرترین سکاڵا دژی دەوڵەتی تورك تۆمارکراوە
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند، زۆرترین سکاڵا بە رێژەی نزیکەی لە ٣٦% لە ساڵی ڕابردوودا لە دژی تورکیا تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ژمارەی ئەو سكاڵایانەی لە دژی دەوڵەتی تورك لە ساڵی ڕابردوودا تۆماركراون ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، زۆرترین سکاڵا بە رێژەی نزیکەی لە ٣٦% لە ساڵی ڕابردوودا لە دژی تورکیا تۆمارکراوە و هەروەها توركیا لە ساڵی ٢٠٢٣ شدا زۆرترین سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و لە پلەی یەكەمدا بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو سکاڵایەنەی لە ٤٧ وڵاتی ئەوروپاوە لە دادگاکە تۆمارکراون، گەشتووەتە ٦٠ هەزار و ٣٥٠ سکاڵا و ٢١ هەزار و ٦٠٠ سکاڵایان لە دژی تورکیا تۆمارکراون.
باس لەوەشكراوە، لە ساڵی رابردوودا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەزار و ١٠٢ بڕیاری داوە، کە ٧٣ یان پەیوەست بوون بە تورکیا و لەوانە لە ٦٧ یاندا لانیکەم مادەیەکی بەڵێننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێلکراوە.
دەوڵەتی تورك سەرەڕای هۆشدارییەكانی ئەوروپا و جیهان، بەڵام بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ڕەچاوی هیچ پێوەرێكی نێودەوڵەتی ناكات